یەكگرتوو و گۆڕان ڕاهاتوون .. فەرموون بارەگاكانیان بسووتێنن
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
بەهۆى نزیك بوونەوەى ساڵێك بەسەر ڕووداوەكانى 17ى شوبات كە یەكێتى و پارتى دەستیان چوە خوێنى هاوڵاتیانى خۆیان لەبەر ئەوەى خۆپیشاندانێكى فراوانى جەماوەرى ئەنجام دراو خۆپیشاندەران داواى چاكسازى و لەگۆرنانى گەندەڵى و بەرتەسك نەكردنى ئازادییەكانیان دەكرد ئەم خۆپیشاندانە زیاتر لە دوو مانگى خایاند و بەفێلێكى دەسەڵات كە گوایە ئەم كێشانە بە دانوستان چارەسەر دەكرێت كۆتایى بە خۆپیشاندانەكان هێنرا بەڵام تا ئێستاش یەكێتى و پارتى نەیان توانیوە بەدەم داواكارییەكانى هاوڵاتیانى كوردستانەوە بێن لەگەڵ نزیك بوونەوەى 17ى شوبات ئەم دوو حیزبە توشى ترس و دڵە ڕاوكێیەكى زۆر هاتون و هەرچى هێزەكانیان هەیە خستویانەتە ئامادە باشیە بەڵام ئەوەى كە بوە بەنوكتە بەرپرسانى یەكێتى و پارتى دەڵێن ئامادە باشى هێزەكانمان پەیوەندى بە ڕووداوەكانى 17ى شوباتەوە نیە بەڵكو لەم ماوەیەدا ڕوداوى دزى كردن و تاوان زیادى بۆیە ئەوانیش هێزەكانیان خستۆتە ئامادە باشیەوە من دەپرسم ئەى كاتێك 11 تاوانبار لە بەندینخانەى دهۆك هەڵهاتن بۆ تەنها لەیەك ناوچەى كوردستانیش نەمان بینى هێزێك بخرێتە ئامادە باشیەوە ئەى خێرە ئەمرۆ نەك هێزەكانى كوردستان بەڵكو پەنایان بردۆتە بەر هێزەكانى حكومەتى عێراقیش لەهەموو ئەم ڕوداوانە سەیرتر
دواى ڕوداوەكانى بادینان لە ساڵى 2005 و سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو لەو دەڤەرەو و پاشان سوتاندنى بارەگاكانى گۆڕان لە هەولێر و چەند ناوچەیەكى ترى سەر بەدەسەڵاتى پارتى و دوبارە سوتادنەوەى بارەگاكانى یەكگرتوو لە لایەن پارتیەوە لەدواى هەموو ئەم ڕووداوە قێزەون و ناشرینانە شاندێكى سەربازى لیواى هاوبەشى كەركوك كە لیوا شێركۆ سەرپەرشتى دەكات سەردانى مەڵبەندى 11ى چەمچەماڵى یەكگرتوویان كردوە و پەیامى سەروى خۆیانیان گەیاندۆتە یەكگرتوو كە لەكاتى ئەنجامدانى هەر خۆپیشاندانێك ئەوە ئەوان یەكگرتوو بەبەرپرس دەزانن و فرمانى سوتاندنى بارەگاكانیان دەردەكرێت
سوتاندنى بارەگا لەم ووڵاتەى ئێمە بووە بەنەریت هەردوو هێزە فەرمان ڕەواكەى كوردستانیش هەوڵدەدەن ڕۆژانە ئالیەتى نوێى و گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەم نەریتى بارەگا سوتاندنە كە ئەمەى لیوا شێركۆ كردى نوێترین داهێنانە لە بارەگا سوتاندن چونكە لە تا ئێستا ئەو بارەگایانەى كە سوتێنرا چ ئەوانەى یەكگگرتوو چ ئەوانەى گۆڕان بەم شێوەیە ئاگادار كردنەوە تێدا نەبوو بەڵام ئەمجارەیان بەشێوەیەكى دیموكراسى تر لە پێناسەى ئەواندا حیزبەكانى ئۆپۆزسیۆن ئاگادار دەكرێنەوە هەڵبەتە ئەم هەرەشەیە نەك تەنها هەڕەشەیە بۆسەر یەكگرتوو بەڵكو هەڕەشەیە بۆ هەردوو هێزەكەى دیكەى ئۆپۆزسیۆنیش گۆڕان و كۆمەڵى ئیسلامى
ئەوەى جێگەى هەڵوێستە لەسەر كردنە وەڵامى یەكگرتووى ئیسڵامى كوردستان بووە بۆ ئەم هێزە شەڕ خوازە كە لەسەرزارى بەرپرسى مەڵبەندى 11ى چەمچەماڵەوە وەڵامیان دراوەتەوەو پێیان وتراوە ئێمە ڕاهاتوین لەگەڵ بارەگا سوتاندن هەركات بتانەوێت بارەگاكانمان چۆڵدەكەین بەڕاستى ئەم وەڵامە هەمان وەڵامى قابیلە بۆ هابیل بەڵام ئەوان شانازى بەوەوە دەكەن كە هابیل بن شانازى بەوەوە دەكەن كە بكوژ بن تەنها و تەنها كورسیەكانیان بۆ بمێنێتەوە بەڵام بیر لەوە ناكەنەوە ئەگەر ئەو كورسییە بۆ پێش ئەوان بمایەوە ئەوە بەدەستى ئەوان نەدەگەیٍشت .
لاى هەموو كەسێكیش ئاشكرایەو شاراوەنیە ئەوە ئێوەن لەبەر پارێزگارى كردنى دارو بەردى بارەگاكانتان خوێنى چەندین كەستان بۆ خۆتان حەڵال كرد لەبەرامبەریشدا گۆڕان و یەكگرتوو بۆ پاراستنى خوێنى خەڵك و ڕێزى مرۆڤەكان بارەگاكانیان بۆ چۆڵ كردن ئێستەش فەرموو من دڵنیام بۆتان چۆڵدەكەن وەرن بیسوتێنن بەس تكایە لێگەرێن جارێكى تر گەرمیان و ڕێژوانەكان خەلتانى خوێن مەكەن بادەستە سورەكانتان هێندەى تر سوور نەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست