کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کامیان سەر دەکەون،،ئەردۆغان یا گولەن ؟

Friday, 10/01/2014, 12:00



" پێش وتار "
ئەو پێواژۆیە بەرهەمی ئیسلامی سیاسییە کە وڵاتێکی وەکو تورکیە ی لە هەردوک دینان کردووە. نە ئەو حکومەتانە کە خۆیان بە سکولار دەزانی وخوازیاری جودایی دین لە دەسەڵات بون.نەیانتوانی لەسەر چارەسەر کردنی کێشەی کورد ببنە ئەندام لە یەکیەتی ئورووپا ونە ئەو دەسەڵاتەی کە ئەردۆغان بە زۆرێنەی دەنگ بەڕێوەی دەبا. لەیەکەم هەڵبژاردندا ئا،ک، پ، کە سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنا دەیخواست واز لە بە ئەندامبون لە ئوروپیەکان بهێنێ و لەسەر رێبازی ئیمپڕاتوڕی عوسمانی چەرخی سیاسەت وەگەڕ بخا هەر بۆیە بۆ نیگەرانکردنی ئورووپیەکان سەردانی وڵاتانی ئاسیای ناوین و وڵاتانی ئیسلامی دەست پێکرد .لەم بوارەدا تەنیا لایەنی ئابوری قسەی سەرەکی پێ بوو.
شۆڕشی رزگاری خوازی کورد لە باکور بە نوێنەرایەتی ،پ،ک،ک، وبەر خۆدانی مەزنی ،، رێبەر ئاپۆ،، لەئیمڕاڵی ستاری بەو سیاسەتە هێنا وهەمیسان ئەدۆغان بە سیاسەتی پێدزیلکەی خۆی لە ئیخوانولموسلیمینی میسر وڵاتانی ئیسلامی هەتا رادەیاک بەدوور راگرت . ئەردۆغان سەرەتا خۆی بە شاگردی نەجمەدین ئەبەکان دەزانی پاش دوو ئەوەی لە ئەربەکان دوور کەوتەوە ،بۆ پەرە پێدانی دەسەڵاتی خۆی رووی لە فەتحوڵڵا گولەن کرد.جیاوازی بیری ئیسلامی سیاسی ئە دووانە بۆ کێشەی کوردو کۆمەڵگای تورکیە ئەو بارودۆخەی خوڵقاند کە دەیبینین .شەڕێکە ئیدئۆلۆژی ،سیاسی ،کە گەشتۆتە ئاستێکی بڵند لە داهاتوویەکی نە زۆردوور گەلێک بابەت روون دەبنەوە.بەوواتایە ،پیاوە نەخۆشەکەی ، تورکیە لەجاران نەخۆشترە.لەو کێبەرکێیە کەدەستی پێ کردووە ئەگەر ناگاتە رێڕەوی وڵاتێکی ئارام رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی قەیرانێکی تازەو خراپ دەبێتەوە .رۆڵی ناتۆ ووڵاتانی ئورووپایی چێ دەبێ ؟ مرۆو پێویستە چاوەڕوانی رووداوەکان بێ .لەبیرمان نەچێ بەرگی براوەی ئەو حکومەتە بەرانبەر بە گولەن ولایەنگرانی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە دانوسان لەگەڵ رێبەرئاپۆو پ.ک.ک. یە کەدەتوانێ تورکیە بەرەو دێمۆکڕاسی بەرێ .
ج / ک

بنیامین هاڕۆی،بەرپرسی دەفتەری هەواڵ نێری/ بلۆمبێرگ / لە ئیستامبوڵ لە / تویتێری / خویدا نوسیویە، دەمهەوێ لە بەر خاتری سڵامەتی دەرونی خۆم بەدوور بم لە بارودۆخی سیاسی تورکیە ودەستی لێ هەڵگرم. ئاڵوگۆڕەکان بە زوویی وسەرسوڕهێنەر دەقەومن. سەرەتا ئەو هەواڵە بڵاو بووە کە بە پێی فەرمانێکی دەوڵەتی کە لە نیوەشەودا بڵاو بووە دەوڵەت ئەرکی کارکردنی ٣٥٠ئەفسەری پۆلیسی لە ئانکارا گۆڕی (پلەیان دابەزاندن) وکاروباری تازەیان پێ سپێردرا. بەرپرسانی ئیداری بۆ پێشگرتن لە دزی وشەڕ لە گەڵ قاچاغ، یەکینەکانی پەیوەندی دار بە رێگرتنی دژە یاسای رێکخراوەی سابیری کەسانێک بون کەوەکو پلەداری پۆلیس ئەرکەکانیان ئاڵوگۆڕی بەسەر هات. پاشان خێرا بڵاو بۆوە کە لەیەک کاتدا ئۆپڕاسیونێکی یەکدەست دژی گەندەڵی لە پێنج شاری تورکیا ٢٥کەس لە پلەدارەکانی دەوڵەتی وبازەرگانی پایە بڵند لە پەیوەندی لەگەڵ ڕیشوە وەرگرتن ،کڵاو لەسەر نان و تەزویر قۆڵ بەست کراون .
پاشان دەستەی باڵای دادوەری ودادوەرەکانی تورکیە کە بڕیاری سیستمی دادوەری دیاری دەکەن وکەسانی پێوست هەڵدەبژێرن،وایان بڕیار دا کە بەرپرسانی پۆلیسی ئیستامبوڵ وچەند دادوەری دیکە کە لە مانگی دیسامبڕی رابوردوو خەریکی پێداچونەوە بون لە کەیسی گەندەڵی سەر لە نوێ لێکۆڵینەوەیان دەست پێ بکاتەوە.هاوکات کەسانی ڕەدە باڵی پۆلیس کە بەرپرسایەتیان دەربارەی لێکۆڵینەوەو گەندەڵیدا هەبووە لە کارەکانیان دوور بخرێنەوە. نوێنەرێکی پارڵمان دژی دەوڵەت خوازیاری دەست تێوەردانی سەرۆککۆمار بووە بۆ لەناو بردنی ئەو بارودۆخە . ئەو گوتنەبەناوبانگە هی یەکێک لە سەرۆککۆمارەکانی پێشووی تورکیایە کە دەڵێ : لە سیاسەتدا٢٤کات ژمێرکاتێکی زۆر دوورو درێژە!چونکە پێشبینی وەها رۆژێکت بۆ نەدەکرا!
شەڕی دەسەڵات تەواوی ئەو رووداوانە کاتێک روودەدەن کە دەسەڵاتی ئەدۆغان کە بەرپرسی ،ئا،ک،پ،یە حەول دەدا بەرهەمی لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی گەندەڵی چوار وەزیری کابینەکەی وچەند بازەرگانی ناودار وخاوەن بانک کۆنتڕۆڵ بکا. لە ماوەی ١١ساڵی رابوردوو کە ئەردۆغان سەرۆک وەزیری تورک بووە ئەو رووداوانەی دوایی مەزنترین کێشەی بۆ ئەو دروست کردووە وئەو پێی وایە لەکاتی خۆیدا ئەو لێکۆڵینەوانە / کارێکی قڕێژوپیس / بووە بۆ رووخاندنی دەسەڵات، هەر بۆیە ئەو رووداوانە مەحکوم دەکا. ئاغای ئەردۆغان (نوسەر دەڵێ ئاغا) گوتویە کە ئیزنی دروست کردنی / دەوڵەت لە ناو دەوڵەت نادا / رووی قسەی بە رواڵەت لە گەڵ حەڕەکەتێکە کە فەتحەڵڵا گولەن کە کەسایەتییکی ئایینی وبەتوانایە ، ئاغای گولەن لەساڵی ١٩٩١ ز بە مەیلی خۆی لە دەرەوەی وڵات لە ئامریکا دەژی .
دەگوترێ ئەو بە میلیونان لایەنگری هەیە لەتەواوی دونیادا، دەسەڵاتی بەسەر سیستمی دەوڵەتی وهێزی پۆلیس و سیستمی دادوەریدا زۆرە . دەوڵەتی تورکیا گولەن بە هاندەری سەرکی ئەو لێکۆڵینەوەورووداوانە دەزانێ بەڵام گولەن ئەو بابەتە قەبوڵ ناکا. گێژاوەی ئەم دواییە تورکیە بە شێوەیەکی بەر فراوان لە لێکۆڵینەوەی گەندەڵی باس دەکا.نزیکترین هاوکاری ئەردۆغان دەستی لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا هەبووە لەوەش زیاتر بە شێوەیەکی هەڵسوڕاوی چالاک لە دەسەڵاتێکی تاڵ لە نێوان حیزبی ،ئا،ک،پ، و حەڕەکەتی گولەن دەرکەوتووە .
تاقمێک لەسەر ئەو باوەڕەن کە پشتیوانی گولەن وحەڕەکەتی وی بۆ سەرکەوتنی حیزبی ئەردۆغان لە سێ دەورەی لەسەریەک رۆڵی سەرەکی هەبووە وئەو حەڕەکەتە کە دەستی لە هێزی دادوەریدایە بە تۆمەتێک کە یارمەتی دەوڵەتی داوە کە هێزی ئەڕتەش، کورد کۆنتڕۆڵ بکا،کەمڕەنگی کاتەوە.ئەو رووداوانە بون کە بەراوردی دوو کەیسی مەزن بە ناوەکانی / کوتکی قورس /و / ئەرگەنەکۆن / سەدان ئەفسەرلەوانەش بەرپرسی پێشوی ناوەندی هاوبەشی هێزی چەکدارەکان خرانە ناو زیندان .
بەڵام کاتێک دوژمنی / هاوبەش / لە سەرڕێ لابرا هەردووک لا لە لایەکی دیکە لە هێزی لایەکەی دیکە نیگەران بون وهەربۆیە شەڕبۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات دەستی پێکرد .
لە ناو بردنی هیواکان بۆ ئاشتی:
زۆرینەی شڕۆوە کارانی تورکیا ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ئەم دواییانە / ئاڵۆزی دەوڵەت / بە ناو دەکەن چون واوێدەچێ دەوڵەت لە کارو باری هێزی دادوەری دەست تێوەردانی هەبووە وبنەمای جوداکردنەوەی دەسەڵات و هێزی بەوشێوەیە کەلە سیستمی سیستمی دێمۆکڕاسیدا هەیە لەبەر چاو نەگیراوە .لە لایەکی دیکە حەڕەکەتی گولەن روون نییە! کەس رادەی دەسەڵات لە دامودەزگاسەرەکیەکان وهەستیارەکان نازانێ. لە شەڕێکی گراندا ئەردۆغان سەردەکەوێ یان گولەن ؟ لە لایەنگرانی هەردووک لا یەکتر تاوانباردەکەن کە دێمۆکڕاسی ودەسەڵاتی یاسایان لەبەر چاو نەگرتووە .لە حاڵێکدا چاپەمەنی وراگەیاندن بۆتە دوو جەمسەری ! یانلە لایانگرانی ئەردۆغان یان هی گولەن پشتیوانی دەکەن .لەرووە جێگایەک بۆ کەسانی دیکە نەماوە . خەڵکی تورکیە هەست دەکەن کە هەناسەکانیان لە سنگدا بە تەواوی بەند کراوە لە حاڵی چاولێکردنی کێ بەرکێی دژواری تێنیسن. لەو دوایانەدا دەگوترێ نامەیەکی گولەن بۆ سەرۆککۆماری تورکیە هاتووە کە ببێتە هۆی ئاشتی هەر دووک لا بەڵام ئەو کارە جارێ ناگونجێ .
وا هەست دەکرێ کە لەوانەیە بەم زوانە حەڕەکەتی گولەن بەر چەسپی / سازمانێکی ترۆریستی / لێ بدرێ و لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا دەستی پێکردووە .لەلایەکی دیکە هەست دەکرێ کەسانێک کە پەیوەندیان بەو حەڕەکەتەوە هەیە ببنە هۆی ئاشکرا کردنی تاوانی گرینگی نوێ لە پەیوەندی لە گەڵ کەسانی خاوەن هێزکە نزیک بە سەرۆک وەزیر بون .سەرەڕای هەڵبژاردنی ناوچەیی لە تورکیا لەدوو مانگی داهاتودودا وهەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە هاوینی ئەوساڵدا وهەڵبژاردنی گشتی لەساڵی دواییدا،دابەزینی بێ وێنەی لیری تورکی لە بەرابەر دۆڵاردا ونیگەرانی سەرمایەدارانی خاریجی کە ئەو ڕەوشە دەبینن، زۆرینەی خەڵک لەو وڵاتەدا دەترسن کە ئەو بارودۆخە شەڕی تاڵی دەسەڵاتە کە دەبێتە نائارامی سیاسی لە تورکیا.

لەنوسینی: سلین گیریت.(هەواڵ نێری ،بی،بی،سی،)
بۆ کوردستانپۆست .
وەرگێران بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٠/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە