نوێنەرەكانى تاڵەبانى....وێنە بچووككراوەكانى سەرۆك !
Thursday, 23/04/2009, 12:00
1596 بینراوە
لە سیستەمى تۆتالیتاریدا دەسەڵات هەموو كایە گرنگەكانى ژیان و دەزگا گرنگەكانى وەكو هێزەكانى ناوخۆ و سوپا و راگەیاندن و دارایی و سیستەمى پەروەردە و ئابوورى (بازرگانى دەرەوە و ناوخۆ) بۆ خۆى قۆرخ دەكات و لەو رێگەیەوە تەواوى كۆمەڵگە كۆنترۆڵ دەكات ، یەكێ لە خەسڵەتەكانى ترى دەسەڵاتە تۆتالیتارەكان وەك هێزێكى سەردەم سوود لە هەموو تەكنۆلۆژی و داهێنراوە تازەكان وەردەگرێت ودەیانخاتە خزمەتى دەسەڵاتەكەیەوە ، لەلایەك بۆ گەیاندن و ئاراستەكردنى بیروڕاو فەلسەفەى فەرمانڕەوایەتى ولەلایەكى تریشەوە بۆ كۆكردنەوەى زانیارى ورد و هەمەلایەنە بەكاری ئەهێنێت تا لەو رێگەیەوە زانیارى تەواوى لە سەر هەموو تاكەكانى كۆمەڵگە هەبێت و بتوانێ بەئاسانى رەفتار و جموجۆڵیان بخاتە ژێر چاودێرى خۆیەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى كە هەموو تاكەكانى كۆمەڵگە لە رێی ئەو تەكنۆلۆژیایە تازەى بەردەستى دەسەڵاتەوە (كە جۆرەكانى كامێرا و ئامار و فۆرم و فایلى تایبەت و جیهازى پەیوەندى و مانگە دەستكردەكان و دەیان لیست و ئیستمارەى تایبەت بە بارى كەسێتى بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان) لە رێگە جۆراوجۆرەكان پڕدەكرێتەوە و كۆدەكرێتەوە ، لە وڵاتە دیموكراسی و پێشكەوتوەكاندا ئەم كارە دەزگاى تایبەتى حكومى لە ژێر چاودێرى وردى دەستوردا لەپێناو خزمەتى گشتیدا ئەنجام ئەدرێت بەڵام لە ژێر سایە و دەسەڵاتى سیستەمە تۆتالیتار و دیكتاتۆرەكاندا دەزگاى نهێنى و تایبەتى بۆ پێك هێنراوە و هەوڵ ئەدات سوود لە هەموو زانیاریەكانى ترى دەزگا ئیداریەكانى ترى وڵاتیش وەربگرێ و بیانخاتە خزمەت كایەى دەسەڵاتەوە ، تایبەتمەندیەكى تریشى دەسەڵات بریتیە لە وێناكردنى وێنەیەكى بچووكراوەى سەرۆك لە هەموو شوێن و دامودەزگاكانى حزبى و ئیداریدا تا ئەوە دەرخات كە سەرۆك بەردەوام ئامادەگى هەیە و وێنەى دیكتاتۆر هەمیشە لەبەرچاو و لە بیروهۆشى خەڵكدا لە بووندا بێت و لە زهنى ئەواندا بەرجەستە ببێ ! دیكتاتۆرەكان ، سیستەمە تۆتالیتارە گشتگیرەكان بەم خەسڵەتانەى سەروە دەناسرێنەوە كە هەمیشە جەخت لە شێوازە جۆراوجۆرەكانى بەردەوامى ژیانى سیاسی و پارستنى هەیمەنەى دەسەلاتیان بە قۆرخكردنى هۆكارەكانى ژیانى خەڵك و كۆنترۆڵكردنى دەزگاگرنگەكانى دەوڵەت و دانانى وێنەى بچووكراوەكانى خۆیان لە سەرجەم شوێنەكان جاچ بە وێنەى ناردنى نوێنەرى تایبەتى بێ یا لەشێوەى ئۆرگانى حزبى هاوڕاو ئەڵقە لەگیوێكانى دابێ .بۆیە هیچ سەیر نیە كە دیكتاتۆرەكەى (ی. ن. ك) و سكرتێرە گشتیەكەى نوێنەرى تایبەتى خۆى لە سەرجەم مەڵبەندومەكتەبەكان و ئۆرگانەكانى ترى یەكێتییدا هەبێ چونكە سیفەتى دیكتاتۆرانە و سیستەمى تۆتالیتارى پێویستى بە وێنە بچووكراوەكانى خۆى هەیە لە هەموو شوێنێك چونكە جگە لەوەى ئەو ئۆرگان و دەزگا نهێنیانەش وەكو رێكخستى تایبەت و دەزگا شومەكەى زانیارى لە خزمەت و بەرژەوندى ئەودا كاردەكەن لە سەدا سەد متمانەى پێناكات و زیاتر گۆێ لە ڕەئى شەخسى و بۆچوونە تایبەتیەكانى نوێنەرە ئەڵقە لەگوێ و سیخوڕە كانى خۆى لە ناو مەڵبەندو مەكەتەبەكان دەگرێ ، زۆر جار ئەو رەئی و بۆچوونانەى نوێنەرەكانیشى بەسەر بیروراى مەڵبەندەكان و مەكتەبەكان و ئۆرگانەكانى تردا سەپاندوە و بەرپرسی یەكەمى ئۆرگانەكانى تەنگاو كردوە ، وێنە بچووكراوەكانى سەرۆك ، چاودێروچاوە نهێنیەكانى دیكتاتۆر لە مەڵبەند و شوێنە حزبیەكاندا بە چاوى سوك و سیخوڕ سەیر دەكرێن و دادەنرێن و جێگەى بێزارى و رق لێبوونەوەن بەڵام لەبەر دیكتاتۆر هەمیشە مەراییان لەبەر ئەكرێ و نایەنەوێ دڵى دیكتاتۆریان لێ بڕەنجێ ! لەهەمووى سەیر تر ئەوەیە خودى دیكتاتۆر پڕوپاگەندەى پاڵاوتنى بۆ نۆبڵى ئاشتى لە لایەك و لای هەندێكى تر بەكلیلى چارەسەر و پیاوى ساتە سەختەكان ناوئەبرێ ، بەڵام مێژوو پێمان ئەڵێ گەلێ ئیمپراتۆر و پادشا خۆیان بەخواوەند و داواى خوایەتیان ئەكرد بۆ سەر زەوى ، مۆسۆلۆنى و هیتلەرەكانى دۆێنێش چییان بەخەڵك و هێزە پێشكەوتنخوازەكان نەكرد ؟ بەڵام لە ئەنجامدا ئەوە هێزە پێشكەوتنخوازو ئازادیخوازەكان بوون مانەوە و سەركەوتن و مێژوویەكى پڕلە سەروەریان بۆ خۆیان تۆمار كرد و سیستەم و دیكتاتۆرەكانیش بۆ ناو زپڵدانى مێژوو ! بۆیە ئەمرۆَ لە هەموو قۆناغ و سەردەمەكان پێویسترە بەتایبەتى كادیرە دڵسۆز و بوێر و ئەوانەى تائێستا نەكەوتوونەتە داوى گڵاوى تاڵەبانى و بنەماڵە خۆفرۆشەكەى بارزانى و نێچیرى داوێنپیسەوە لە ریزى پێشەوەى شكاندنى تەلیسمى دیكتاتۆریەت و بنەماڵەكاندا بجەنگن و میللەتە داماوەكەتان لەو دووبنەماڵە كە دوورن لە هەموو مۆراڵ و پرەنسیپێكى حزبى رزگاربكەن و چیتر ئۆباڵى نهێنى و رێككەوتنە گوماناویەكانیانى ئەو دوو بناماڵە مە هێننە ئەستۆى خۆتان ، بڕۆن و تەوقى دیلێتى لە گەردنى خۆتان و كەسوكارتان و دۆست و ناسیاوەكانتان دابماڵن و دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان و نوێبوونەوەى ژیان و لیستى هێنانەدى خەمە هاوبەشەكانى خەڵك ، دەنگ بدەن بەو لیستەى كە بۆ ئایندە و بەرژەوەندیەكانى گەلەكەتان دەنگ و رەنگى ئێوەى تێكۆشەر و دڵسۆزى دەوێ ، دەبا بۆ تەنها جارێكیش بێ وشەى نەخێر بدەین بە گوێى ئەوى دەسەڵاتەى دەیان ژوور و سەردابى شێدار و تاریكى بە نهێنى بۆ دەنگە ئازا و نەیارەكانى بەردەوام لەسەر پشتە ! و سەدان سیخوڕى بەرداوەتە گیانتان .