کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنی قاسماغا پارێزگاری هه‌ولێری به‌ته‌رازوویه‌کی سووک کێشا

Sunday, 24/10/2010, 12:00



ده‌مێک بوو پارێزگاری هه‌ولێریان ده‌کرده‌ئه‌فسانه‌یه‌کی خه‌یاڵی که‌ماشه‌ڵڵا چۆن هه‌ولێری کردووه‌به‌دوبه‌ی! یان ده‌یکا به‌دوبه‌ی، هه‌ر وه‌ک خۆشی دوو سێ ساڵی پێشوو که‌ره‌می فه‌رموو که‌به‌10 ساڵی دیکه‌هه‌ولێر ده‌کاته‌دووبه‌ی؟ هه‌ڵبه‌تا بۆ ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و کاته‌شی هه‌ر خه‌ڵکێکی که‌می ساده‌باوه‌ڕیان به‌قسه‌کانی ده‌کرد، ئه‌گه‌رنا با واشی دابنێین که‌قسه‌که‌ی ڕاست بێ و هه‌ولێر ده‌کاته‌دووبه‌ی؟ ئه‌ی دوای 10 ساڵی دیکه‌دووبه‌ی ده‌بێته‌چی؟ ئایا دوبه‌ی هه‌ر له‌جێگه‌ی خۆیدا ده‌مێنێ؟ تۆ بڵێی دووبه‌ی بۆ خاتری نه‌وزاد هادی و هه‌ولێر هه‌ر له‌جێی خۆی بوه‌ستێ و نه‌زیاد بکاو نه‌که‌م؟ من نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر قسه‌بێ بنه‌ماکانی ئه‌و به‌ناو پارێزگاره‌بڕۆم له‌به‌راورد کردنی دوبه‌ی و هه‌ولێر، خۆزگه‌وا ده‌بوو، و چاوی ناحه‌زان کوێر بووبا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ئه‌فسانه‌نه‌بوو، ئه‌وه‌فس فس پاڵه‌وانی ئه‌ز به‌نی یه‌که‌ی بوو.
نه‌وزاد هادی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌له‌11. 10. 2010 دا سازکرا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کۆنه‌موسته‌شاری ڕژێمی به‌عس قاسم ئاغای کۆیه‌رایگه‌یاند که‌ "ئێمه‌ ئه‌و کۆنه‌ موسته‌ساره‌مان ده‌رکردووه‌ و، له‌ هه‌ولێریش هیچ داوایه‌کی یاسایی له‌ سه‌ر تۆمار نه‌کراوه‌ تا ده‌ستگیری بکه‌ین" هه‌ڵبه‌ته‌زۆریان له‌سه‌ر گوووتووه‌و خۆشی هه‌ست ده‌کا که‌چ قسه‌یه‌کی بێ بنه‌مای کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و پیاوی ده‌رباره‌و به‌و شتانه‌هیچ له‌خۆی ناته‌کێنێ. له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌د. ڕه‌فیق سابیری سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌له‌لێدوانێکیدا بۆ ئاوێنه‌ڕایگه‌یاند "نه‌وزاد هادی دوو جار خۆڵی کردۆته‌چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، چوونکه‌پارێزگاری هه‌ولێر ڕاست ناکات که‌قاسم ئاغا له‌هه‌ولێر نه‌ماوه‌، له‌کاتێکدا ژنه‌که‌ی قاسم ئاغا به‌ته‌حه‌دداوه‌بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ووتی که‌ئێمه‌پارتی ڕێگه‌ی پێداوین و قاسماغاش هێشتاش له‌کوردستانه‌جگه‌له‌مه‌سعود بارزانی حیساب بۆ که‌سی تر ناکه‌ین" .
نه‌وزاد هادی ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامێکی زۆر بێ سه‌رووبه‌ری د. ڕه‌فئق سابیری داوه‌ته‌وه‌که‌بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌شی ناردووه‌، له‌هه‌مان کاتدا وه‌لامێکیشه‌بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌که‌ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ د. ڕه‌فیق سابیردا ئه‌نجام داوه. هه‌ر که‌س ئه‌و وه‌ڵامه‌ی نه‌وزاد هادی بخوێنێته‌وه‌، له‌تێک نه‌کردنه‌وه‌ی قسه‌و ڕسته‌کانی تێده‌گا که‌چ پشێوی یه‌کی پێوه‌دیاره‌، چوونکه‌ده‌ڵێن په‌تی درۆ کورته‌. به‌ڵام نه‌وزاد هادی تا ‌ئێستا قسه‌ی هیچ یه‌کێ له‌ڕه‌خنه‌گره‌کانی قبووڵ نه‌بووه‌، چوونکه‌ئه‌گه‌ر نه‌ک هه‌ر د. ڕه‌فیق سابیر به‌ڵکو ئه‌گه‌ر د. به‌رهه‌م ێالحیش قسه‌ی له‌دژی نه‌وزاد هادی بکردایه‌، دیسان نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌نده‌نیگه‌ران نه‌ده‌بوو، چوونکه‌هه‌م خۆیی و هه‌م زۆر خه‌ڵکی ساده‌ی کوردیش به‌دژایه‌تی نێوانی یه‌کێتی و پارتی یان لێک ده‌دایه‌وه‌و مه‌سعودیش بۆ دژایه‌تی کردنی کورد و یه‌کێتی ئاماده‌یه‌به‌رگری له‌هه‌زاران نه‌وزاد هادی و قاسم ئاغای ئه‌نفالچی و مه‌سرووری تیرۆریستی کوڕی بکا.
ئه‌وه‌ی که‌جێگای خۆشی یه‌ئه‌وه‌یه‌که‌خۆشبه‌ختانه‌نه‌وزاد هادی لای مه‌سعود بارزانی نرخی ژنه‌که‌ی قاسم ئاغای نی یه (دیاره‌من لێره‌دا خوانه‌کا مه‌به‌ستم به‌که‌م چاو لێکردنی که‌سێک بێ‌وه‌ک ژن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌عه‌قڵی یه‌تی زۆر تاکی کوردیدا ژن پله‌ی زۆر له‌خوار پله‌ی پیاوه‌وه‌یه‌، به‌تایبه‌تی لای سه‌رۆکه‌عه‌شیره‌تی یه‌‌که‌مان مه‌سعود بارزانی که‌تا ئێستاش که‌س نه‌ک هه‌ر ژنه‌که‌ی نه‌دیوه‌، به‌ڵکو وێنه‌که‌شی نه‌دیوه‌)‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌وا په‌شۆکاوه‌و نازانێ چی بێنێ و به‌رێ له‌نێوان درۆ زله‌کانی خۆیدا و به‌درۆکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژنی قاسم ئاغاوه‌. چوونکه‌ئه‌و باش ده‌زانێ که‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ناماقوڵیه‌ک که‌بیکا دژی ژنه‌که‌ی قاسم ئاغا، ئه‌وا مه‌سعود بارزانی، یه‌ک برۆ هه‌ڵته‌کاندنی بۆ جه‌للاده‌کانی به‌سه‌تا نه‌وزاد هادی وه‌ک مه‌لای که‌وڵ سوور بۆخۆشی نه‌زانێ که‌وڵی له‌کوێ که‌وتووه‌کونده‌ی له‌کوێ دڕاوه‌که‌وڵ بکه‌ن. دیاره‌به‌رگری مه‌سعود بارزانی له‌ژنی قاسم ئاغا له‌به‌ر ئه‌وه‌نی یه‌که‌مه‌سعود بارزانی ئیحترامی ژنی قاسم ئاغا ده‌گرێ، به‌ڵکو مه‌سعود بارزانی زۆر باش ده‌زانێ که‌ڕۆژی ته‌خت و تاراج پێچانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ نزیکتر ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و کاته‌ش هه‌مان ئه‌و جاش و ئه‌نفالچیانه‌له‌دژی کورد جارێکی تر ده‌بنه‌وه‌جه‌لاد بۆ مه‌سعود که‌هه‌مان سه‌نگه‌ریان دژی کورد گرت بۆ ێه‌ددام.
ئه‌گه‌ر وای دابنێین ئێمه‌له‌هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌که‌کردمان هه‌ڵه‌بین، وه‌با وای دابنێین که‌نه‌وزاد هادی ڕاستی کردووه‌و قاسم ئاغای له‌هه‌ولێر ده‌رکردووه‌، وه‌پێی گووتووه‌که‌هه‌ولێر زۆر له‌وه‌خاوێنتره‌که‌به‌خه‌ڵکی وه‌کو تۆ پیس ببێ و وه‌گوایه‌نه‌شی هێشتووه‌که‌له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌بفڕێ؟ ئه‌ی باشه‌ئه‌گه‌ر که‌سێ ئه‌وه‌نده‌پیسه‌و هه‌ولێر پیس ده‌کا چۆن دادگای ناکا و ڕێگه‌ده‌دا شارێکی دیکه‌یان جێگایه‌کی دیکه‌پیس بکا؟
باشه‌ئه‌ی ئه‌گه‌ر پیسه‌یا خاوێنه‌خۆ هه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌و، ده‌بێ بۆ کوێ ده‌ربکرێ؟ ئایا وڵاتێک، جێگایه‌ک هه‌یه‌که‌جێگای خه‌ڵکی کوردی پیس ببێته‌وه‌یاخود وه‌ریان بگرێ؟ کورد هه‌ر که‌سێ بێ، پیس یا خاوێن، خیانه‌تکار یا شۆڕشگێڕ کوردستان ماڵی هه‌موویانه‌، به‌ڵام دیاره‌که‌خیانه‌تکاران و خۆفرۆشان ده‌بێ له‌کوردستان دادگای بکرێن و به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نرێن. به‌کورتی هه‌موو قسه‌کانی نه‌وزاد هادی له‌چه‌ند ووشه‌یه‌ک یان ڕسته‌یه‌ک زیاتر نی یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر قاسم ئاغا تاوانبار بوو بۆ ده‌رباز کرا یان به‌ده‌ردی پارێزگار ده‌ڵێ ده‌رکرا؟ یان ئه‌گه‌ر تاوانبار نه‌بوو بۆ ده‌بێ له‌کوردستان نه‌ژی و ده‌ربکرێ؟ له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش خراپتر بۆ گێڕانه‌وه‌ی یه‌ک تۆز شه‌رم بۆ پارێزگار ئه‌گه‌ر بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌، ده‌ڵێ ئێمه‌نه‌مانزانیوه‌که‌تاوانباره‌و ئێستاش نه‌چووه‌بچێ و ده‌یگرینه‌وه له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه‌! له‌ڕاستیدا من پێم وایه‌پۆلیسی ئینته‌رپوول ده‌بێ نه‌وزاد هادیش بگرێ، چونکه‌خه‌ڵکی پیس و خیانه‌تکاری ناردووه‌بۆ جێگای تر.
کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌(چاک) زۆر به‌ووردی به‌به‌ڵگه‌وه‌هه‌موو درۆ زله‌کانی نه‌وزاد هادی و ته‌واوی پارتی یه‌کانی ڕیسوا کرد که‌بۆ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کانی نارد، له‌وه‌ی که‌هه‌مووپارتی یه‌کان نه‌ک هه‌ر ئاگادار بوون، به‌ڵکو ڕایانگه‌یاند که‌له‌2003ه‌وه‌ناوی قاسم ئاغا له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عس له‌به‌غدا داوای ئاماده‌بوونیان کراوه‌له‌دادگادا بۆ لێپێچینه‌وه‌لێیان و هه‌ر ئه‌و کاته‌ش داوایان له‌پارتی و یه‌کێتی کردووه‌که‌ئه‌و ئه‌نفالچی یانه‌بده‌نه‌ده‌ستی دادگا، به‌ڵام یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی و پارتی ئه‌و هه‌موو جاشانه‌یان له‌ده‌وره‌ی خۆیان کۆکردوونه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر وتم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و دژایه‌تی کردنیی هێزی جه‌ماوه‌ری گه‌ل کاتێ له‌دژیان ڕاده‌په‌ڕن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە