کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزی ژه‌نه‌ڕاڵی پایزوفه‌رهادپیرباڵی هه‌مه‌جی چی به‌یه‌که‌وه‌ کۆیان ئه‌کاته‌وه‌ ؟

Thursday, 03/03/2011, 12:00


کاتێک له‌ غوربه‌تا ناسنامه‌ وئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ری ژه‌نه‌ڕاڵی پایز حه‌مه‌ عوومه‌ر عووسمانی نوسیوه‌وله‌ نوسینه‌وه‌که‌یدا ئایه‌ته‌کانی باسی له‌ کوچه‌و نامه‌کانی به‌غداو خواروو عێڕاقی‌ گله‌یی جله‌ عه‌سکه‌ری وکیژۆڵه‌ جوانه‌کانی هونه‌ره‌جوانه‌کانیان ئه‌گه‌یاند ئه‌و وشانه‌ نه‌وه‌یه‌کیان پێگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ چۆک دائه‌یا له‌ به‌رده‌می دێڕه‌کانی له‌ غوربه‌تا.
له‌ ساڵانی هه‌شتاکاندا له‌ غوربه‌تا ڕێژوانێک وگیڤارایه‌کی کورد بوو له‌ناو ئه‌ده‌بی کوردیدا ئه‌وکات حه‌مه‌ عوومه‌ر عووسمان هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه‌ جوانه‌بوو که‌ ئێستاش به‌رهه‌مه‌که‌ی هی ئه‌وکاته‌یه که‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌می ده‌قی ئه‌ده‌بیدا چۆک دائه‌ده‌ین بۆ له‌ غوربه‌تا،ئه‌و له‌ غوربه‌تایه‌ به‌هه‌موو جوانیه‌کانیه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ئه‌که‌وێته‌ ناو داوی هه‌ندێک فروفیشاڵی ئه‌ده‌بیانه‌ ،من له‌م نوسینه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی ناکه‌م چونکه‌ هه‌موو ده‌قێکی ئه‌ده‌بی له‌ هه‌موو شوێنێکدا نایه‌ت ناو چوارچێوه‌ی میکانیزمی نوسینه‌وه‌ به‌ڵکو هه‌ندێک به‌زه‌مه‌نی ڕۆژگار کرچ وکاڵ ئه‌بن.
فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ڵگری نوسینه‌کانی ملازم ته‌حسین ومنداڵبازو هه‌نێکی تر خۆی به‌ جۆرێک له‌ ماوتسی تۆنگه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ولێر ئه‌زانێت ئه‌یه‌وێت له‌ هه‌موو ڕووداوه‌ سیاسی وئه‌ده‌بیه‌کاندا چه‌شنی که‌سێک و پێشه‌وایه‌کی نه‌مر ده‌رکه‌وێت وڕۆژێک باسی ده‌نگدان بۆ بارزانی ڕۆژێک ده‌نگدان بۆ لیستی کوردستانی وڕۆژێک دژی گرده‌که‌ فتو ئه‌یا.
سارته‌ر له‌ ساڵی 1968 له‌ ناو شۆڕشی قوتابیان له‌ پاریس وتی دوای ئه‌و سه‌رکرده‌ درۆزنانه‌ مه‌که‌ون ئه‌وانه‌ی که‌ بازرگانی به‌ خوێنی ئێوه‌ی قوتابی ئه‌که‌ن،که‌چی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ پیرباڵ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بانگه‌شه‌ بۆ سه‌رکرده‌کان ئه‌کا ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ خه‌ڵکیان به‌یه‌کتر به‌ کوشت ئه‌یا ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ داهاتی میلله‌تیان خسته‌ ناو گیرفانه‌کانیه‌وه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیرێکی ئه‌و وڵاته‌ بێت ئه‌وا ده‌بێت قسه‌که‌ی فه‌یله‌سوفه‌ فره‌نسیه‌که‌ ته‌ڵاق بده‌ین که‌ وتی ڕۆشنبیر ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ ده‌بێت بنوسێت وبخوێنێته‌وه‌ ته‌نیا له‌وکاتانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ شار خه‌ریکه‌ ئاگری تێبه‌ر ئه‌بێت،چونکه‌ لای ئێمه‌ شارێک نه‌وه‌ک خه‌ریکه‌ ئاگری تێبه‌رئه‌بێت به‌ڵکو سێجاره‌گی میلله‌ته‌که‌ له‌ ژێر داوێنی دیسپۆتیزمیدا گیریان خواردووه‌و خوێنیان فڕ ئه‌کرێ که‌وابێت ئه‌و که‌سه‌ ڕۆشنبیر نیه‌ که‌ چه‌پڵه‌و بانگه‌شه‌ بۆ که‌سێ ئه‌کا بۆ سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌کا که‌ ده‌ستی سوره‌ به‌ کوشتنی میلله‌ته‌که‌ی،فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ک که‌س هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ ڕێز له‌ که‌سایه‌تی ئه‌گرێت کاتێک قسه‌ ئه‌که‌ین قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وکرده‌کانی ئه‌که‌ین که‌ له‌ میدیه‌ حزبیه‌کانه‌وه‌ قسه‌ی زل ئه‌کا بۆ میلله‌ت وڕیکلامی حزبی ئه‌کا،هه‌موو که‌سێک ئازاده‌ له‌وه‌ی چی ئه‌کا به‌ڵام ئازاد نیه‌ له‌وه‌ی بتوانێ خۆڵ بکاته‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ به‌ناوی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌رو هاوڵاتی به‌ره‌و ڕێگای به‌ حزبی بوون به‌رێت ئه‌و حزبی بونه‌ی که‌ ئه‌و هاڵاتیه‌ کپ ئه‌کا وئه‌یخاته‌ ناو پزڵدانی تۆقاندنه‌وه‌ ،
22.2.2011 فه‌رهاد پیرباڵ به‌ قسه‌ی خۆی به‌ پشتگیری کردنی خه‌ڵکی سلێمانی به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکه‌وت وله‌وی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراویه‌وه‌ دوای به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ لێنه‌گه‌ڕان به‌وه‌ی به‌ژداری خۆپیشاندان بکا له‌ لاچه‌پێکدا له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیدا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵی پایز محه‌مه‌د عومه‌ر عووسمان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ بیه‌وێ داکۆکی له‌ فه‌رهاد بکا وببێت به‌ پارێزه‌ری،هه‌موومان ژه‌نه‌ڕاڵمان خۆش ئه‌وێت هه‌موو وانه‌ی مه‌به‌ستمه‌ که‌ دۆستی ئه‌ده‌ب وئازادی وڕه‌خنه‌ین که‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وپاره‌خۆرین،بۆیه‌ش زۆربه‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو که‌ ژه‌نه‌ڕاڵم بینی له‌ ته‌نیشت فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ستاوه‌و ئه‌و فه‌رهاد پیرباڵه‌ی وه‌ک به‌ڕه‌ڵاکانی شه‌قامه‌کانی پاریس جنێو ئه‌یا گه‌ر که‌سێک دوو ڕۆژ چوبێت بۆ زانکۆ نابێت جنێو به‌س که‌س با جا نه‌وه‌ک بڵێت من واوا ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر بڵێت؟؟
من تێناگه‌م فه‌رهاد پیرباڵ قسه‌که‌رو ڕیش سپی خه‌ڵکی هه‌ولێر وڕۆشنبیرانه‌ نوسه‌رانه‌ فه‌رهاد پیرباڵ چۆن ئه‌و هه‌قه‌ی به‌ خۆی ئه‌یا وا قسه‌ بکا گه‌ر مزایه‌ده‌ی حزبی نه‌بێت؟
بۆیه‌ش ڕووی پرسم ئه‌که‌مه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆ کۆنه‌ هاوڕێی ژه‌نه‌ڕاڵ بوڕهان هه‌ژار له‌ قسه‌کردنێک له‌گه‌ڵ مندا وتی ژه‌نه‌ڕال پیاویکی پاک وئه‌ده‌ب دۆسته‌ به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ له‌لای پیاوێک وه‌ستاوه‌ که‌ فه‌رهاد پیرباڵه‌و ئه‌ویش جنێو ئه‌یا،هه‌مان شت له‌ دیدی من وچه‌ندانی تره‌وه‌ چۆن ئه‌بێت که‌سیکی وه‌ک ژه‌نه‌ڕال ڕیگا به‌ خۆی با فه‌رهاد پیرباڵ له‌لای ئه‌وه‌وه‌‌ جنێو با؟؟
گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ ڕاست ئه‌کا بۆ ناچێت له‌ هه‌ولێر وله‌ ژێر قه‌ڵاکه‌ی له‌ ته‌یراوه‌که‌ی که‌ به‌ ماڵی خۆی ئه‌زانێت خۆپیشاندان بکا وخه‌ڵک کۆبکاته‌وه‌و قسه‌یان بۆ بکا بۆ که‌ له‌ سلێمانی خه‌ڵک خۆپیشاندانی کرد ده‌یه‌وێت بێت قسه‌ی میفت بکا؟؟
ئه‌مانه‌ ده‌بوو ژه‌نه‌ڕاڵی پایز له‌ خۆی پرسیبا ئه‌وسا له‌لای فه‌رهاده‌وه‌ وه‌ستابا وداکۆکی له‌و کردبا؟؟
من سه‌رم سوڕماوه‌ دووه‌م ڕۆژی خۆپیشاندان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ کردو هه‌واڵم پرسی ناڕازی بوو له‌و قسابخانه‌ی که‌ پارتی دروستی کرد له‌ سلێمانی ئه‌ی چۆن چوو له‌ پاڵ که‌سێک وه‌ستا که‌ شاگردی پارتیه‌و خه‌ڵک ده‌کاته‌ ئه‌ندام بۆ پارتی ؟ ئه‌و پارتیه‌ی که‌ ژه‌نه‌ڕاڵ دژی کوشتارگه‌کانی بوو
بۆیه‌ هیوامه‌ ژه‌نه‌ڕاڵی پایز حه‌مه‌ عومه‌ر عووسمان خۆشه‌ویست وهاوڕێی هه‌موومان وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان به‌یته‌وه‌ بۆ ؟

* تێبینه‌کان


بۆ سه‌یرکردنی قسه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن


http://www.youtube.com/watch?v=o4ws2mjI0uc

3.3.2011
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە