کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ (كۆمەڵە و دیموكرات)... تكایە بێدەنگبن..!!

Thursday, 14/11/2013, 12:00

1990 بینراوە






ساڵی (2007) ڕاپۆرتێك لەسەر پارتە ڕۆژهەڵاتیەكانی كوردستان ئامادەكرابوو لە گۆڤاری جیهاندا, دوای بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتە رەخنەو مشتومرێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا, زۆرینەی میدیاكانی باشوور هاتنە سەرخەت بەتایبەتیش میدیاكانی یەكێتی و پارتی, گوایە ئەو راپۆرتە سوكایەتیە بە پارتە ڕۆژهەڵاتیەكانی كوردستان, من ئەوكات هاورانەبووم لەگەڵ ئەو راپۆرتەدا, پێموابوو هەندێك زروف و گرژی سیاسی هاتونەتە پێشەوە ناكرێت پارتە رۆژهەڵاتیەكان بەتوندی روبەروی ببنەوەو ببنە تەرەفی لایەنێك, بەڵام ئەمرۆ شەش ساڵ بەسەر ئەو راپۆرتەدا تێدەپەرێت خۆم بەهەڵە دەزانم كەهاورای ئەو راپۆرتە نەبوم, چونكە دەبینم بەدرێژای ئەو هەموو ساڵە پارتە رۆژهەڵاتیەكان بەتایبەتیش (دیموكرات و كۆمەڵە) بەهەموو بەشەكانیانەوە هەمیشە بونەتە دەهۆڵكوت و موریدی دوو هێزە خاوەن دەسەڵاتەكەی باشوور (پارتی و یەكێتی) داماڵدراون لە ئینسانیەت, وەزیفەی ئەم پارتە رۆژهەڵاتیانە بە رونی دیارە لەپێناو مەسڵەحەتدا بونەتە بەشێك لە یەكێتی و پارتی!, نەك هەر خاوەن هەڵوێست نەبون لەو رووداوانەی لەباشوور روو دەدەن, بەڵكو زۆرجار بەرونی دەردەكەوێت لەبەرامبەر هەرسێ‌ پارچەكەی دیكەی كوردستانیش بونەتە پاشكۆی یەكێتی و پارتی و بە ئیعزای ئەو دوو هێزە قسە دەكەن, زۆرجار شتگەلێك دەكەن ئومێد و هیوا ناهێڵن لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا, هەندێكجاریش هێندە خۆیان بێتام دەكەن مرۆڤ گەلێك هەن لە پارتێكی شۆرشگێریەوە بۆ پارتێكی خائین و بەكرێگیراو لێیان بروانێت..!!



من چەند نموونەیەكی سادە دەهێنمەوە كە مشتێك لەخەرواری ناشرینیەكانی ئەم دوو پارتە رۆژهەڵاتیەن (دیموكرات و كۆمەڵە):



- جگەلەوەی ئەم دووپارتە لە لەباشوور پاڵیانداوەتەوە لەباتی خەبات و هەوڵدان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕژێمی تۆتالیتارو شۆڤێنی جمهوری ئیسلامی ئێران, كەچی زەڕنەقوتەئاسا دەمیان بۆ تیكەیەك نانی دەسەڵاتدارانی باشوور بەتایبەتیش (پارتی) كردۆتەوە, ئەمرۆِ بە رونی دیارە ئەم دوو هێزە بونەتە پاشكۆی یەكێتی و پارتی.



-چەند ساڵێك لەمەوبەر حیزبی دیموكرات لە كۆیە ئینشقاقیان تێكەوتو بون بەدوو بەشەوە, كۆمەڵەش كەڕۆژانێك جێگای ئومێدبوون لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر سایەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا بوون بە پێنج بەشەوە!, خۆ ئەگەر یەكێتی نەچوایە بەینیانەوە قریشیان لەیەكتری دەخست!...



- ئەم پارتە ڕۆژهەڵاتیانە یەكێتی و پارتی بێحورمەتی و كاری نەشیاو نەماوە پێیان نەكات, كەچی هەمیشە بونەتە زوڕنا ژەنی یەكێتی و پارتی...!!



- بەشێكیان لە باشوور لەپێناو مەسڵەحەتاكانیاندا بە تەزویرات تەسكەرەو ڕەگەزنامەیان بۆ دەركراوەو كراون بە عێراقی لەبۆنەو هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا هەرچی بێكەرامەتیە بۆ یەكێتی و پارتی دەكەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا...!!



- پشكی شێریان پێبڕاوە لەدرۆو دەلەسەی راگەیاندنەكانی دووحیزبی خاوەن دەسەڵات لەباشووردا بەتایبەتیش راگەیاندنەكانی پارتی, خواهەڵناگرێت لەپرسگەی تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەو گۆڤارو رادیۆكانی پارتیدا بیگرە تا بێژەرو مۆنتێرو ریپۆرتەرو هەواڵ سازو ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەكان شانبەشانی دەروێش و موریدەكانی پارتی ئەم ڕۆژهەڵاتیانەش درۆو ریای و بێئەدەبی بۆپارتی دەكەن..!!



- پارە هەموو شتێكە لەلایان! پارەیان بەیتێ‌ ئەمرۆ پارتین بەیانی دەبنە یەكێتی و دوو بەیانی ئامادەن بچنەوە قەپاغە بەناو شۆرشگێریەكەی خۆیان لەریزەكانی دیموكرات یان كۆمەڵە!!



- ئەم ڕۆژهەڵاتیانە جگەلەوەی پاڵیان داوەتەوە لەباشوور لەباتی ئەوەی لانیكەم بێدەنگبن, كەچی ئەوەندە بێچاوڕون بەوەشەوە ناوەستن درۆو بوختان بۆ (پژاك) دروست دەكەن كەئەمڕۆ بۆتە دیارترین پارتی خەباتگێڕی رۆژهەڵاتی كوردستان, لەباتی ئەوەی دەستخۆشی لەكارو چاڵاكیەكانی (پژاك) بكەن كەچی رۆژێك شەهیدەكانی پژاك بە قاچاخچی و رۆژێكیش بەقەولی خۆیان بە(جاش پاسدار) ناودەبەن!!.



- لە بەستنی كۆنگرەی نەتەویدا هەمان خیتاب و بەهەمان تیروانین و نەفەسی پارتی قسەیان دەكرد, وەك ئەوەی بەرمەجە كرابن توتی ئاسا شیعارەكانی پارتیان دەگوتەوە..!! جورئەتی ئەوەیان نیە یەك رەخنە لە بارزانی بگرن كەهەوڵی ئەوە دەدات بەشێوەی نایاسای خۆی بكاتە سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەی..!!



- هونەرمەنەكانیان هەمیشە بونەتە دەهۆڵكوت و شایەرو چاوەشی بۆنەو ئاهەنگە حیزبیەكانی پارتی...!!



- جگە لە (هەندێك) رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆو نوسەرو چالاكوانی سیاسیان لێدەرچێت (كە ئەوانیش زۆر كەمینەن) لەدروستبونی گرژیەسیاسیەكانی هەرێمدا خاوەن هەڵوێستن, ماباقی ئەوانیدی هەمویان بۆنەتە زوڕناژەنی دەسەڵاتدارانی باشوور..!!



- كە موناقەشەت لەگەڵ دەكەن بەهەمان نەفەسی پارتی و یەكێتی دەڵێن: (ئێوە چاوتان بەم ئەزمونەی هەرێم هەڵنایەت..!), كام ئەزمون؟ ئەو ئەزمونەی كەلەژێر سایەیدا حیزبى دیموكراتی كرد بە دوو بەش و كۆمەلەشی كرد بە پێنج بەشەوە؟! ئەو ئەزمونەی خۆتان لەهەركەس باشتر دەزانن كەلەسایەی ئێرانداو بە دەسیسەی سەركردەكانی باشوور دووبەرەكی خرایە ناوتانەوە؟!.



- كە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەیت خۆیان لە پارت و حیزبەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان بەشۆڕشگێرتر دەزانن, كەچی چاویان كوێربوە لەوەی ئەمڕۆ زۆربەی زیندانیە سیاسیەكانی كورد لەئێران كەلەسێدارە دەدرێن هەموو دونیا دەزانێت كە چالاكوان و ئەندامی پژاكن.



- ئەوەتا ئەمڕۆش ژمارەیەك چالاكوانی كوردی ڕۆژهەڵات لەزیندانەكانی پارتی قایم كراون تەنانەت مواجەشیان نیە, كەچی لەباتی خۆپیشاندان و هەڵوێستوەرگرتن لەبەرامبەر ئەم كارە قێزەونەی پارتی هەموتان قڕوقەپ دانیشتون بەبێ‌ ئەوەی یەك هەڵوێستتان هەبێت.



گۆران دوكانی ئەمریكا



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)