تائێستا ئەنجامدەرانى ڕووداوە ئابڕووبەریەكەى كۆمیتەى سەروچاوە سزانەدراون،
Tuesday, 11/08/2009, 12:00
پهیامنیری کوردستانپۆست2:
نێردراوى كوردستان پۆست لەسنورى ئۆردوگاى شكارتە و سەروچاوە ڕایگەیاند كەتائێستا شوفێرە بەدڕەوشتەكانى لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوە ئازاد نەكراون و كەس و كارى(ڕزگار و كارۆخ)یش ئامادەنین سوڵحى عەشایەرى لەگەڵ یەكێتى دابكەن داوا دەكەن یاسا سەروەربێت دادوەرى بەرایى ناحیەى حاجیاواش بەجورئەتەوە تائێستا چۆكى بۆ بەرپرسانى یەكێتى دانەدانەوە عوسمان ئەحمد كەبراى لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوەیە بەئیعازى لوقمان ئەحمد ئەم كارەى ئەنجامداوە سەباح مێرگەسەرى كەبەناو بەرپرسێكى سەربازى یەكێتیە ئەویش بەتەلەفۆن بەبەردەوامى كەس و كارى گیراوەكان دڵنیادەكاتەوە كەلەنزیكترین كاتدا بەدڕەوشتان ئازاد دەكات،پێشتر هاوكارێكى كوردستان پۆست لەسەروچاوە ئەم بابەتەى بڵاوكردەوە،و پەیامنێرى كوردستان پۆستیش بەدواداچوونى وردى بۆ كرد و بەرپرسانى پۆلیس لەسنورەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ڕووداوە چۆن ڕوویداوە كوردستان پۆست بەمشێوەیە بڵاویكردۆتەوە،سەرەڕاى ئەوەى فواد مەعسوم چەند بەرپرسێكى یەكێتى ڕاسپاردبوو بۆ ئەوەى بەهەرشێوەیەك بێت ئەم ڕووداوە پەردەپۆش بكەن،بەڵام كەس و كارى ئەم دوو كوڕەى دەست درێژیان كراوەتە سەر بەهیچ شێوەیەك ڕازى نین سوڵعى عەشایەرى لەگەڵ یەكێتى دابكەن،
پەیامنێرى كوردستان پۆست،لەبارەى ئەم ڕووداوە ئابڕووبەریەى كۆمیتەى سەروچاوە چەندین نامەى بەدەست بەگەیشتووە لەلایەن چین و توێژە جیاجیاكانى سنورى كۆمیتەكە،
بەڵام بۆ پاراستنى سەلامەتى گیانیان ناوەكانیان بڵاوناكەینەوە تەنیا ئاماژە بەپێشنیارەكانیان دەكەین،
*ڕاپێچكردنى لوقمان ئەحمد لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوە بۆ زیندانى هەتا هەتایى،
*بڵاوكردنەوەى ناوى(لوقمان ئەحمد) لەسەرجەم ڕۆژنامەكانى هەرێم كەڕووداوێكى ئابڕووبەرى بەئیعازى ئەو لەلایەن شوفێرەكانیەوە ئەنجام دراوە،
*داخستنى كۆمیتەى سەروچاوە و تەجمیدكردنى تەواوى ئەندامانى ناو ئەم كۆمیتەیە،بۆ هەتا هەتایە،
*قەرەبووكردنەوەى ئەم هەرزەكارەى ئەم كارە ناشیرینەیان بەرامبەر كراوە،لەڕووى مادى و مەعنەویەوە،
*دەبێت یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەڕەسمى داواى لێبوردن لەم دوو بنەماڵەیە بكات،
*سەبارەت بەئاسایشى گشتیش پێویستە ملازم ڕزگار نەجمە تەزویرەكانى لێوەربگیرێتەوە،بەحكومى هەتا هەتایى زیندانى بكرێت،
*ئاسایشى سەروچاوە دابخرێت،
*حاكم قادریش بەفەرمى داواى لێبوردن بكات لەكەس و كارى ئەم دوو منداڵە،
*هەریەكە لەسەباح مێرگەسەرى و براكانى لوقمانى كۆمیتەش ڕیسوابكرێن،
شوفێرەكانى لوقمانى كۆمیتەش سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا بسەپێنرێت،ئەوەى لێرەدا بڵاومان كردەوە بەشێكى كەمى پێشنیارەكان بوو زۆریشمان لێبڕین چونكە بەزمانى زۆر زبر نوسرابوون و جنێو و ووشەى ناشیرینیان زۆر تێدابوو،بەڵام ئێمە بڵاومان نەكردنەوە،
لەداهاتوویەكى نزیكتردا سەبارەت بەدیارنەمانى (70)هەزار دۆلار لەكۆمیتەى سەروچاوە زانیارى وردتان بۆ بڵاودەكەینەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست