کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى رێكخراوى دایك لەبەرامبەر بڕیارى داخستنى پارتى كۆمەڵگەى دیموكرات لەتوركیا. "دەوڵەتى توركیا بەیاسا مافەكانى كورد پێشێل دەكات"

Saturday, 19/12/2009, 12:00


رێكخراوى دایك لەچەند مانگى رابردودا بەهۆى پرۆسەى كرانەوەى دیموكراتیەوە- كە حكومەتى توركیا لەووڵاتە بەمەبەستى چارەسەرى دۆزى كورد بەڕێى خستبوو.-هەموولایەك گەشبین بووین، وەك گرتنەبەرى رێگایەكى دیموكراتیانە بۆچارەسەرى كێشەى گەلى كورد لەو وڵاتە.
بەڵام بریارى داخستنى پارتى كۆمەڵگەى دیموكرات(دەتەپە)- لەلایەن دادگاى دەستورى ئەو وڵاتەوە هەموو ئەو هیوایانەى بە با دا و ئەو تروسكایی مۆمەى كوژاندەوە كە هەموان بە عەشقەوە چاومان تێبڕیبوو..بەداخەوە ئەو بڕیارە مۆمەكانى كوژاندەوەو دەنگەكانى ئاشتى تیرۆركردوو رێگاچارەكانیشى وێرانكرد.
بۆیە ئێمە لەرێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى بریارى داخستنى ئەو پارتەكوردیەى توركیا ئیدانەدەكەین وئەم چەند خاڵەدەخەینە روو:
1-ئەو بڕیارە شۆڤێنیە توندوتیژەى دەوڵەتى توركیا دەرخەرى ئەوەیە كەهێشتا توركیا نەیتوانیوە بەروى دیموكراتیەتى راستەقینەدا بكرێتەوەو تائەم ساتە وەختەش بە عەقڵیەتێكى رەگەز پەرستانە بیردەكاتەوە كە "پێشێلكردنى مافى ئەوانى تر بەیاسا جێبەجێدەكات."
2-پێویستە دەوڵەتى توركیا بزانێت داخستنى دەتەپە تەنها داخستنى پارتێك نیە بەڵكو داخستنى دەرگاى ئاشتی و دیموكراتیەو كردنەوەى دەرگاى توندوتیژى و دیكتاتۆریە،بۆیە پێویستە كۆمەڵى مەدەنى توركیا لەئاست ئەو بڕیارەدا بێلایەن نەبێت و هەڵوێستى هەبێـت.
3-دەركردنى ئەو بڕیارە داخستنى دەرگاى چارەى دیموكراتى و مەدەنیانەیەو كردنەوەى دەروازەی توندوتیژى وپشێویە هەربۆیە دەوڵەتى توركیا بەرپرسیارە بەرامبەر هەموو لێكەوتەكانى بریارەكە لە سەرشەقام و خۆپیشاندانە بەردەوامەكانى جەماوەرى كوردیش لەشارەكوردیەكان دەرەنجامێكى ئەو بڕیارەیەو لەوانەیە رووداوەكانیش بەرەو پێش چونى زیاتر بەخۆوە ببینن .
4- ئەو خۆپیشاندانانەى لەشارەكوردەكان بەڕێوەدەچێت مافێكى سروشتى جەماوەرى كوردە لەتوركیا بۆدەربینى نارەزایەتى بەرامبەر بریارى داخستنى دە تەپە بۆیە پێویستە حكومەتى توركیا مەدەنیانە مامەڵەى لەگەڵ بكات نەك سەركوتكەرانەو توندوتیژ.
5- پێویستە لەسەر رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى لە كوردستانى عێراق بێهەڵوێست نەبن و لەئاست ئەم رووداوەدا هەڵوێست و قسەیان هەبێت.
6-پێویستە پارتەكانى كوردستانى عێراق و سەركردایەتیەكەشى لەروى دبلۆماسیەوە راشكاوانەو شەفافانە پشتگیرى دەتەپە بكەن و بریارى داخستنەكە ئیدانە بكەن و لەروى سیاسیەوە تواناى خۆیان لەم دۆزەدا بەخەرج بدەن.
7-ئەگەر سەركردەكانى دەتەپە-بەپشتگیرى هەموو لایەك-ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم گرفتەدا بكەن لەوانەیە دەرەنجام ببێتە هۆكارێك بۆ زیاتر بەهێز بوونى دۆزى كورد لەتوركیا.وەك ئەو پەندەى كە دەڵێت:(ئەو لێدانەى نامكوژێت بەهێزم دەكات).
لە كۆتاییدا : ئێمە لە رێكخراوى دایك وێڕاى ئیدانەكرد نمان بۆئەو بڕیارە ستەمكارانەیە پشتگیرى خۆمان بۆ پارتى كۆمەڵگەى دیموكرات و سەركردەكانى دوپات دەكەینەوەو داوا لەهەموو لایەكیش دەكەین چ هەریمایەتى بێت یان نێودەوڵەتى لەئاست ئەو بڕیارەدا بێدەنگ نەبن و پشتگیرى لە پارتى كۆمەڵگەى دیموكرات بكەن و بڕیارەكە ئیدانەبكەن .
رێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى وچالاكى مەدەنى سلێمانى هەرێمى كوردستانى عێراق.
14-12-2009
(بۆپەیوەندى:07701985292-07701909413

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە