کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا ئیسلامیەکانی کوردستان لەسەر فتوا ی حەلال کردنی ژنانی کورد بۆ خۆیان ئیدانەی بەرەی نەسرە دەکەن!؟

Wednesday, 24/07/2013, 12:00

2227 بینراوە


لەوەتەی کوردستانی رۆژاوا کەوتوتە دەست کوردان بەتایبەتی یەپەگە . ئەو ئیسلامیە توندرەوانە هەول دەدەن کورد تێکەل بەو شەرە مالوێرانکارییە بکەن و بێ ئەوەی دان بەهیج مافێکی کورددا بنێن؟ تەنانەت بەپێی گوتەی سێ گەنجی سلێمانی کە لەشەرەکان بەدیل گیراون زمانی کوردیش یاساخ بووە قسەی پێبکەن ، کەواتە لە بەشار ئەسەد خراپترن و باشتر نین.
ئیستا هەولی داگیرکردنی خاکی کوردستانیش دەدەن و پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن کە پکک بەفیتی سوریا بواریان پێنادات کە ئەوانیس بێنە ناوچە کوردیەکان... لەکاتێکدا سیاسەتی کوردان لەرۆژاوا، سەرکەوتوبووە تا ئیستا کە هەلەی باشور لەگەل ئۆپزسیۆنی عەرەبی نەکەن و کوردیش لەشەری گەورە بپاریزن.
ئەوەی جیگای سەرنجە ئەوە چەندەمین جارە ئەو ئیسلامیانەی قاعیدە هیرش دەکەنە سەر کوردان، ئەو ئیسلامیانەی کوردستان بەهیچ شیوەیەک قسە ناکەن، بەلام ئەمجارە لەتەک هیرش و هەولدان بۆ داگیرکردن وەک لەمیدیاکان بلاوکرایەوە جارێ ئەنفالکردنی ژن و منال و کوشتنی کوردانیان داوە ، بەلام ئەوەی من دەیبینم:

١/ خەتی مەلا کرێکار کە خۆیان پی نەتەوەیی و هاوسۆزی پکک نیشان دەدەن، کەچی لەهەموان خراپتر ریکلام دژ بەکوردان و پشتگیری لەقاعیدەی شام دژی کوردان دەکەن . بەراستی من زۆر جار گوێم لە گوتارەکانی ئەو دەگرت بەلام بەپێی مالپەر و هەوادارەکانیان بیت ئەوا نیشان دەدات مەلا کرێکاریش وەک بارزانی قسە و کرداری ئاسمان و رێسمان جیایە
فەرمون لەم لینکەی خوارەوە و چەندین لێنکی تر کە لەبەرەی بەرەی نەسرەدان، چۆن ریکلام بۆ ئەو تیرۆریستە ئیسلامیانە دەکەن و دژایەتی کورد و نەتەوەکەی خۆشیان دەکەن

http://www.dorbeen.co/Drizha.aspx?id=687&LinkID=1

٢. مالپەرەکانی یەکگرتوو، کۆمەل هیچیان باس نەکردبوو. لەکاتیکدا بەرەی نەسرە بەناوی ئیسلامەوە فتوایان داوە بۆ حەلال کردنی ژنانی کورد! بۆیە لێیان دەپرسین ئایا ئەوە ئیسلامیەتە ؟ ئەگەر ئیسلامیەت نیە دەبێت بەدەر لەو سوکایەتیەی بەنەتەوەکەتان دەکرێ ، فەرمو داکۆکیش لەپەیامی موسلمانەتیان بکەن کە ئەو پەیامە دژی ئیسلامیەتە؟
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا چۆن دەکرێ هەر دوێنی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەی کرد و لەملای تریشەوە بێدەنگ بیت لەفتوای حەلال کردنی ژن و منالی کورد و کوشتن و گرتنی بەکۆمەلیان ...
باشە ئەم فتوایە چ جیاوازی هەیە لەگەل فتواکەی عەلی کیمیاوی، کە لەسەردەمی بەعسدا کوردیان ئەنفال کرد؟
ئەوەی گرنگە دەبێت ئیسلامیەکان دژ بەو فتوایە قسەیان هەبێت و ئیدانەی بکەن ، بێ دەنگیشیان شەرمەزاریە. ئەگەرنا هاوشێوەی شیوعیەکان هەڵە و خیانەت دەکەن کە چۆن یەکیتی سۆفیەت بە چەکی روسی کوردی شەهید دەکرد، ئەوانیش پێیان رابەری کۆمنستی بوو، لەکاتێکدا ئیسلامیەکان چەندین سال ئەو رەخنەیان لەو خالە ، لە کۆمننستیەکان دەگرت کەچی ئیستا خۆیان بەئاشکرا هاوسۆی تیرۆریستەکان دەکەن، لە حەلاڵکردنی ژن و منالی کورد.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)