مافی چاره‌ی خۆنوسین هه‌ر بۆ فیشاڵ ئه‌نوسین
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
زۆر له‌مێژبو له زاری سه‌رانی هه‌ردو حیزبی جاش جه‌لالی 66 و جاش مه‌سعودی 31 اب گوێبیستی ئه‌م دروشمه ئه‌بوین کاتی خۆی جاش جه‌لالیه‌کان گوێی هه‌مومانیان به‌م دروشمه ئاخنیبو به‌تایبه‌تی و به‌زۆری له‌ساڵانی 80 دا که‌جه‌لال و جاش جه‌لالیه‌کان وجودی عه‌رزی عهزهڵاتیان هه‌بو هه‌رچی حیزبه‌کانی تری سه‌ر ساحه‌ی کوردی بو به جاش مهسعودیهکانیشهوه ئاوه‌دیوی ئێرانی کردن و بۆخۆی بوه سۆپه‌رمانی مه‌یدانه‌که. هه‌مان کات مفاوه‌زاتی 1984 ی ڕاگه‌یاند و لۆژ لۆژ جه‌لال خۆی گه‌یانده وه لای سه‌یدی ڕه‌ئیس . چونکه جه‌لال هه‌ر به سه‌یدی ڕه‌ئیس له‌گه‌ڵ سه‌دام ئه‌دوا ئه‌له‌و سه‌رده‌مانه‌دا جاشجهلالیهکان به‌م دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسین به‌خوێنی دڵ ئه‌نوسین ئه‌رزو ئاسمانی هێنابوه له‌رزه ئه‌چویته هه‌ر شوێن گوێبیستی ئه‌و دروشمه ئه‌بوی یان له لافیته‌و بڵاوکراوه‌کاندا هه‌میشه ئه‌م دروشمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره له‌به‌ر چاوان بو. چونکه ئه‌م دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینه له‌سه‌ره‌تاوه به فیشاڵ له‌دایك بو بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی جه‌لالی و 31 ئاب ئه‌م دروشمه‌و سه‌رپاك دروشمه‌کانی تریان ته‌نها بۆ ڕاکێشانی ههستو سۆزی گه‌نجولاوی کورد بوه بۆئه‌وه‌ی زیاتر ڕایان بکێشن بۆ بهکوشتانیان له پێناوی پڕکردنی گیرافانیاندا ئه‌گینا خۆشیان تا ڕاده‌ی ههڵتیزاندن پێکه‌نینیان به‌و دروشمانه ئه‌هات و دێت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی جه‌لالی 66 و 31 ی ئاب هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی کوردایه‌تی نه‌بون و نین به‌ڵکو تهنهائامانجیان پڕکردنی گیرافانیان بوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مومان به‌چاوی خۆمان ئه‌یبینین. بۆیه دواجار ورده ورده وه‌ك چۆن جه‌لال کۆپانه‌که‌ی به‌کره‌جۆی فرێدا مه‌سعودیش وازی له ئالیکی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان هێنا ئاواش ئه‌و دروشمه‌یان له خۆیان داڕنی . که‌چی له‌م ڕۆژانه له کۆنگره‌ی13 ی بنه‌ماڵه‌ی 31 ی ئابدا سه‌رۆك ئاخوڕی جاشه کلك زه‌رده‌کان هه‌مان دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی نوێ کرده‌وه له‌به‌ر چاوی میوانه‌کاندا خۆی وه‌ك سۆپه‌رمان هاته به‌رچاو ئاشکرایهزۆرجار مه‌سعود خۆی لێ ون ده‌بێت و هه‌ر واده‌زانێ لای حمایلخانی دایکی دانیشتوه بۆیه مه‌سعودی 31 ئاب له‌و به‌ناو کۆنگره‌یه‌شدا به‌ده‌م خه‌وه بزڕکاندی وای زانی لهدیواخانه به زێڕ ڕازاوه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش دانیشتوه بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ی وه‌ك فیشه‌که شێته له‌ده‌م ده‌رچو. هه‌رچی جه‌لای 66 بو چونکه هه‌مو لێداوانه‌کانی مه‌سعودو کۆنگه‌ره‌که‌ی وه‌ك لێدوان‌و کۆنگره‌که‌ی خۆی به فیشاڵ ئه‌زانی بۆیه نه‌ی کردبوه نامه‌ردی خه‌وێکی قوڵ خه‌وتبو ئاخر جه‌لایش کاتی خۆی زۆر فشه‌ی به‌و دروشمه ئه‌هات ئه‌گه‌رچی خۆیشی به‌رزی کردبۆوه هه‌ر ئه‌و فشه پێهاتنهشبو وای له‌جه‌لال کرد له به‌رده‌می تورکه‌کان بنوشتێته‌وه‌و بڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه .وهل حاسڵ له‌دوای وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی 31 ئاب و باسکردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین ئه‌ندامانی ته‌زویری بهناوکۆنگره هه‌تا هێزیان تیابو چه‌پڵه‌یان کوتا . که‌چی به‌داخه‌وه کاتێکیان زانی به‌خۆڕای چه‌پڵه‌یان کوتاوه. ئینجا
به‌دوای فیشاڵهکانی مه‌سعودی 31 ئابدا به‌رهه‌م ساڵح له کۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌تۆم که له‌هه‌ولێر سازکرا هه‌مان فیشاڵی مافی چاره‌ی خۆنوسینی دوباره‌کرده‌وه ئه‌وجا یه‌کێتی به‌ناو زانایانی ئیسلامی که ته‌نها لهپهڕژهوهندی بنه‌ماڵه‌ی31 ئاب کار ده‌کات هه‌مان شه‌کریان شکاند ئاواتیان به‌و دروشمه خواست . دواجار دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رشه‌د هۆرمزلۆی ڕاوێژکاری عه‌بدوڵڵا گوڵ به‌خێرای وه‌ك ههڕهشهنامهیهك بۆ مه‌سعود وتی ئێمه پشتیوانی له‌عیراقێکی یه‌گرتو ده‌که‌ین عێراقێکی پارچه پارچهکراومان ناوێت له‌و لاشه‌وه وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌رپه‌رچی ئه‌و خۆ ههڵفشاندنهی مه‌سعودی 31 ئابیان دایه‌وه. چونکه باش ده‌زانن که مه‌سعودو حیزبه‌که‌ی بایی چه‌ندن . ئینجا نێچیرڤانی برازای بۆ هێورکردنه‌وه‌و بۆڕاگرتنی دڵی تورک‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی به لێدوانێك قسه‌کانی مامی کرده‌وه به فیشاڵ. مستێكی پۆرت شکێنیشی ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م و یه‌کێتی به‌ناو زانایانی بنهماڵهکرد. نێچیر ئاوا ڕونکردنه‌وه‌ی دا .لەرونكردنەوەكەدا وتی "ئێمە بڕیارمانداوە لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنینەوەو لەكۆنگرەشدا ئاڵای عێراقمان لەپاڵ ئاڵای كوردستان هەڵكردوهو سرودی نیشتیمانی عێراقیشمان لێداوه".وتیشی ئێمه مافی چاره‌ی خۆنوسینمان ناوێ .نێچیر لای وایه نه‌ته‌وه‌ی کورد له بنه‌ماڵه‌که‌ی باوکی پێك هاتوه هه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وان بۆیان هه‌یه قسه بکه‌ن نێچیر ئه‌وه‌ی له‌یاد چو که کاتی خۆی 98 له‌سه‌دی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان به‌وه‌داوه که‌وه‌ك کورد ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بێت. بۆیه نێچیریش هه‌رچه‌نده قسهفاشیلهکانی مامی پینه‌و پهڕۆکرد ترسه‌که‌ی له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی 31 ئاب ڕه‌وانده‌وه هات خۆشی هه‌ڵکێشاو وتی ئه‌گه‌ر مه‌سعودی مامم بیه‌وێ ئه‌و دروشمه جێبه‌جێبکا بێگومان جێبه‌جێێ ده‌کات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست