مردنی دکتۆر محمد عارف به‌هۆی گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشخانه‌وه بوو
Friday, 20/11/2009, 12:00
من نامه‌وێ باس له ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌که‌م بکه‌م که له بواری هونه‌ری شێوه‌کاری جێی په‌نجه‌ی دیار بوو وه‌کوو مامۆستایه‌کی کۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌کان چه‌ندین هونه‌رخوازی پێ ڕاگه‌یاندووه که به‌کۆجی دووایی کردنی گوره‌ترین زیان به گه‌له‌که‌مان که‌وت که هۆی گه‌نده‌لی نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری بووه سه‌به‌بی ماڵ ئاوایی کردنی له ژیان،هه‌روه‌کو له‌یادی چله‌ی ماته‌مینی دا له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس ، خێزانی دکتۆر زۆر به ڕاشکاوانه باسی جۆنیه‌تی وه‌فاتکردنی دکتۆرو ئیهمالهیه‌کانی ئیداره و کارماندانی نه‌خۆشخانه‌ی کرد.
هه‌روه‌ها کاک ئاڵانی کوڕی که له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رکی باوکی له وێ ئاماده‌بووله هامان به‌رنامه ووتی له دووه‌م رۆژدا من ویستم بیبه‌م بۆ نه خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ڵام دکتۆره‌کان ووتیان حاڵی باشه به‌ڵام له رۆژی سێیه‌م که هه‌ینی بوو به‌ته‌واوی حالی تێکجوو به دووای دکتۆر گه‌رام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ینی بوودکتۆرله ده‌وام نه‌بوو بانکی موقیمێکم کرد ئه‌ویش زۆر به‌خاوی و به پیاسه‌هات که پشکنینی بۆ کرد ووتی حالی باشه!ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد دڵی له لێدان که‌وت براکام به خێرایی موقیمه‌کانی بانگ کرد و جیهازیان هێنا بۆ پشکنین و عیلاج وایه‌ری پێوه نه بوو جیهازێکی تریان هێنا پیلاکی پێوه نه‌بوو جیهازی سێیه‌میان هێنا ئه‌مجاره‌یان پیلاکی کاره‌باکه ئیشی نه‌کرد به‌م هینان وبردنه کات زۆری خایاند تاکو باوکم وه‌فاتی کرد.
من ئه‌ڵێم و پرسیار ئه‌که‌م جۆن دکتۆر له رۆژی هه‌ینی ده‌وام ناکات له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کۆماری ؟ ئێمه‌تان گێژ کردووه به باسکردنی باش بوون و بوژانه‌وه‌ی ئابوری کوردستان له کاتێکدا جیهازێکی پزیشکی کارنه‌کات یان پیلاکی کاره‌بایی کارنه‌کات!؟ئاخۆ کامتان به‌رپرسیارن له گیانه پاکه‌که‌ی دکتۆر و ده‌یان نه‌خۆشی تر؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست