کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئیسلامی یەکانی کوردستان و پەتای کودەتا...!

Monday, 15/07/2013, 12:00

1437 بینراوە







لەگەڵ هاتنە سەرکاری مورسی و ئیسلامی یەکان لە میسر هەمو دەستەو تاقمە ئیسلامی یەکانی جهان ،لەوانە کوردستانیش ،کەوتنە شایی و سەما کردن و پیان هەڵدان بە دەسەڵاتی مورسی و ئیخوان.وە پێان وابو کە بە دەسەڵات گەییشتنی ئیسلامی یەکان لە ژینگەی سەرەتایی سەرهەڵدانیان کە میسر بوو ئەوە ڕێگا خۆش دەکات بۆ بە دەسەڵات گەییشتنی هەمو ئیسلامی یەکان لەم ووڵاتانە . هەر بۆیە لە یەک ساڵی رابردودا کیرفی چاوەڕوانی و تەماحیان بۆ دەسەڵات لە کوردستان چوبوە سەرەوە تەنانەت دەستەواژەی بەهاری عەرەبی یان گۆری بۆ بەهاری ئیسلامی و پێیان وابوو ئەو شنەبای بەهاری ئیسلامی یە دەگاتە کوردستانیش.لەمبارەیەوە سەرانیان کەوتنە ووتار نوسین و پیاهەڵدانی مورسی و ئیخوانی یەکان پڕوپاگەندەیان دەکرد کە ئیتر خەڵکی میسر دەحەسێنەوە بە دەسەڵاتی مورسی و دەگەنە هەمو ئەو مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی یانەی کە جەماوەری میسر ڕاپەڕیون لە پیناوی و دەسەڵاتی ٤٠ ساڵای موبارەکیان روخاند.

بەڵام لە بەدبەختی ئەم ئیسلامیانەی کوردستان کە بۆ گرتنی گۆشەیەکی دەسەڵات لیکاو بە لچیاندا دێتە خوارەوە خەڵکی ئازادی خوازی میسر تاقەتی یەک ساڵ دەسەڵاتی مورسی و ئیخوانیان نەکردو لە ڕاپەرینێکی کەم وێنەدا دەسەڵاتی مورسی و ئیخوانیان ڕوخاند.بێگومان ڕوخانی دەسەڵاتی مورسی و ئیخوان لە ڕاپەڕینێکی شۆرشگیرانەی کەم وێنە هەنگاوێکی گەورەیە لە ڕێگای شۆڕشی جەماوەری کە باڵە جیاوازەکانی بۆرژوازی میسر بە هاوکاری بۆرژوازی ووڵاتانی رۆژئاوا،بە تایبەتی ئەمریکا ، دەیان ویست بەلاریدا بیبەنو کۆتایی پێ بێن تا هەموباڵەکانی بۆرژوازی میسر لە ژێر ناوی پەرلەمان و حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراسی مورسی و ئیخوان کۆکەنەوە بۆئاسایی کردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهینان و سەقامگیر بونەوەو کەڵەکە کردنەوەی سەرمایە .

ئیتر لەگەڵ ڕوخانی مورسی ئیسلامی یەکانی کوردستانیش کەوتنە هەڵرشتنی فرمیسکی تیمساحی بۆ ڕوخانی سەرۆکە هەڵبژیردراوە دیموکراسی یە پەرلەمانی یەکەی مورسی و بە کودەتا ناوزەدی دەکەن. هەڵبەت ئەم فرمیسک هەڵوەرانەیان لەویوە نی یە کە ئەوان ئەوەندە بڕوای تەواویان بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیموکراسی هەبیت نەخیر ! چونکە هەمو کەسیکی ئازادیخواز ئەوە دەزانی کە ئەم ئیسلامیانە تا ئەو جیگەیە بڕوایان بە دیموکراسی و پەرلەمان هەیە کە پلیکانەیە بێت خۆیان پیا سەرکەون بۆ دەسەڵات .کاتێک دەسەڵاتیان جێگیر بوو هەموی توڕ هەڵدەدەن و دەسەڵاتی خەلافەو شەریعەتی ئیسلامی دەسەپێنن بەسەر خەڵکدا.

بەڵام هاوشیوەی روخانی مورسی کە بە کودەتا ناوی دەبەن دریژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانیش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە هەر بە کودەتا ناو دەبەن.

بەڵام بۆ هەر کەسیک لە روانگەی بەرژەوەندی یەکانی جەماوەری ئازادیخوازە سەرنجی هەردو ئەم روداوە بدات ،چ روخانی مورسی و چ دریژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی ، بۆی دیارە کە ناکری هیچیان بکریتە خانەی کودەتاوە لەبەر ئەوەی روخانی مورسی لە ئاکامی هیزی سوپاوە نەبووە کە لە شەویکی تاریکداو لە شیرن خەوی مورسیدا لە کۆشکی کۆماری دەریکەن و رەوانەی زیندانیان کردبیت نەخیر !بەڵکو لە ئاکامی نارەزایەتی بەردەوامی ملیونی جەماوەردا بووە لە یەک ساڵی رابردودا تا لە دوا قۆناغدا لە یادی یەکساڵەی دەسەڵاتی مورسی نزیک بە ٣٠ ملیون خەڵک ڕژانە شەقامەوەو داوای ڕوخانی مورسیان کرد .وە دەخاڵەتی سوپاش نەک لە ترسی دەسەڵاتی سەرکوتگەر و کۆنەپەرستی ئیسلامی مورسی و ئیخوان بو بیت نەخێر بەڵکو لە ترسی ڕاپەرینی جەماوەر بوو تا نەبادا جڵەوی بەریوەبردنی ووڵات بکەویتە دەستی راستەوخۆی جەماوەر و ئەو هێزە سیاسیانەی کە هاوسەنگەری جەماوەری کریکار و زەحمەتکێشن.

تا ئەو جیگەیەش کە دەگەریتەوە بە دریژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی یەوە لە لایەن پەرلەمانەوە ئەوەیە کە لە راستیدا ئەوەی ناوی لێ دەنێن پەرلەمان وحکومەت ئەوە خودی ئەم ئیسلامیانە هەمیشە بەشیک بونە لەم پەرلەمان و دەسەڵاتە هیچ کات لە ٢٠ ساڵی رابردو نە پەرلەمان بووە نە حکومەت. ئەوەی هەیە دابەش کردنی دەسەڵاتە لە نیوان پارتی و یەکیتی بە پیی هیزهاوسەنگیان وەک دوو هیزی میلیشایی .ئەمرۆش قازنج و بەرژەوەندی هەردوکیان وایان لێ دەخوازی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی دریژ بکەنەوە هەر وەک چۆن دوو ساڵ جاریک سەرۆکی حکومەتەکەیان دەستاودەست پێ دەکەن یاخود چەند ساڵ لەمەبەو بەر ماوەی دەسەڵاتی نیچیروانیان دریژ کردەوە.ئێستاش ماوەی سەرۆکایەتی بارزانیان درێژ کردۆتەوە.

راستە دریژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی لە زیانی خەڵکە بەڵام ئیسلامی یەکان هیچ کات لە ڕوانگەی بەرژەوەندی خەڵکەوە قسەیان نەکردوە بەڵکو لە روانگەی پاراستنی بەرژەوەندی یەکانی خۆیان وبەس.

بۆیە ئەم پەتای کودەتایە کە توشی ئیسلامی یەکان بووەو هەمو ڕوداوەکان بە کودەتا ناودەبەن ،بە تایبەتی روخانی دەسەڵاتی مورسی وئیخوان، وەک خۆیان دەڵین پەیامی خراپی لە دواوەیە بۆ ئەم ئیسلامی یانە.



[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)