هەڵەبجە و ئەنفال بە شێوازێکی تر بەردەوامی هەیە...!؟
Sunday, 16/03/2014, 12:00
2195 بینراوە
کارەساتی جینۆسایدی هەڵەبجە بووە هۆی لەناو بردنی جەستەیی هەزارەها منداڵ و گەنج و ژن و پیاوی ئەو شارە...!
ئەو تاوانە گەورەیە بەدەستی بەعسی فاشی سەدامی ئەنجامدرا، وەلێ تاوانباران بە دەستی شۆڕشگێڕانی شاخ و گەندەڵکارانی شار ئازادکرا..!؟
جینۆسایدی هەڵەبجە جگەلەوەی لە لایەنی مرۆیی و دەروونیەوە کارەساتێکی کەم وێنە بوو لە مێژووی کورد و ناوچەکەدا، بۆیە ناکرێت ئەوتاوانە لە یاد بکرێت!
بەڵام بە داخەوە لە کوردستان ئەوەی بەردەوامە مێتۆدی سیاسی دەسەڵاتی بەعسی ستەمکار لەناو دەسەڵاتی کوردی خۆماڵیدا...!؟
ئەی کەواتە چیمان گۆڕی و بەرهەمی ڕاپەڕین چی بوو...!؟
لە کاتێکدا تاوانبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئازادکران...!؟
ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان بۆ هەمووان بە یاسا و دەستوورو بە کرداربوونی نیە..!؟
مافەکانی منداڵان و بوونی یاسایەکی یەکسانیخوازلە نێوان نێر و مێ و بوونی مافی پیروپەکەوتە و کەمئەندامان و زۆر مافی تر بوونیان نیە ...!؟
ئەم هەموو بێمافیانە خەمساردی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەردەخات و بۆتە هۆی فەوتان و لەناوچوونی چەندەها منداڵ و ژن و پیرو گەنج و مرۆڤی کەم ئەنداوم...!
تاوانی کوشتن و تیرۆرکردنی ژنان و کچان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی ئازا و بوێر بوونەتە دروستبوونی دۆخێکی مەترسیدار بۆ گشت کۆمەڵگا بە گشتی و ئازادیخوازان بە تایبەت، ئەمەش تاواناش دەتوانرێت وەک بەردەوامی تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال ئەژماربکرێت...!؟
ئێستاش پاش 23 ساڵ بە ناوی بە شارکردنی شاری هەڵەبجەوە بە نیازن بە شێوازێکی تر یاری بە هەست و نەستی خەڵکی کوردستان بکەن بۆ شاردنەوەی زۆر تاوان و کەمتەرخەمی کە بەرامبەر بە خەڵكی کوردستان بە گشتی و شاری هەڵەبجە بە تایبەت کردوویانە...!؟
پرسیاری گرنگ ئەوەیە:
چی لە ڕاستی ژیانی خەڵکی هەڵەبجە دەگۆڕێت، لە کاتێکدا دەسەڵات لە کوردستان هەر بنەماڵەییە و شانسی ژیان و کار هەر بۆ خۆیان و کاسەلێسانی بەرقاپی دەسەڵات و ئۆپۆسیۆنە و یاری بە داهاتی کوردستان و نەوتەوە دەکەن، لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک دەناڵێنیت بە دەست نەبوونیەوە...!!؟؟
هەروەها کەس نازانێت چارەنووسی سیاسی و ئابوری خەڵکی کوردستان لەژیر سایەی ئەم دەسەڵاتە بناماڵەیی و دوواکەوتووەدا بە کوێ دەگات...؟
لە ماوەی 23 ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی بنەماڵەییدا سەلماندیان کە ئەوان نەک دڵسۆزی ئامانج و داخوازییە نەتەوەیی و چینایەتیەکانی خەڵکی کوردستان نین، بەڵکو بوونەتە هۆکاری سەرەکی نەبوونی ئازادی و یەکسانی و بێمافکردنی زۆربەی خەڵکی کوردستان....!؟
تا خەڵكی کوردستان هۆشیار نەبن و بەکردار خۆیان جیانەکەنەوە لە سیاسەتی پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی هەلبەرست، ئەوا بەردەوام دەبنە کەرەستەی گەمە سیاسیەکانیان و درێژە دەدەن بە تەمەنی دەسەڵاتی هەردوولایان...!!؟؟
بە داخەوە لەماوەی 23 ساڵی دەسەڵاتیاندا توانیویانە بە پلە و پارە و هەڕەشە هۆش و وویژدانی زۆربەی کارمەندان و یاسا ناس و پزیشک و مامۆستا و هونەرمەندان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی هەلپەرست سڕبکەن و لە کاری ڕەخنەیی جدیان بخەن...!؟
هەرکەس لە پێناو خواستەکانی خۆیدا ملکەچی دەسەڵات بووە و بڕوبیانووبەهانەی دۆزیووەتەوە تا ڕەخنە و هەڵوێستی نەبێت لە دەسەڵات و لە دژی ئەو بێمافیانە هیچ کاردەنەوەیەک و کارێک نەکات...!؟
کەمن ئەوانەی کە بە ڕاستی و ڕاستگۆیی ڕەخنە لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەگرن و هەوڵدەدەن بە پێی توانای خۆیان کاری خۆبەخشی بۆ بکەن...!؟
لەبەرئەوە کاریگەری ئەو کەس و هێزانە کەمن وەک هێزێکی سەربەخۆی تۆکمە لە پێناو بەرگری لە ئازادی و یەکسانی و دروستبوونی دەسەڵاتێکی شارستانی مۆدێرندا لە کوردستان، کە خەوی زۆربەی خەڵکی کوردستانە...!؟
کاری گەوەرە قوربانی گەورەی دەوێت...! قوربانی گەورەش بە هەموو کەس نادرێت...! لەبەرئەوەی زۆربەمان خۆپەرستین...!؟