ره‌وان بارزانی بری 40 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ مه‌راسیمی شاجوانی كوردستان سه‌رف كردووه
Saturday, 30/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 هه‌ولێر
کوڕ و کوڕه‌زاکانی بارزانی، له مه‌ڕاسیمه‌که‌دا، ده‌ور و خولی کچه جوانه‌کانیان ده‌دا، تا به پاره ده‌ستخه‌ڕۆیان بکه‌ن.هه‌میشه ئه‌و یاد و بۆنانه، كه له‌هۆتیله پێنج ئه‌ستیره‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كرین له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه پاره‌ی زۆریان بۆ دابینكراوه.
ئه‌مرۆ له ده‌هام عه‌بدولباقی بارزانی له زاری ئازاد سه‌رسپی دۆڵه‌مه‌ڕیی ئه‌وه‌ی باسكرد ، كه ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی بۆ مه‌راسیمی شاجوانی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ئه‌و میلله‌ته بڕی 40 ده‌فته‌ر دۆلاری سه‌رف كردووه، كه له‌هۆتێل رۆتانا كه موڵكی شه‌خسی نیچیره‌ڤان بارزانییه به‌ناوی چه‌ند كه‌سێكی نزیکی خۆیانه‌وه تاۆپکراوه ، وه‌ك هۆتێل دیوان كه موڵكی نه‌بیله‌ی كچی مه‌سعود بارزانی و هاوسه‌ری نیچیره‌ڤانه.
ده‌هام ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌لا هه‌ولێریان دامه‌زراندووه، وه‌ك سیروان تۆفیق كه پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه و كۆمپانیاكانیان بۆ به‌ریوه‌ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نێو ئه‌و مه‌راسیمه ئه‌وه‌ی ئاشکرا كرد، كه كوڕانی بنه‌ماڵه دوای ته‌واو بوونی مه‌راسیم و هه‌ڵبژاردنی شاجوانه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌وڵیان دابوو، چه‌ند خانمیك ده‌ستخه‌ڕۆ و ئیخفال بكه‌ن به پیشاندانی ده‌فته‌ر دۆلار تا شه‌وانی ئه‌رخه‌وانی بۆ خویان ساز بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ریه‌كه له سامان بارزانی و ره‌وان بارزانی به‌ریگه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان نامه‌یان بۆ هه‌ندیك له‌و خانمانه بردبوو ئه‌وانیش بایكۆتی مه‌راسیمه‌كه‌یان كردبوو، شایانی باسه ده‌هام عه‌بدولباقی بارزانی یه‌كێكه له‌هه‌ڵسوڕاوانی پرۆژه‌که و كۆمپانیاكانی هیمدا بارزانی كوڕی لوقمان بارزانی، به‌لام راستگۆیانه هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ دۆستانی خۆی گێڕابوویه‌وه.
کۆمێنتاری خوێنه‌ران:
سلاو و ریز بو زایناریتان لە بابەتى (ره‌وان بارزانی بری 40 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ مه‌راسیمی شاجوانی كوردستان سه‌رف كردووه) كە لە سایتەكەتان دا بەلاو بووە . ناوى (دهام عبدالباقى بارزانى) بە دروستى (دهام عبدالباقى نیروەیى)یە و ئەو ئیستا جەندین بروزەیى هەیە كە هى ئیمداد بارزانیە و لە دهوكیش بروزەیەكى هەیە ل ناوجەیى (فایدە) كە بە (وار سیتى) ناودارە و بە هەزاران كەنجەلى تیدا كردووە بەلام خەلك ناویریت قسە بكات . بو زانینتان ئەم دهامە لە ئیران (ئیتلااعات) بووە و زور ئەزییەتى كوردى داوە و هیج ئاستیكى علمى و رەوشەنبیریشى نییە . و زور لوت بەرزن خوێنه‌رێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست