به هۆی نزيك بوونه‌وه‌ی ١٧ی شوبات ،پارتی له سلێمانی تووشی ترس و دڵه‌راوكێ هاتووه
Sunday, 05/02/2012, 12:00
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د سمێڵ به‌رپرسی لقی ٤ به نهێنی ئاگاداری هه‌موو ليژنه ناوچه‌كانی كردووه، نابێت به هۆی نزيك بوونه وه‌ی ١٧ی شوبات باره‌گاكان چۆڵ بكه‌ن و ده‌رگاكانی دابخه‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه مامۆستا فه‌ريق عه‌ولڵا هه‌ورامی به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی داوای كردووه هه‌موو باره‌گاكان چۆڵ بكه‌ن و دايبخه‌ن نه‌كا هێرشيان بكرێته سه‌ر و هه‌موويان بكوژرێن، به‌ڵام هه‌ڵۆ كورده دوای يه‌ك كاتژمێر وه‌ڵامی هه‌موو ناوچه‌كانی به نهينی داوه‌ته‌وه، كه ٥ ڕۆژ پيش واده‌ی ١٧ی شوبات دوو فه‌وجی زيره‌ڤانی به جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نی و زياتر له ٣٠٠ كادری پاراستن پرچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كرێن و به‌سه‌ر ناوچه‌كان و باره‌گاكانی ديكه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كه هه‌ڵۆ كورده باسی له‌وه كردووه ، زياتر له ٢٥٠ ده‌ماچه و ٥٠٠ كلاشينكۆڤ و ٢٠ ده‌مانچه‌ی كاتم بێ ده‌نگ و ٢٥ قه‌ناسه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی گه‌يشتۆته باره‌گای سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رين و به پێی خشته و به‌رنامه‌كانی سه‌ركردايه‌تی دابه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش له ريگه‌ی فه‌ريقی عه‌وڵاوه زانراوه، كه ئه‌و تاوانبارانه‌ی ١٧ی شوبات زۆربه‌يان شاريان جيهێشتووه و ئه‌وانی ديكه‌ش له باره‌گاكانی پارتیيدا مانه‌وه‌وه و به ڕۆژ له ماڵه‌كانيان و به‌شه‌ويش له باره‌گاكانيان وه‌ك پاسه‌وان ئه‌ركيان پيسپێردراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵۆ كورده باسی ئه‌وه‌شی كردووه هه‌ر ئه‌ندام كارگيرو ئه‌ندام لقه‌كان و كاديران له رۆژێك پێش ١٧ی شوبات له باره‌گاكانی خۆيان نه‌مێننه‌وه ئه‌وا مووچه‌كانيان ده‌برن و له حیزب ده‌رده‌كرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست