راستیی کێشه‌ی کورد له عێراقدا
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
سەرنجی کوردستانپۆست: ئەم وتارە بەر لە نۆ ساڵ نووسراوە، کە بۆ ئەمڕۆ دەگونجێت جارێکی دیکە بڵاوی بکەینەوە و وەڵامی پرسیارە گرنگەکانی ئەمڕۆ دەداتەوە.
-------------
له به‌ر گرنگی ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته به پێویستمانزانی ئه‌م نووسینه جارێکی دیکه بهێننه پێشه‌وه و بڵاویبکه‌ینه‌وه.
-------------------------------------
رووداوه‌کانی په‌یوه‌ند به کورده‌وه له عێراقدا به‌گشتیی له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و هێڵه گشتییانهدان که بۆ کێشه‌ی کورد کێشراون. ئه‌م هێڵه گشتییانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا، سه‌رکرده‌ی پارته کوردییه‌کان و ده‌سته‌ڵاتی عه‌ربه‌وه یه‌کاڵا کراونه‌ته‌وه. ئیتر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێڵه گشتییانه ده‌وترێن بێ ناوه‌ڕۆکن، له رسته‌ی فشار و پڕوپاگه‌نده، هاشوهوش، هزراندن و ئاره‌زوو تێناپه‌ڕن. نموونه‌ی ئه‌و شته بێ ناوه‌ڕۆکانه‌ش له‌م جۆره زاراوانه‌دا ده‌رده‌که‌ون: ناوچه دابڕاوه‌کان، عێراقی فیدراڵ، کوردستانیه‌تی که‌رکوک ... هتد.
له خواره‌وه ژماره‌یه‌ک له‌و هێڵه گشتییانه ده‌خه‌مه به‌رچاو:
1. فیدراڵیی پارێزگا
دوای راپه‌ڕین و پاککردنه‌وه‌ی کوردستان له حکومه‌تی عێراق زاراوه‌ی فیدراڵیی له لایه‌ن یه‌کێتی نیشتیمانییه‌وه خرایه ئاراوه. له‌و ده‌مه‌دا ژماره‌یه‌ک له گه‌لانی جیهان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دروست کرد. جگه له‌مه کێشه‌ی کورد له جیهاندا گه‌وره بوو بوو، له‌وه ده‌رچوو بوو که له قاوغی ئۆتۆنۆمیی جاراندا باسی لێ بکرێت. فیدراڵیی وه‌کو فۆرم (تیوریی) جێگای ئۆتۆنۆمیی گرته‌وه. خه‌ڵکی کورد وا له‌م فیدراڵییه تێگه‌یشت که گه‌شه‌پێدانی ئوتۆنۆمییه و مافێکی زۆرتره. به‌ڵام ئایا راستییه‌که‌ی چی بوو؟
کاتی خۆی که به‌یانی فیدراڵییه‌که‌ی ده‌ستور کرا خه‌ڵکی کورد جگه له عێراق له ئێران و سوریاش کردیان به به‌زم له خۆشی ئه‌وه‌ی که کورد فیداڵیی پێ دراوه. به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م مافه بگه‌ن که چییه. ته‌نها ئه‌وه به‌س بوو که وشه‌ی "فیدراڵیی" بۆ بخه‌نه رسته‌وه. چه‌نده‌ها نووسه‌ر و روناکبیر که‌وتنه باسی مۆدێله‌کانی فیدراڵیی و هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی وڵاتان. به‌ڵام له ده‌ستوری کاتییدا نه کورد دانی پیادا نرابوو وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه کوردستانیش وه‌کو نیشتیمانی. به پێچه‌وانه‌وه، ناڕاسته‌وخۆ نکۆڵیی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرابوو. چونکه له ده‌ستوره‌که‌دا هاتبوو که گه‌لی عه‌ره‌ب له عێراقدا به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌مه ئه‌وه‌شی ده‌گه‌یاند که کورد له عێراقدا دانی پیادا نهنرابوو وه‌کو به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌و کاته وتارێکم بڵاوکرده‌وه له ژێر ناونیشانی: "کورد فیدراڵیی وه‌رنه‌گرتووه." هه‌رچه‌نده لام روون بوو که بۆ گه‌لی ملکه‌چ و بێ‌ماف زانیاریی بێ کاریگه‌ره. دواتر له رۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ"دا خوێندمه‌وه مام جه‌لال ئه‌م راستییه‌ی له چاوپێکه‌وتنێکدا باس کردبوو که فیدراڵیی یه‌عنی یه‌کێتی و مه‌به‌ست له‌م وشه‌یه‌ش یه‌کێتی شاره‌کانی عێراقه. جگه له‌مه‌ش مام جه‌لال په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه راکێشابوو که ئه‌وان ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک مافی مێژوویی خۆشیان له پێناوی عێراقدا هاتونه‌ته خواره‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات که ده‌سته‌ڵاتی کورد ئه‌م راستییه‌ی له گه‌له‌که‌ی نه‌شاردۆته‌وه. له‌وه‌ش رونتر، که سه‌رۆکی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیی عه‌مرو مو‌سا هات بۆ سلێمانی به ئاشکرا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسییدا به‌یانی کرد که کوردستان به‌شێکه له وڵاتی عه‌ره‌بیی. کورد هیچ لارییه‌کی له‌م رایه پیشان نه‌دا. هیچ ده‌سته‌یه‌کی حیزبیی یان رۆژنامه‌یه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕی له‌م روداوانه.
کورد له ده‌ستوری عێراقدا نه خاکی دانی پیادا نراوه وه‌کو نیشتیمانی و نه خۆشی حسابی بۆ کراوه وه‌کو نه‌ته‌وه. دیاره ئه‌م دووانه‌ش خاک و نه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کی دانهبڕاودان. داننان به نیشتیمانی گه‌لێکدا حسابکردنی ئه‌و گه‌له‌یه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک. کورد که خاکه‌که‌ی دیاری نه‌کرابێت وه‌کو نیشتیمانی، مانای وایه حسابی نهتهوهیهکیشی بۆ نه‌کراوه. کوردی عێراق هه‌م له کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه به په‌رۆشه‌وه ساڵی 2005 ده‌نگیان دا بۆ ئه‌م ده‌ستوره. گه‌لێک له‌و رێگایه‌وه نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌سه‌لمێنێت که نیشتیمانه‌که‌ی به موڵکی خۆی بزانێت. ده‌نا هه‌ڵکردنی ئاڵا، دامه‌زراندنی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها هه‌بوونی سه‌رۆک له کورد خۆی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی کوردیی ناگه‌یه‌نێت.
له‌و نوسینه‌ی سه‌ره‌وه دوو خاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین:
1. فیدراڵیی یه‌عنی یه‌کێتی شاره‌کانی عێراق که ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان تیادا هه‌ڵده‌بژێردرێن، نه‌ک فیدراڵییه‌ک که نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێکیان هێنابێت.
2. حکومه‌تی عێراق به گوێره‌ی ده‌ستور و به ره‌سمی ناوی کۆماری عێراقه. کورد که له مێدیاکانیدا ناوی ده‌بات به: "حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ" وای ده‌رده‌خات که مه‌به‌ست له‌و فیدراڵه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
2. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به پێی مادده‌ی (115)ی ده‌ستور هه‌ر پارێزگایه‌ک به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ پارێزگای تردا ده‌توانێت حکومه‌تی هه‌رێم پێک بهێنێت. ئه‌م پێکهێنانهش له‌و رێگایه‌وه ده‌بێت که یه‌ک له‌سه‌ر سێی نوێنه‌رانی پارێزگا که هاوڵاتیان هه‌ڵیان ده‌بژێرن یاخود یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی ده‌نگده‌ران داوای بکه‌ن.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌م رێگا ده‌ستورییه‌دا دروست نه‌بووه، به‌ڵکو دوای روخاندنی سه‌ددام و سه‌رهه‌ڵدانی تیڕۆڕ له عێراقدا به مادده‌ی (113)ی ده‌ستور دانی پیادا نرا له‌و ناوچانه‌دا که تا رۆژی 19/03/ 2003 یه‌کێتی و پارتی ده‌ستیان به سه‌ریاندا ده‌ڕۆشت. ئه‌م ناوچانه‌ش هه‌ر سێ شاره‌که سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک ده‌گرنه‌وه.
له‌م راستییانه‌ی سه‌ره‌وه مرۆڤ ده‌توانێت چه‌ند خاڵێک ئه‌نجام بگرێت:
1. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناوی "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان"ه نه‌ک حکومه‌تێک بۆ ئه‌وه بێت خاکی کوردستان بگرێته‌وه. ئه‌م ناوه وه‌کو وشه‌ی فیدراڵییه‌که به جۆرێک په‌خش ده‌کرێت که مانایه‌ک بدات جیاواز له راستییه‌که‌ی.
2. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌به‌ستی سیاسیی دروستی کردووه نه‌ک مافی ده‌ستوریی. بۆیه گۆڕانی باری سیاسیی ده‌توانێت هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و ده‌سته‌ڵاتی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌م حکومه‌ته بگۆڕێت و داوای گۆڕینی ده‌ستور بکرێت له‌و خاڵانه‌دا که باری سیاسیی له کاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا سه‌پاندبووی.
3. مافی دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێم له ده‌ستوردا تایبه‌ت نییه به کورد یان شاره‌کانی، بۆ هه‌موو شارێکی عێراقه.
3. به ده‌ستور که‌رکوک شارێکی عێراقه
مرۆڤ که شت ده‌بینێت خاوه‌نی چاوه که بوونێکی ماددیی هه‌یه. ئه‌م بوونه ماددییه به شێوه‌یه‌ک دروست بووه که جیاوازه له گوێ که شتی پێ ده‌بیستین. ئه‌م بوونه ماددییه‌و ئه‌و شێوه دروستبوونه تایبه‌تییه‌ی بۆ ئه‌و ئیشه، ناو ده‌به‌م به "بونیاد". ئه‌گه‌ر چاوێک و گوێیه‌ک نه‌بێت، شتێک نه ده‌بینرێت نه ده‌بیسترێت.
له بواری سیاسییشدا بۆئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی سیاسیی بخوێنرێته‌وه‌و حسابی بۆ بکرێت، پێویسته له پێشه‌وه بونیادێکی بۆ دروست بکرێت. بۆ نموونه، بژێو و ئازادیی که‌سی تاک له ده‌ستوری سویدییدا به یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی مسۆگه‌ر کراوه. ئه‌م بونیادە یاساییه وه‌کو چاوێک له ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا بژێو و ئازادیی که‌سی تاک ده‌خوێنێته‌وه‌و ده‌یانپارێزێت.
له ده‌ستور و سیاسه‌تی عێراقدا بونیادێکی سیاسیی یان یاسایی نییه کوردستانی دیاری کردبێت تا به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ره کوردستانییه‌تی که‌رکوک بخوێنێته‌وه. ده‌ستورو سیاسه‌تی عێراق چونکه له پارێزگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن، نه‌ک که‌رکوک به‌ڵکو سلێمانیش وه‌کو هه‌موو شارێکی تری عێراق ده‌بینن. ئێمه کاتێک به‌ردێک ده‌خه‌ینه سه‌ر ته‌رازوویه‌ک ته‌نها کێشهکهیمان پیشان ده‌دات، گه‌رمیی به‌رده‌که ناخوێنێته‌وه. وه‌ختێک ستیڤان دیمستورا دێت بۆ کوردستان به پێی ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی بۆ عێراق کێشراون ئه‌نجام ده‌گرێت. ئه‌و ئه‌گه‌ر بینێرن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی بکات کامه‌یه کوردستان، دیاره پشت به پێوه‌رێکی دی ده‌به‌ستێت. ئه‌وانه‌ی لایان وایه که ستێفان دیمستورا ده‌بێت گه‌رمیی دڵی ئێمه بخوێنێته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ن که گرفتی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له تێگه‌شتندا.
4. ناوچه دابڕاوه‌کان یان وازلێهێنراوه‌کان
سنوری کوردستان دیاره. له‌سه‌ر به‌شێک له‌م کوردستانه حکومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا. ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه، راستر وایه پێی بوترێت: "ناوچه وازلێهێنراوه‌کان". دابڕاو ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه که له کوردستان دابڕدرا نه‌ک ئه‌و ناوچانه‌ی که هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باسی دابڕاو و دانه‌بڕاو ده‌که‌ن. به‌ڵام له راستییدا هه‌ردوو زاراوه‌که، به پێی رێککه‌وتنی کورد له سه‌ر عێراق، بناغه‌ی سیاسیی و عه‌قڵییان نییه. چونکه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌ک دروست نه‌بووه که له په‌یوه‌ندیدا پێوه‌ی راست بێت باسی ناوچه‌ی دابڕاو یان وازلێهێنراو بکرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر حکومه‌تێکی هه‌رێمی تر به به‌شداریی شاری تر، بۆ نموونه که‌رکوک، دروست ببێت، ئه‌وا ده‌بێت به پێی ده‌ستور ئه‌نجومه‌نی شار یان ده‌نگده‌ران داوا به‌رز بکه‌نه‌وه بۆ ناوه‌ند. زاراوه‌ی "دابڕاو" یان "دانه‌بڕاو" له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که کورد له خه‌یاڵی خۆیدا کوردستانی کردووه به خاڵی ده‌رچوون. ئه‌و کوردستانه‌ی که له ده‌ستور و سیاسه‌تی عێراقدا دانی پیادا نه‌نراوه‌و نه‌کراوه به پێوه‌ر. بۆیه، جگه له‌وانه‌ی راست ناکه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، ئه‌و که‌سانه‌ی باسی ناوچه‌ی دابڕاو ده‌که‌ن له راستییدا خۆیان دابڕاون له تێگه‌شتن.
5. مادده‌ی 140
ئه‌م مادده‌یه له ده‌ستوری عێراقدا جێگای مادده‌ی (58)ی یاسای کاتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی گرته‌وه. یاساکه بریتییه له 3 پرۆسه: یه‌که‌م، ئاساییکردنه‌وه، که بریتییه له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ته‌عریب. دووه‌م، سه‌رژمێریی و سێیه‌م، ده‌نگدان. لێره‌دا دوو خاڵ شایانی باسه:
یه‌که‌م: هه‌ر سێ پرۆسه‌که کێشه‌یه‌کی عێراقیین نه‌ک کوردیی. سیاسه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌ک بڕیاری له‌سه‌ر دراوه که بڕگه‌کانی مادده‌ی 140 ده‌بێت به ئامرازی سیاسیی عێراقیی نه‌ک کوردستانیی چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه‌یه هۆی ئه‌وه‌ی که کورد هه‌ر له راپه‌ڕینه‌وه نه‌یتوانیووه جێگا ده‌ستی له‌م کێشه‌یه‌دا دیار بێت.
دووه‌م: ده‌سته‌ڵاتی کورد و مێدیاکانی، که ژماره‌یه‌کیان بۆ رهتوش ئه‌رکی ره‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌ڵات ده‌بینن، به شێوه‌یه‌ک پرۆسه‌ی ده‌نگدانی مادده‌ی 140 په‌خش ده‌که‌ن که بۆ ئه‌وه‌یه ساخی بکه‌نه‌وه که‌رکوک کوردستانه. ده‌نگدان وه‌سیله‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه بۆ ساخکردنه‌وه‌ی پارچه له نیشتیمان. ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی شێروخه‌ت له‌سه‌ر خاکی نیشتیمان ناکات. کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێت: "هیچ گه‌لێک بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له نیشتیمانه‌که‌ی راپرسی قبوڵ ناکا (1)." به‌ڵام ئایا کورد نه‌ته‌وه‌یه و کێشه نیشتیمانه؟ کاک نه‌وشیروان وه‌کو له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژی (07/06/2009)ی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا وتی خۆی یه‌کێک بووه له به‌شدارانی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقیی. مام جه‌لال له یادی یه‌کێتی نیشتیمانیدا رۆژی 01/06/2009 وای راگه‌یاند که کورد له حوکمی عێراقدا به‌شداره با کێشه‌که بچوک نه‌کرێته‌وه به‌وه‌ی بهێنرێته سه‌ر قه‌ره‌ته‌په. گه‌لی کوردیش له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه به گه‌رمییه‌وه ده‌نگیان دا بۆ ده‌ستور. ده‌سته‌ڵاتی کورد و گه‌له‌که‌ی هه‌ردوک وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌جوڵاونه‌ته‌وه.
له راستییدا بنه‌مایه‌ک که هه‌بێت بۆ راپرسیی له مادده‌ی (140)دا ئه‌وه‌یه که ئایا دانیشتووانی که‌رکوک به گوێره‌ی ده‌ستور ده‌یانه‌وێت حکومه‌تێکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ شاره‌ی تر سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک دروست بکه‌ن یان نا؟ کێشه‌که له بنه‌ڕه‌تدا ئیدارییه نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی. ئایا جه‌ماوه‌ری که‌رکوک و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم چ سودێک و گۆڕانێک له دروستکردنی ئه‌م هه‌رێمه تازه‌یه ده‌بینن؟ ده‌سته‌ڵاتی کورد که له ئیداره‌دا نشوستی هێناوه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی به ده‌سته‌وه ماوه. وا پیشان ده‌درێت به‌حساب حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست کراوه و له رێگای ده‌نگدانیشه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی تری کوردستانیش ده‌گێڕنه‌وه بۆ ژێر ئیداره‌ی کورد خۆی. ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌سته‌ڵات ناوی ناون "ناوچه دابڕاوه‌کان" به مادده‌ی 140 وه‌کو گێڕانه‌وه‌ی ئاو وایه به بێژنگ. کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له قاڵبی مادده‌کانی (58 و 140)دا‌و هه‌روه‌ها له قاڵبی ریفراندۆمدا، که شێرکۆ بێکه‌س رۆڵی تیا بینی، ئامرازی سیاسیی بوون به سودی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک چاره‌سه‌ر. قه‌ڵه‌مه‌که له ده‌ستی کوردداو ده‌ستی کوردیش له ده‌ستی ئه‌مه‌ریکادا بووه بۆ خۆی پێی نوسیووه.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکیی که دانی نه‌ناوه به کورددا وه‌کو نه‌ته‌وه، که‌رکوکیش ناخاته ژێر رکێفی ده‌سته‌ڵاتێکه‌وه که خۆی دروستی کردبێت بۆ مه‌به‌ستی خۆی. نه‌وت ناکه‌وێته ده‌ست گه‌لێک که ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی یه‌که‌م، سیاسه‌تێکی خۆی نه‌بێت و دووه‌م، له ئاستێک‌دا نه‌بێت که بتوانرێت رێککه‌وتنی له‌گه‌ڵدا مۆر بکرێت. ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له مێژووی خۆیدا ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره‌ی نه‌سه‌لماندووه.
6. عێراقیبوونی کورد
ئه‌و هێڵانه‌ی بۆ سیاسه‌تی عێراق کێشراون کورد ده‌به‌نه به‌رده‌می ئه‌و تاکه ده‌رفه‌ته‌ی عێراق به کێشه‌ی خۆی بزانێت نه‌ک کوردستان. کورد ئه‌و مافانه وه‌رده‌گرێت که مافی هه‌موو گه‌لی عێراقه به‌گشتیی و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانیشی ده‌بێت له رێگای سیاسه‌تی عێراقییه‌وه بێت نه‌ک کوردستانیی. مام جه‌لال که له به‌غداد سه‌رۆک کۆماری عێراقه له‌به‌رئه‌وه نییه که عه‌ره‌ب که‌سی ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه له رێگای کورده‌وه کورد بخرێته سه‌ر سکه‌ی سیاسه‌تی عێراقیی. لای روناکبیران نه‌بێت، که له تاریکیی بیردان، که‌سانی ئاسایی کێشه‌که روونه لایان. کاتێک مام جه‌لال بوو به سه‌رۆک کۆمار، باجی ئایشێ، که ژنێکی نه‌خوێنده‌واره، وتی: "ئه‌گه‌ر بۆ کورد بووایه مام جه‌لال ده‌چوو له که‌رکوک داده‌نیشت نه‌ک بچێت له به‌غداد ببێت به سه‌رکۆمار."
ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی که بۆ سیاسه‌تی عێراق دیاری کراون، سه‌رجه‌م روو له‌وه ده‌که‌ن که نه‌ته‌وه‌ی عێراق له گه‌لانی عێراق دروست بکه‌ن. دروستکردنی "گه‌نده‌ڵستان" له کوردستاندا، هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن رایده‌گه‌یه‌نن که ده‌سته‌ڵاتی کوردیی مافێکی بۆ کورد دابین نه‌کردووه که له ژێر حوکمی عێراقییدا له کیسی بچێت. له لایه‌کی تره‌وه، دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه ئه‌و ئیشاره‌ته ده‌دات که سیاسه‌تی عێراقیی ئه‌و بۆشاییه پڕده‌کاته‌وه که ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له‌م کێشه‌یه‌دا دروستی کردووه. به زمانی بازاڕ، شانبه‌شانی بێساحێبیی کورد، حکومه‌تی عێراق له کێشه‌ی تاوانکارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا خۆیان وه‌کو ساحێبی کوردیش پیشان ده‌ده‌ن. له مانگی پێنج‌دا ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌ردانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق "مالیکیی"یان کرد. ئه‌گه‌ر سزای عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا مێخێکی مێژوویی تیادا ده‌چه‌قێنن.
پوخته‌ی باس
عێراق له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی خاک‌دا له‌سه‌ر بناغه‌ی فیدراڵیی شاره‌کانی داڕێژراوه‌ته‌وه. شاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵده‌بژێرن و مافی دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمیان به ته‌نها و له‌گه‌ڵ شاری تردا هه‌یه. کوردیش وه‌کو هه‌موو عێراقییه‌ک و شاره‌کانیشی وه‌کو هه‌موو شارێکی عێراق حسابی بۆ کراوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌به‌ستی سیاسیی دروستی کردووه. نه به رێگای ده‌ستورییدا هاتووه نه گه‌ره‌نتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه. به‌ڵام به تایبه‌تیی به مادده‌ی (113) له ده‌ستوردا دانی پیادا نراوه. ده‌ستور به‌گشتیی له‌گه‌ڵ ئه‌م مادده تایبه‌تییه‌دا نایه‌ته‌وه. بۆیه گۆڕینی ده‌ستور، که هه‌ندێک جار باس ده‌کرێت، رێی تێده‌چێت ئه‌م مادده‌یه بگرێته‌وه که هۆکاری سیاسیی کاتیی سه‌پاندوویه‌تی. ئه‌م حکومه‌ته وه‌کو به‌ره‌یه‌کی نه‌ژادیی هاوههبوونی به‌ره‌ی شیعه و به‌ره‌ی سوننه‌یه. دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بناغه ده‌ستورییه‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر دراوه خۆی له خۆیدا به‌دیلی سیاسه‌تی ئه‌و پارسه‌نگییه مه‌زهه‌بیی و نهژادگهرییهیه که غیابی ده‌وڵه‌ت و شارستانیی دروستیان کردووه. له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌میشدا ئینگلیزه‌کان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له ناو گه‌لانی ژێرده‌ستی عوسمانییدا دهبوژاندهوهو رێکیان ده‌خستن بۆئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانیی بووه‌ستنه‌وه، که شه‌ڕیش کۆتایی هات به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کرد، له‌وانه کورد به دیلێتیی مایه‌وه.
ده‌سته‌ڵاتی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد و ئه‌مه‌ریکادا وه‌کو نه‌ته‌وه، که نیشتیمانی دیاری کرابێت، رێکنه‌که‌وتووه تا کوردستانیبوونی که‌رکوک، ناوچه‌ی دابڕاو و گه‌ڕانه‌وه‌یان واتایه‌ک ببه‌خشن. مادده‌ی 58 و دواتر مادده‌ی 140 وه‌کو گۆچان به ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی کورده‌وه ئامرازی سیاسیی بوون له سیاسه‌تی پارسهنگییدا له عێراق. ئه‌م ماددانه که له راستییدا گوزارشتبوون له نکۆڵیکرنی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه، ده‌سته‌ڵاتی کورد و روناکبیران وه‌کو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشتیمانیی به جه‌ماوه‌ریان ناساندون.
لیستی گۆڕان له په‌یام و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ گۆڕانێکی نه‌هێناوه به‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی مادده‌ی (140)دا که ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی رۆژی ٍ31/12/2007 ته‌واو بوو، له جیاتی ئه‌وه خولی دووه‌می کردۆته‌وه بۆ "راکردن به دوای کڵاوی بابردوودا" که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌میشدا که ئینگلیز کاری به کورد نه‌ما کێشه‌ی کوردی به‌ره‌وڕووی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و ده‌سته‌ڵاتی عێراق کرده‌وه.
کورد که قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نه‌کردبێت و ده‌نگی دابێت بۆ عێراقیبوونی خۆی، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه کێشه‌ی ئیدارییه. ئایا کورد چۆن سود له‌و مافانه وه‌رده‌گرێت که ده‌ستوری عێراق بۆ هاوڵاتیانی عێراقی به‌گشتیی بڕیار داوه؟
ئایا کورد چۆن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له به‌شداربوونی ده‌وڵه‌ت و حوکمی عێراقدا؟
ئایا شاره‌کانی چۆن سود ده‌بینن له ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان به پێی پره‌نسیپیی شارستانیی و دیموکراتیی؟
کورد ده‌که‌وێته به‌رده‌می دوو پرسیاری گرنگ که توانایه‌کی سیاسیی هه‌ست پێ ناکرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان:
کام عێراق؟ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ؟
سه‌رچاوه:
1. ل؛37، نه‌وشیروان مسته‌فا، ئێمه و ئه‌وان، چاپی سێیه‌م، 2009.
2009-07-03
ناسر حه‌فید
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست