کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناڵه‌ی برسی

Thursday, 18/10/2012, 12:00


به‌شی دوه‌م :



ئه‌و پیاوه‌ داماوه‌
ده‌ژی له‌ ناو که‌لاوه
خێزانێکی هه‌ژارن
که‌ پاڵیان به‌ یه‌ک ناوه‌
جه‌ژن نزیک بۆته‌وه‌
وا ئه‌و پیاوه‌ ده‌ناڵێ
جگه‌ له‌ قاپ و قه‌چاغ
هیچی نیه‌ له‌ماڵێ
فرمێسکی هاته‌ خوارێ
که‌ برسیه‌و هیچ ناڵێ
کچه‌ بچکۆڵوکه‌ی هات
وتی بابه‌ مه‌گری
جلکی نوێم لێت ناوێ
ماچی ده‌کرد دوو ده‌ستی
نه‌هاته ‌دی مه‌به‌ستی
گه‌نده‌ڵ نایان پارێزی
به‌ ده‌سه‌ڵات و هێزی
دز ئه‌وها چاوی کوێره‌
ته‌نها ده‌بێنێ مێزی
گه‌ر شیعرم ده‌بو به‌نان
به‌خوا ده‌مفرۆشت بۆتان
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م پێکرا
فرمێسکی چاو بڕێژم
سه‌ختی و ژینی هه‌ژاری
له‌ ناو دڵما بنێژم
حاکم که‌حوکمی سه‌گ بێت
هه‌ژار مافی خوراوه‌
ئه‌ی گه‌لی ڕه‌ش و ڕوتم
ئه‌و حوکمه‌ ناته‌واوه‌
ئه‌مڕۆ کێ ده‌ستی ده‌ڕوات
خاین و کۆنه‌ به‌عسی
قڕانێکیش ناهێنێت
خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە