چۆن له کووشتنه‌کان بڕوانین
Monday, 20/01/2014, 12:00
1281 بینراوە
ده‌سه‌ڵاتی ئیداری سیاسی کوردی زۆر جار له ژیر چه‌ندین ناو نیشاندا ناو زهد کراوه. له وانه فاشیزم، دکتاتۆر . من به سستمی سیاسی، ئاینی، پاتریارکی ناوی ده‌به‌م. ووشه‌ی patriarchy واته سستمی پیاو سالاری. ئه‌م ووشه‌یه له فه‌رهه‌نگی نوسینی ئه‌ده‌بی وسیاسی کوردی زۆر که م به کاردێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که خۆشیان به نوسه‌رو خه‌ڵکانی جیاواز‌و ئازادی خواز ده‌زانن به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان خۆیان له به‌کار هێنانی ئه‌م ووشه‌یه ده‌دزنه‌وه. له به‌ر چه‌ند هۆکاریک له وانه: 1/ ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌میک شاره‌زاییان هه‌یه ده‌رباره‌ی دۆزی ژن، زۆر جار له به‌رانبه‌ر ووشه‌ی پاتریارکیه‌ت ووشه‌ی فێمینیزم دهدادهنێن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵین ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و شه‌ڕه‌وه هه‌یه که ژن له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی نێردا دایمه‌زراندوه، ئه‌و جۆره له پیاوان خۆشیان به‌و ژنانه‌و داواکانیان نایه‌ت، چ جای پشتگیریان لیێبکهن، له دیدی ئه‌وانه‌وه، ژنان پیاویان کردوه به ههڵواسهرێکو هه‌ـوو نه‌هامه‌تی و خه‌مه‌کانی ژنانیان پێدا هه‌ڵواسیوه.
2/ باڵا ده‌ستی پیاو man domination، به‌سه‌ر بوونه‌وه‌ره‌کانی تردا، له وانه ژن. یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی ، که ده‌توانرێت ده‌ستی پێوه‌بگرێت، بۆ کۆتای هێنان به دیارده‌ی توند‌و تیژی، به تایبه‌تی پاتریارکیهتی خێزانی، واته نه‌هێشتنی هه‌یمه‌نه‌ی پیاو له ماڵهکانداو، دواجاریش که‌مکردنه‌وه و ڕیکخستنی ده‌سه‌ڵاتی پاتریارکی سیاسی وڕێکخستنه‌وه‌ی کۆی ده‌سه‌ڵاته ئیداریه‌کان به پێی یاسا. زۆرێک له پیاوان له هه‌ردوو جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌دا ئاماده‌نین خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته بده‌ن، چونکه نانه‌وێت له هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتیان که‌مبێته‌وه.
3/ دۆزی ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌بۆته دۆزێکی گرنگ و زۆرینه‌ی خه‌ڵک به به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی بێمانی ژنانی ده‌زانن به‌رانبه‌ر به پیاوان.
هه‌رکات توانیما خه‌باتی ژنان وه‌ک هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له به‌رانبه‌ر ههمووکردهیهکی نامرۆڤانه وه‌ربگرین، به تایبه‌ت ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که‌له ده‌ر ئه‌نجامی هه‌یمه‌نه‌ی پیاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و کات ده‌توانین خۆمان به فێمینیست بزانین به‌ىێ گوێدانه مه‌سه‌له‌ی جهندهرو به شانازیه‌وه به‌رگری له‌و خه‌باته بکه‌ین، که ناوی خه‌باتی فێمینیستیه. له کۆمه‌ڵگاکانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی، زۆرێک له پیاوان خۆیان به فێمینیست ده‌زانن. وه به‌ته‌واوه‌تی پیان شه‌رمه ئه‌و جۆره له پیاو بن که پاتریارکێت تان وپۆکانی کێشاوه.
کووشتنهکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، له کوشتنی ئه‌و هه‌موو ژنه وه تا کوشتنی سه‌رده‌شت، سۆران و تا دواین کووشتن، که کووشتنی کاوه‌یه، کووشتنێکی پاتریارکیانهیه، یاده‌کان و ته‌نانه‌ت شێوازی هه‌ڵمه‌تی پشتوانیهکان له‌و کوشتنانه پاتریارکین.
سه‌رده‌شت له سه‌ر نووسینێکی ته‌نز ئامیز له وڵاته‌دا تیرۆر کرا. کاتێک ئه‌و وه‌ک گه‌نجێک ته‌نها گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو، گه‌ر زاوی سه‌رۆک بێت چۆن به‌خت و به‌خته‌وه‌ری به ڕویدا ده‌کرێته‌وه. ئه‌و به‌پێی پله به‌ندیه‌کانی بیری پاتریارکی و سه‌رانی پاتریارکی ئه‌و وه‌ک گه‌نجێک، که سه‌ر به خانه‌واده‌یه‌کی پله نزمی کۆمه‌ڵایه‌تیه، ده‌بێته ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له سه‌ر ئاستێکی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها له مرۆڤێکی هه‌ژاره‌وه ده‌بیته مرۆڤێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، له مرۆڤێکی زۆر نۆرماڵه‌وه ده‌بیته مرۆڤێکی سیاسی.
پاتریارکی، ئاینی، سونه‌تی سیاسی کوردی، به هیج کلوجێک به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت، که پیاوێک له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و ئه‌و پیاوانه‌ی که خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، هیچ که‌سێک نه به نووسین و نه‌خه‌یاڵ مه‌زه‌نه‌ی ئه‌وه نه‌که‌ن، که ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستیان به مێینه‌کانی بنه‌ماڵه ڕابگات، چونکه ئه‌وه ده‌ست بردنه بۆ بابه‌تێک، که "ناوی شه‌ره‌فه" پاتریارکی کوردی له نێوههموو پله به‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به توندی ده‌ستی به‌م بابه‌ته‌وه گرتوه، چونکه له‌که‌دار بوونی شه‌ره‌ف مانای له‌که‌دار بونی پیاوه‌تی پیاوانی پاتریارکی کوردی.
له پێش ڕاپه‌ڕین و له دوای ڕاپه‌ڕین که‌سیک نیه له ووڵاته‌دا به نێر‌و به مێوه ناوی باوکی سه‌رۆک نه زانێت و نه‌ی ناسێت. هه‌ندێک وه‌ک شۆڕش گێر و هه‌ندێک وه‌ک مۆته‌که به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردییه‌وه لیدهڕوانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا بزره دایکی سه‌رۆکه، وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئه‌زمو نی هه‌مو خۆشیی‌و وکاره‌ساته‌کانی کردوه که ڕووبه ڕووی ئه‌و بنه‌ماڵه بۆته‌وه، به‌ڵام تا نه‌مرد ته‌نانه‌ت نه‌مانزانی ناوی چییه. ئه‌ی به ڕاست سه‌رۆک چه‌ند خووشکی هه‌یه؟ ئه‌ی ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و بنه ماڵه‌یه نین، ئه‌ی بۆ ئه‌وان شۆڕشگێر و سیاسه‌ت مه‌دار ده‌رنه‌چون. زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به جۆرێک له جۆره‌کان زانیاریان سه‌باره‌ت به سامان و پۆستی نێرینه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵیه هه‌یه، به‌ڵام هیچمان نازانین چه‌ند مێنه له بنهماڵیهدا هه‌یه و چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
گه‌رچی زۆرێک له‌و ژنانه‌ی له به‌ر پرسه پاتریارکه‌کانی کوردستانه‌وه به شێوه‌یه له شێوه‌کان نزیکن، له دهرئهنجادا ژنانێکی پاتریارک ده‌رچوون، به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆزی ده‌سه‌ڵات و که‌ڵه‌که‌کردنی پاره، له پیاوه پاتریارکه‌کان توندتربهرگری له و میراته ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌یه ئه‌وه‌یه‌ک، که له ناو بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکدا ته‌نانه‌ت ژنی به پیاو بووش ڕێگه به بوونی نادرێت.
بیهێنه به‌ر چاوت، که له بری سه‌رده‌شت ڕۆژنامه نوسێکی کچ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌رده‌شتی بنوسیایه، سه‌ڕایی ئه‌وه‌ی، که ده‌بوه مایه‌ی شه‌رم بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی و دوور نه‌بوو تیرۆریشی نه‌که‌ن، ده‌رئه‌نجام مه‌رگه‌که‌شی وه‌ک مرۆڤێکی سوزانی و شه‌یدای پیاوانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی وێنا ده‌کرا. وه ده‌بوه گاڵته‌جاڕو مایه‌ی پێکه‌نین له لای پیاوانی ده‌سه‌ڵات. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زاوابوون، واته سێکسکردن. ئه‌م کرده‌یه بۆ پیاو سه‌رچاوه‌ی پیاوه‌تی وسواربوو ن و هێزه، به‌ڵام بۆ ژن ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه. کوژرانی نێرک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رئه‌نجام ده‌یکاته شه‌هیدی قه‌ڵه‌م، بوێر، وه جۆری کوژرانه‌که‌شی پۆلێنده‌کرێت، له کوژرانه‌وه بۆ کوژرانی سیاسیی. سه‌رده‌شت تیرۆر کرا، چوونکه له ڕێی نوسینێکی ته‌نزئامێزه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی وتبوو ئێوه له‌ڕێی ده‌سه‌ڵاته نایاسای و ملهوڕیهکهتانهوه به‌شی من وئه‌ندامانی تری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌تان له سامانی نیشتیمانی مۆنۆپۆڵ کردوه بۆخۆتان، تاکه ڕێگایه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌شی خورامان ده‌بێت ببین به زاواتان.
پاتریارکی ئاینی، سونه‌تی سیاسی کوردی هه‌موو توانا و هێزێک سه‌رکوتده‌که‌ن. هه‌موو بیر‌و خه‌یاڵ و هه‌ستێک کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، ته‌نها هه‌ستی ترس وتۆقاندن نه‌بیت. بینیمان چۆن دونیایه‌کی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندیان بۆ کاوه دروستکردبوو. دونیایه‌کی له‌م جۆره وا له مرۆڤ ده‌کات، که ته‌نها هه‌ستی ترسی ئیشبکات و بیر‌و هه‌مو هه‌سته‌کانی تری سڕ ببن. به‌رده‌وام له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دا بێت کام چرکه له کاتژمێری ڕۆژ تیرۆر ده‌کریت و کۆ تای به بوونی ده‌هێنرێت.
کاوه بۆیه کوژرا، چونکه له گه‌ڵ پاتریارکیهتی ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌سته‌و یه‌خه بوو له‌ڕێ نوسینه‌کانیه‌وه له له هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتی تاک تاڕهوانه و پاوانه‌خوازی و که‌ڵکه‌کردنی پاره یاخی ببوو. به‌ڵام که‌سی یاخی به فیشه‌ک وه‌ڵامی درایه‌وه له لایه‌ن پاتریارکیهتی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
گه‌ر له‌م کوشتنانه‌وه که‌میک پێههڵ گرین بۆ هه‌مو ئه‌و کووشتنانهی، که له وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، دیاره زۆربه‌ی کوشتنه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رانبه‌ر به ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌نجام دراون و ده‌درێن، ده‌کریت بڵیین ئه‌م کوشتنانه هیچی که‌متر نیه له‌و کوشتنانه‌ی که به کووشتنی سیاسی
ناو زهد ده‌کرێن. ئه‌و کووشتانه هه‌روا له خۆرا ئه‌نجام نه‌دراون، به‌ڵکو به‌ر ئه‌نجامی یاخی بوونێکی گهرهن له بهرانبهرپاتریارکیهتی خێزاندا له وڵاته‌دا.
کوشتنه‌کانی ژنان زیاتر له لایه‌ن که‌سه نزیکه‌کانی خێزانه‌وه، له‌وانه باوک، برا، ئامۆزا ومێرده‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌م جۆره له کوشتن وتوندوتیژیه به توندوتیژی خێزانی یان ناوخۆ ناو نراون، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مانه وه‌ک بێڵ هوکس پێمان ده‌ڵێت،" توندووتیژی پاتریارکین". Patriarchal Violence ئه‌و جۆره له تیرۆر له ماڵه‌کاندا ڕووده‌دات. ماڵه‌کان قوتابخانی فێربوونی وانه‌کانی پاتریارکین له لایه‌ن ئه‌ندامه باڵاکانی ناو خیزان. پاتریارکیه‌ت هه‌میشه جه‌خت له هه‌یمه‌نه‌ی پیاو ده‌کاته‌وه له خێزاندا، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و خێزانه‌دا سه‌رداری ماڵ پیاو نه‌بو، ده‌بێت ژنێک له باری سایکۆلۆجی و فیزیکیه‌وه ته‌واو بوبێت به پیاوێکی پاتریارک، ئه‌و کات شه‌ره‌فی به ڕێوه‌بردنی خیزانی پیده‌درێت. کاتیک ژنێک ، یان کچێک یاخی ده‌بێتت له ناو خێزاندا له بڕیاره‌کانی ئه‌ندامه باڵاکان ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی و تیرۆر ده‌بێته‌وه.
گه‌ر که مێک به ووردی سه‌یری که‌یسی کوشتنه‌کان بکه‌ین ده‌بین له هه‌موویاندا حاڵه‌تی بهڕهنگاربونهوه و یاخی بوون هه‌یه له به‌رانبه‌ر ههیمهنهدا، جا ئه‌وه هیمهنهی باوکێک، برایه‌ک، مێردێک، به‌رپرسێک، سه‌رۆک خێڵیک، یان سه‌رۆک بێت، به‌ڵام میکانیزمی ناره‌زای ده‌ربڕینه‌کان جیاوازن.
کچێک، یان ژنێک که به‌قه‌ڵه‌م ڕووبه ڕوونابێتهوه، چونکه له گه‌ڵ ده‌زگایه‌کی به سیسته‌مکراو ڕووبه رونابێتهوه که شته‌کان به یاسا‌و نوسراو به‌ڕێوه بچن، به‌ڵکو له گه‌ڵ سهرهتایترن ده‌زگادا ڕووبه ڕووده‌بێته‌وه که ده‌زگای خێزانه. ده‌زگای خێزان تا ئێستاش له لای ئێمه له شکڵی خێزانی ههیرارکیدایه، که تێدا پیاو باڵایه‌و ژن ژێرده‌ست و بێئیراده‌یه.
له م جۆره ده‌زگایانه‌دا کوشتنه‌کان زۆربه‌یان به هۆی په‌یوه‌ندی سێکسی وخۆشهوهستیهوه ڕووده‌ده‌ن، که سه‌ره زله پاتریاکهکان ڕازی نابن به‌و جۆره له په‌یوه‌ندی، که مێنهکان به ئیراده‌ی خۆیان هه‌ڵیان بژاردوه، بۆیه سه‌ره‌نجام قه‌ده‌ری ئه‌و مرۆ ڤه یاخیانه کوشتنه، چوونکه داوای کۆتای هاتنی دیسپلینه‌کانی پاتریاکی خێزانی ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی شۆڕشێکی گه‌وه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسییه، چونکه وه‌ستانه‌وه‌یه به ڕووی سستمێکی سیاسی که‌به سستمی پاتریارکی ناوزه‌د ده‌کرێت. جۆن برادشۆ، له کتێبی " Creating Love is a Useful One " دا ئه‌ڵێت " بیره‌کانی پاتریارکی به‌های که‌لتوری ئێمه ده‌نه‌خشێنن". ئه‌م جۆره یاخیبونه سه‌ره‌تایه بۆ یاخی بوون به ڕوی پاتریارکیهتی ده‌سه ڵاتدا.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماله تیرۆر ده‌کرێن، گه‌رچی له شکڵ و شێوازدا له گه‌ڵ ده‌زگای به سیستهمکراودا مامه‌ڵه ده‌که‌ن، که یاسا تێیاندا بوونی هه‌یه، بۆیه که‌سی تیرۆر کراو په‌نا ده‌باته به‌ر پینووس و کاغه‌ز، بۆ ئه‌وه‌ی به پاتریارکیهتی ده‌سه‌ڵات بڵێ، واز له هه‌یمه‌نه‌و ژهسهڵاتی پاوانه‌خوازی و که‌ڵکه‌کردنی پاره و گه‌نده‌ڵی بهێنن. چیدی نابێت ئه‌م وڵاته به پێی ده‌سه‌ڵاتی نایاسایی ئێوه بڕوات به ڕێوه، به‌ڵکو ده‌بێت ده‌وڵه‌تی یاسا‌و عه‌داله‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شوێنی پاتریاکی، ئاینی، سونه‌تی سیاسی بگرێته‌وه، به‌ڵام که‌سی یاخی به فیشه‌ک وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه له لایه‌ن پاتریارکیهتی ده‌سه‌ڵاته‌وه. کووشتنهکانی ناوماڵ، کوشتنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به هۆی یاخی بوون له هه‌یمه‌نه‌ی پاتریارکی ،ئاینی، سونه‌تی سیاسیه‌وه ڕووده‌ده‌ن.
گه‌ر ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو کوشتنانه بهاتینایه ده‌نگ له کاتی خۆیدا، گه‌ر بمانتوانیاییه سه‌رکۆنه‌ی پاتریارکی خێزانی بکه‌ین، گه‌ر بمانتوانیاییه جیاوازی نه‌که‌ین له نێوان مرۆڤه‌کاندا و هه‌موومان به یه‌ک چاو سه‌یر کردنایه، گه‌ر کووشتنی ئه‌و هه‌موو ژنانه‌مان به هه‌ند وهرگرتنایهو وه‌ک کووشتنی مرۆڤ ئه‌ژمارمان بکردنایه و کۆده‌نگیه‌کی ده‌سته جه‌معیمان له
ده‌ور دروستکردایه، له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌نگی ناره‌زایه‌تیمان به‌رزکردایه‌ته‌وه، گه‌ر بمانتوانیایه به‌ر ده‌می دادگاکان بگرین و دادگا ناچار بکه‌ین، که تاوانباران بێنێته به‌ر ده‌م دادگا، گه‌ر بمان توانیایه هه‌موو ئه‌ومنداڵانه کۆبکه‌ینه‌وه و بیانهێنینه به‌ر ده‌م دادگا، تا سکاڵای بێ دایک بونیان تۆمار بکه‌ن و قه‌ره‌بوی نازی دایکایه‌تیان بۆ بکه‌نه‌وه، گه‌ر بمانتوانیایه له ئازار‌و هه‌ڵقرچانی جه‌رگی هه‌موو ئه‌و دایکانه تێبگه‌ین، که به‌به‌ر چاویانه‌وه له شه‌وێکی ئه‌نگوسته چاودا کچه‌کانیان ده‌به‌نه شوێنێکی دوور‌و به قوربانی فیشه‌کێکی کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فی ده‌که‌ن و دواجاریش په‌نجه‌ی شایه‌تمان له دایک‌و خوشکه‌کانی هه‌ڵده‌وه‌شێنن که فرمێسکی حه‌سره‌ت له چاویان نه‌یه‌ت، نه‌با ئه‌وه‌نده‌ی تر ئابڕویان بڕوات، گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆشنفکیرو داکۆکیکار له یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی ده‌زانن و، بهاتایه‌و ئه‌و ژماره زۆره‌ی کوشتن ڕاچهنادنایه و هه‌ڵوه‌سته‌یان له به‌رانبه‌ردا وه‌رگرتایه، گه‌ر بمانتوانیایه له به‌رانبه‌ر هه‌مو ئه‌و نادادپه‌روه‌ریانه‌ی له چوارچێوه‌ی ماڵه‌کاندا ڕووده‌دات بوه‌ستێنین و به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مرۆیی خۆمان بزانیایه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌مانتوانی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و نادادپه‌روه‌ریانه ببینه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کاندا ڕووده‌ده‌ن.
سه‌رده‌مێکه، کوشتن له دوای کوشتن زۆر بێباکانه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕووده‌دات و ئێمه‌ش به پاساوی جۆراو جۆره‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و کوشتنانه‌دا بێده‌نگی و خه‌م ساردی هه‌ڵده‌بژێرین. کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌موو جۆری کووشتنه‌کان ئیدانهبکهین و پێمان شه‌رم نه‌بێت له به‌رانبه‌ر کوشتنکان ، به تایبه‌ت کوشتنی ژنان هه‌ڵوه‌سته وه‌رگرین. تاکو پاتریارکیهتی خێزانی و تاوانه‌کانی ئیدانهکهین، ناتوانین تاوانه‌کانی پاتریارکیهتی ده‌سه‌ڵاتیش ئیدانه بکه‌ین.
نوسینی/ تریفه عه‌لی