کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان ده‌یانه‌وێت بدۆڕێین !

Saturday, 20/02/2010, 12:00


داخی گرانم خه‌ریکه‌ دیسان له‌به‌ر ململانێی ناشه‌ریفانه‌ و شه‌ڕه‌ کوته‌ک و هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندن و گرتن و کوشتن و دوور له‌ هه‌موو بنه‌مای یاسا و ڕێسای هه‌ڵبژاردن و ئازادی و دیموکراسیه‌ت ،خه‌ریکه‌ ئه‌م جاره‌ش ببینه‌وه‌ پۆڕی خوراوی سه‌رمێزانی پایته‌ختی عوڕوبه‌ ، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ده‌نگدان و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات ،ئه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش پێگه‌ی کورد له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا و عێراق چش !
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ئه‌رکێکی نیشتیمانییه‌ و هه‌موو تاکێکی کورد ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ ده‌بێت به‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ نیشتیمانییه‌ هه‌ستێت ، له‌ وڵاتێکی وه‌ک ئوسترالیا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان زۆر پیرۆزه‌ و ڕێزی لێده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ ده‌بێت به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن بکات ،هه‌ڵبژاردن ئیجباریه‌ و ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کات سزا ده‌درێت به‌ بڕی 50 دۆلار، وه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیه‌ و پرۆسه‌یه‌کی عه‌سکه‌رتاری و شه‌ڕه‌ کوته‌ک و تۆقاندن و فرت و فێڵ نییه‌ و هه‌موو قه‌واره‌ به‌شدار بووه‌ سیاسیه‌کان به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕازی ده‌بن و دان به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن داده‌نێن ،
به‌ڵام له‌ هه‌رێمێکی وه‌ک کوردستانی خۆمان ،پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان زۆر کاری توند و تیژی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌گاته‌ سنوور به‌زاندن و یه‌کتر کوشتن !
من پێموایه‌ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ کوردستاندا ، زۆر ئاسته‌نگه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و شارستانیه‌ت به‌رێوه‌ بچێت ،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و پێشێڵ کردنی مافه‌ دیموکراتیه‌کانی گه‌لی کورد ، گه‌ر ئه‌وها بڕوات هیچ گومانی تێدانییه‌ ، زۆر به‌ی زۆری پۆسته‌ سیادیه‌کان و وه‌زاره‌ته‌ گرینگه‌کان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین ، وه‌ ئه‌وکاته‌ بۆ میلله‌تی کورد ده‌سه‌ڵمێن درێت که‌ ده‌نگه‌ نارازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، گه‌یشتۆته‌ ئه‌و په‌ڕی بێزاری و خه‌ڵک هه‌ستی پێکردوه‌ و ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته‌ جێگای ناڕازی خه‌ڵکی کوردستان و ڕه‌خنه‌ له‌و لیست و قه‌واره‌ ناسیاسیانه‌ی کوردستان ده‌گرێت و له‌دوا ڕۆژدا ناویان ده‌که‌ونه‌ ناو زبڵدانی مێژوو ،له‌ کۆتایدا هیوادارم به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تی و تاکه‌ که‌سی بخه‌ینه‌ لاوه‌ و ، به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه‌تی و ده‌‌سته‌به‌‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ به‌غدا مسۆگه‌ر بکه‌ین و ، چیتر نه‌بینه‌ قوربانی گه‌مه‌ی سیاسی هه‌ڵبژاردنی قه‌واره‌ی حیزبه‌کان و به‌ردی بن گۆم !!!
ئوسترالیا-سدنی
20/2/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە