ئاماژەکانی سەرهەڵدانی ناکٶکی نیوان جلالیەکان و مەلاییەکان
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
لەتازەترین ئاماژەکان بۆ سەرهەڵدانی ناکۆکی نێوان جلالیەکان ومەلاییەکان لێدوانی بەرپرسەکانی جلالیەکانە بۆ ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن کە زاتی ئەوە ناکەن ناوی خۆیان بهێنن،بەوەی کە گۆڕەپانی سیاسی و بڕیارەکان لەلایەن مەلاییەکانەوە پاوان کراوە وڕێ بەکەس نادەن هاوبەشی بڕیاردان بکات لەگەڵیان دیارە ئەم هوڵسووکەوتەی پارتیش بەپشت بەستنیەتی بەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە مەلاییەکان بەبەراورد بە جلالیەکان کورسیەکانیان دووئەوەندە بەرابەرە، دیارە مەلاییەکانیش ئێستا ئەو ڕاستیە ئەدەن بەگوێیاندا وەک ئاماژەیەک بۆ بێ دەنگردنیان.دیارە لەدوای کاندیدکردنی دوو کەسی پارتی لەشووێنەکانی سامی شۆڕش و هۆشیار زێباری بە تەواوەتی بۆ هەموولایەک ئاشکرابوو کە هەیمەنەی جلالیەکان لەکوردستان بەرەو کۆتایی ئەچێت و ئەوە سەرۆکەکەیانە کەبەدەنگی ئەوان کرایەسەرۆکی خۆیان بڕیاربەدەست وحاکمی موتڵەقە،ئەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێ کەتاکو ئێستا سەرک بێ جێگرەو بە بەتاڵی ئەو شوێنە ماوەتەوە.ئەم بێزاریەش تەنها سەرانی جلالیەکانی نەگرتۆتەوە بەڵکو هەموو ئەندا م ودۆست ولایەنگرانیشی گرتۆتەوە تەنها مانەوەشیان بژێوی ژیانیانە بێزاری زیاتری ئەوانێش لەبێ دەنگی جلالە کەهەموولایەکی خستۆتە گومانی بوونی ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان جلال ومسعود بەتەسلیم کردنی یەکێتی بەمەلاییەکان.دیارە پێشتر ئەوەی پارتی سڵی لێ دەکردەوە کەلەملاوئەولادا بۆ دروست کردنی فشار لەلایەن جلالیەکانەوەئەدرابەگوێیاندا ئەگەری یەکگرتنی گۆڕان وجلالیەکانە لەپەرلەمان وهێنانەدەرەوەی پارتی لەگۆڕەپانەکە،بەڵام بەتێپەڕینی کات بەدروستکردنی ناکۆکیەکی توند لەنێوانیان و پەیڕەوکردنی سزای سیاسی وبێبەشکردنی گۆڕان لە هەموو ئیستحقاقێکی هەڵبژاردن ئەو وەرەقەیەشی لەبن دەستیان دەرهێناوتەنها ڕێگەی کۆیلەبوونیان بۆ پارتی لەبەردەمیان هیڵرایەوە کەبەسنگێکی فراوانەوە لەلایەن جلالەوە قبوڵ کراو قبوڵ ئەکرێ،بۆیە هەتا ماوەی مانەوەی مسعود لە سەرۆکایەتی هەرێمدا وەک سەرۆکتان دەبێت مـل هۆڕی بڕیارەکانی سەرۆکتان بن هەر شەرپێچیەکێش لەلایەنتانەوە دووچاری مل شکاندن دەبن لەلایەن سەرۆکتانەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست