کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هە موو ساڵێک ،هەڵۆیەکی ڕەنگی سوور - لە یادی شەهید کردنی مامەڕیشە

Thursday, 31/01/2013, 12:00





چۆن بێکەس ، ی دوهەم
دڵێت

هەموو ساڵیک

لە کارێزی
وەستا شەریف

لە گەڵ
گزنگی به یانە
لە گەڵ تیشکی

خۆرە تاوە

هەڵۆیەکەی
سپی ڕەنگ
دەفڕی و
به رزدەبێتەوە

دەبێتە
خاڵێکی
ڕەش
لە ئاسمانە

شکۆمه ندە
بەسەر چیای بەرزەوە

دواییش
گردی مامە یارە

دەکاتە
پەنای خەڵوەتی
هۆنراوەکانی
پیرەمێرد

دانهدانه

لە بەردەمیا
دێنە زمان

هەر وەها
منیش دەتبینم

ئەی شاسواری

بابە گوڕ گوڕ

ئەی قارەمانی

شاری دڵ

ئەی سروودی
ئیمام قاسم
هەموو ساڵێک

هەڵۆیەکی
ڕەنگی
سوور

لە ئاسمانی
بابە گوڕ گوڕ

بەرزدەبێ و
لە دواییدا
دەبێتە خۆر

لە تاڵە بانەوە
هەڵدێت

لە ناکادا
دائەبەزێ و

جرجە کانی
سەدەی گیرفان
لە بەردەمیا
هەڵدێن و

وون دەبن

گەرمیان

بەسەردەکاتەوە
ئاوارەکان

دێنە هاوار

ئەی دڵدارانی
مەم و شەم

داڵدەی
ئەوانە مەدەن

بوونە هۆی
شەهید بوونتان

خەڵاتی
ئەوانە مەکەن

سەریان بڕین

پشتی ئەوانە مەگرن

بوونە هۆی
ئەنفال بوونتان

لە گەڵ دەستەی
بەختەوەران

گۆڕەکەم جیاکەنەوە

منم
هەڵۆی ڕەنگی سوور

منم
مامە ڕیشەی
ڕێی ئازادی
بێ سنوور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە