کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى نێچیر بارزانى بە كوردى مەزڵومى كرد، لاموایە نەكەس كردویەتى نەكەسی دیكەش دەتوانێ بیكات بە دكتۆر بەرهەمیشەوە!!؟

Friday, 22/01/2010, 12:00


وەڵامێك بۆ  قەلەمە گچكه‌کانى پاراستن
ئەوەى مەبەستە لە وەڵامدانەوەى وتارۆكەكەنىجاشقه‌ڵه‌مێک و هاوشێوەكانى، كە بە چەند سەد هەزار دینارێكى تەبعى پاراستنى پارتى كە پاداشتى هێرشكردنە سەر كابینەكەى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح و یەكێتى بە داڕشتنە كاڵو كرچەكانیان دەیانەوێت خۆڵى زەرد بكەنە چاوى خوێنەران و كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان، گوایە نێچیرى سەرۆك وەزیرانى كابینەى پێنجەم كە ئینسان شەرم دەكات بەو مرۆڤە دزوو گەندەڵو داوێنپیسى و مافیایە بڵێت سەرۆك وەزیران!
لە مقەدیمەى باسەكەدا، با نێچیر بە خوێنەران بناسێنین:
نێچیركوڕى ئیدریس بارزانیە كە باوكى تامرد یەك گوللەى بۆ كوردو كوردستان نەتاقندبوو، ئەو دەمانچە تۆبلیەى كە بە كەمەریەوە بوو فیشەكەكانى ڕزیبوو ژەنگى زەردى هێنابوو، چونكە لە 1967 تا ئاشبەتاڵەكە ودواتریش تا لە حەمامەكەى ماڵى خۆیان لە ترسى فرۆكەى عێراقى (جەڵدەى دڵ) لێدابوو ئیتر مردو ئێستا شەهیدى كوردستانە!
نێچیرێك تا پۆلى 3هەمى ناوەندى خوێندبێ دەبێ ئاستى خوێندەوارى چ بى كە ئەوەندە جاش قەڵەمەكانى ڕاگەیاندنى پارتى و پاراستن و كوێلەكانیان بە پیاهەڵدان كەوتوونەتە هەلەكە سەما!
نێچیر تا لە كەرەج بوو مێردمنداڵێكى مراهیق و جنێوفرۆش بوو، تا ئەوەى لە تۆپانێشدا گەر بدۆڕایە وەك كاك فەرەیدون عەبدولقادر باسى كردووە ئەوا بە تراكتۆرێك ساحەى تۆپانیەكەى دەكێڵا!
نێیچر بارزانیەك تا ڕاپەڕین لە میك زەمینیەكى شینى قەرارگاى ڕەمەزانى ئیرانى ئەمدیو ئەو دیوى دەكرد، خاوەنى 1000 دۆلار نەبوو مەگەر ئەوەى لە ئاشبەتاڵى 1975 بۆیان مابێتەوەو هەموویشى لە ئەمەریكا بەناوى مەسعود بارزانى مامیەویەتى و ئیتر دوایى رااپەڕین بە فرۆشتنى هەموو ئالیاتو شۆڤڵو گەڵابەكانى بەنداوى بێخمە و ئاودیوكردنى دامو دەزگاى ئیداریەكانى پاش كشانەوەى ڕژێم و فرۆشتنیان بە فەرماندەكانى ئیتڵاعات و قەرارگاى قودس و ڕەمەزان و پەسیج و شەهرەدارى رشەزایەو تەهران و كرماشان و سنەو شارەكانى ترو هەموو پارەكانیشیان بۆ خۆی و بنەماڵەكەى لە بانكەكانى تەهران و ڕەزایە بەست كردووە!
نێچیر بارزانیەك بە دەنگى بارزانیەك لە كۆنگرەیەكى چەپڵەلێداندا كرایە ئەندامى مەكتەبى سیاسى و جێگرى مامى و پاشانیش جێگرى سەرۆك وەزیران و دواتریش سەرۆك وەزیران تا كۆتایى مانگى 10 پارساڵ واتە لە 1996وە تا مانگى 10 __ 2009 بە ئارەزووى خۆى و مامى و بنەماڵەكەىو براكانى حاكمى متڵەقى عەسكەرى و دارایى و ئیدارى و ئەمنى و زۆرجاریش سەرۆكى هەرێم بووە، لە هەولێرو دهۆك ، تا پرۆسەى ئازادى دەزگایەكى چاودێرى نەبووە بۆ وردبینى داهاتەكانى ئەو دوو پارێزگایە:
داهاتى كارەباو ئاو عەلوەو ڕسوماتى داد و هاتوچۆ نەخۆشخانەكان و باجى دەرامەت و خانووبەرەو مەیدانى ئاژەڵان و شارەوانیەكان و سەرجەم بازگەكانى گومركى ناوخۆى و سنورى و زۆر ڕسوماتى دیكە كە بە پێى سەرچاوەكان خۆى لە 50 ملیار دۆلار داوەو كە لە كۆى ئەو مەبلغە باوەڕناكرێت 20 ملیار دۆلار خەرج كرابێ!
تەنها لەماوەى 1994 تا 1998 كۆتایى براكوژى لە بازگەكانى سنورى یەكێتى پاراستن و نیچیر نزیكەى 2 ملیار دۆلاریان سەرانە لە هەواداران و لایەنگران و ئەندامانى یەكێتى سەندووە بە داگیركردنى ممتەلەكاتى یەكێتى لەناو هەولێر و دهۆك و داگیركردنى خانوو بەرەو زەوى و زارو مەكتەبى سیاسى یەكێتى و سكرتاریەتى هەڤاڵ مام جەلال و زۆر حاڵەتى تر!
نێچیرەكەتان لەماوەى حكومڕانى لەناو سەرۆك وەزیرانیدا هەزاران پارچە زەوى كشتوكاڵى و بازرگانى و پیشەسازى لەسەر خۆى و هاوسەرو براو مەسعودو كوڕو ئامۆزاكانى تاپۆكردووە بە بازاڕگاى نیشتیمانیشەوە!
نێیچیرە گەندەڵەكەى بارزان هەرچى كارگەو كۆمپانیا حكومیەكان و هۆتێەكانى هەولێرو دهۆك و بە كارگەى جگەرو چنین و رشستن و پیپسى و گەچ و ئەلبان و هەردوو پارێزگاى لەسەر خزم و براو دەوارانەكانى تاپۆكردووە!
نێچیرەكەتان وەزارەتى گەیاندنى كردۆتە كۆمپانیایەكى ئەهلى و لە كابینەى پێنجەم كە شانازى پێوەدەكەن بەناوى دەزگاى وەبەرهێنانى پارتتیەوە تاپۆكردووەو ئێستا بەناوى كۆمپانیاى نەورۆز تێل وە كە پشكى 5 كەسى گەورەى ناو بنەماڵەى بارزانیە بە نەبیلەى هاوسەرى نێچیرەڤانیشەوە!
هەموو ئەو كۆمپانیایانەى كە زەبەلاحن بەناوى گروپى كۆمپانیاكانى سەڵاحەدینەوە دەستیان لە هەموو پرۆژەكانى حكومەتدا هەیەو بە كۆمپانیاى كاڕەش كە بناوى موڵكى كەڕەشە دەنا هەموو هەولێر دەزانێ كەموڵكى سیروان ەو كۆمپانیاى زاگرۆسیشەوە كە مۆڵكى سامانى ئامۆزاى نێچیرە!
هەموو ئەم كۆمپانیایانەى گەیاندن:
كۆڕەكتیلیكۆم
ساناتێل
مۆبیتێل
ئاریاڤۆن
ئاریانێت
تارینێت
ئەلعالم
ڕێبەر
هەمووى موڵكى مەسعود بارزانى و نیچَیرەڤان و سیروان بارزانى و وەیسى براى نێچیرو شیڤاى كوڕى نیهاد بارزانى وموڵكى سرفى بنەماڵەى بارزانیە!
نێچیر بارزانى تەنها بە داگیركردنى هۆتێلەكانى هەولێرو دهۆكیشەوە نەوەستاوە، بە پێى نوێترین زانیارى لەكاتى رژێمى بەعسدا هۆتێل شیراتۆنى شارى بەسراو ئەلحەیاتى لە بەغدادو موسڵ دەولى و نەینەوا ئۆپروى لە شارى موسل كریوەو !
نێچیرەكەى بارزان هیچ پڕۆژەیەكى نەداوەتە بیانیەكان تا لەسەدا 51 بۆ خۆى نەبردبێ!
بێشك ئەوەشتان زانیوە قاچاخچێتى نەوتى ڕەش لەبەر نێچیر كە لە چاڵەنەوتەكانى خۆرمێلەى لاى دیبگە ئاودیوى ئێرانى دەكا و خۆى و مسعودى مامى بە شەراكەت دەیفرۆشن!
ئەوا پشكى ساختەكاریەكەى ئاشتى هەورامیشتان زانیوە كە بە شێك لە پشكى نەوتى كۆمپانیا نەرویجیەكەى بۆ توركەكان و نێیر كڕیبووە چ هەرایەكى لێكەوتەوە!؟
كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئاگادارن كە دریم ستى و نیو ستى و شارى خەونەكان و گوندى ئینگلیزى و شوقەكانى سەرباز هەورامى(زەكەریا) و گوندى ئەمریكى و تەنانەت زانكۆ ئەهلیەكانیش موڵكى نێیچرەكەى بنەماڵەى مافیاى بارزانین.
لە ساڵى 2003 تا ئەمڕۆ كە میزانیەى كوردستان لە سەدا 17 و زیاتر لە 9 ساڵە نێچیر وەریدەگرێت و ئەویش وارسى نا شەرعیى و ناقانونى سەرفكردنى ئەو میزانیەیە، كە بە پێى ڕاپۆرتێكى مایكڵ ڕۆبن نزیكەى 21 مایار دۆربووە حسەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى و خەڵكى هەولێرو دهۆك بووە!
نامەوێت زیاتر درێژەى پێبدەم دەنا تا یەك هەفتە بنووسین كۆتایى نایەت، ئەوانەى كەنووسراون بە شێكى كەمى دزی و تاڵانى و راوەڕووتى نێچیر بارزانیە كە خۆى ئیعترافى كرد كابینەكەى گەندەڵى زۆرى تیابووە، ئیتر نازانین ئەو چەند قەڵەمە چ هوهایەكیانە و چەپەڵە كوتانێكیانە ، قسەیەكى كا كیسراى خزمان هەس كە لە كۆرو كۆبوونەوەكان هەمیشە دەیڵێتەوە، كە ئەوەى بنەماڵەى باررزانى بلئەخەس نێچیر بە كوردى كردووە، حاشا هیچ دوژمنێك بە كوردى نەكردووە!
هەرئەوەماوە منیش ئەوە دوپاتدەكەمەوە كە ئینشائەڵڵا ئەوەى نێیچر بە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانى كردوە نە كاك دكتۆر بەرهەم و نەدواى ئەویش كەس بە كوردى ناكا و ئەو بێشەرەڤیە گەندەڵیە هەر قابیل بە بنەماڵەى بارزانى یە!.
كادیرێكى مەكتەبى ناوەندى راگەیاندنى یەكێتى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە