چه‌ند سه‌رنجێ له به‌رهه‌مێکی نوێی مامۆستاجـــهمال نه‌به‌ز
Friday, 05/04/2013, 12:00
مێژووی کورد تا ئێسته نه‌نووسراوه‌ته‌وه
جه‌مال نه‌به‌ز، زمانی یه‌کگرتووی کوردی 1976
*****************
باسنامه
چه‌ند گوژمێکی جۆلانه‌ی کرده و به‌سه‌رهاتم
هه‌ولێر / باشووری کوردستان 2012 ...348 لاپه‌ڕه
کۆبه‌رهه‌م(11)
جه‌مال نه‌به‌ز
****************
بۆ هه‌رکه‌سێ سه‌روده‌رێکی له‌گه‌ڵ پرسه مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی رابووردووی دوور و نێزیکماندا هه‌بێت، به چاکیی ده‌رک به‌و راستییه ده‌کات، که په‌رده‌ی تاریکیی و ئاڵۆزیی و گه‌لێ جاران شێواویی، به قورسیی باڵییان به‌سه‌ر کوردبوونماندا کێشاوه . هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه ئه‌م کوێره‌وه‌رییانه بوونه‌ته مایه‌ی دروستبوونی رستێک پرسیاری گوماناوی گه‌وره له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌کانی بوون و هه‌بوونمان .
ئاخر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت!، ئێمه‌ی کورد، وه‌ک پێویست، نه به‌زمانی خۆمان و، نه به‌زمانی دیکه، نه‌مانتوانیوه رووداو و به‌سه‌رهاته‌کان تۆمار بکه‌ین و مێژووی خۆمان به هۆشیاریی دید و ده‌ستی خۆمان بنووسینه‌وه. به‌شێکی ئه‌م کاره، داگیرکه‌ران و دوژمنان و بێگانه، له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی و هه‌ڵوێستی خۆیانه‌وه ئه‌نجامیان داوه بۆمان.
له چاوخشانێکی خێرادا به کتێبخانه‌ی کوردی‌دا، جگه له بیره‌وه‌رییه‌کانی ئیحسان نووری پاشا و ئه‌حمه‌د خواجه و یاداشته‌کانی ره‌فیق حیلمی و چه‌ندانێکی دیکه‌ی وا، چ بیره‌وه‌ریی و یادداشت و ژیننامه‌یه‌کی ئه‌وتۆی هیچ که‌سایه‌تیی سیاسیی و ئه‌ده‌بیی و فه‌رهه‌نگیی و نه‌ته‌وه‌ییی دیکه‌مان تا ئه‌م یه‌ک دوو ده‌یه‌یه‌ی رابوردوو به‌رچاوناکه‌وێ. خۆشبه‌ختانه ئه‌وه 10ـ20 ساڵێکه، ناوه‌ناوه کتێبخانه‌ی کوردیی به گه‌شتی ژیان و بیره‌وه‌ریی و ئه‌زموونداران و گۆڤانهکانی(شاهید) سه‌رده‌م، پۆشته‌وپه‌رداخ ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له خۆیدا بایه‌خی ژیننامه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانمان، له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، به دیارده‌خات.
ده‌شێ هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه بێت. حاجی‌قادری کۆیی گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:
" کتێب و ده‌فته‌ر و ته‌ئریخ و کاغه‌ز به کوردیی گه‌ر بنووسرایه زوبانی
مه‌لا و شێخ و میر و پادشــــــــــــامان هه‌تا مهحشـــهر ده‌ما ناوونیشانی"
کتێبی" باسنامه، چه‌ند گوژمێکی جۆلانه‌ی کرده و به‌سه‌رهاتم" ی زانای گه‌وره‌ی کورد مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه که له‌م رۆژانه‌دا کتێبخانه‌ی کوردیی رازانده‌وه و به باسه‌کانی مێژوویی و سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئاسۆی رۆشنبیرییی خوێنه‌ری کوردیی، فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات.
به‌ها و گرنگیی نووسینه‌وه‌ی ژیننامه ، هه‌ر له‌وه‌دا نییه، به چیرۆکی به‌سه‌رهاتی تاکێک ئاشنا ببین، به‌ڵکو له‌مه زیاتر، ناسینی چوارده‌وری ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که به ره‌هه‌ندی چه‌ندین باس و رووداوی گرنگه‌وه تهونیان چنیوه. به‌تایبه‌ت، کاتێ ئه‌و تاکه به‌شدارێکی چالاک ، یان سه‌ره‌کیی و بزوێنه‌ر، یان گۆڤانێکی راستگۆی رووداوه‌کان بێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه، له راستیدا کۆکراوه‌ی چه‌ند وتارێکی دوورودرێژی مامۆستایه. له‌ته‌ک چه‌ند پێشگوتنێکیدا که بۆ به‌رهه‌مه جیاوازه‌کانی خۆی نووسیونی و، تێیدا باس له ژیننامه‌ی خۆی ده‌کات، به تایبه‌ت هی نێزیکه‌ی 6 ساڵی ته‌مه‌نی نێوان 22 تا28 ساڵی له نووسین و چالاکیی و بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می مامۆستایه‌تیی له قوتابخانه نێوه‌ندیی و دوانێوهندییهکانی باشووری کوردستان و عێراقدا(که‌رکووک،هه‌ولێر،به‌سره،به‌خدا) و، پێکڕا وه‌ک مامۆستا نه‌به‌ز ناوی لێناوه" چه‌ند گوژمێکی جۆلانه‌ی کرده و به‌سه‌رهات"ی ژیانی ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌ران. باسه‌کان بریتین له:
ـ چه‌ند وشه‌یه‌ک له باره‌ی باسه‌کانی ئه‌م پهرتۆکهوه، پێشگوتنێک بۆ وشه‌نامه‌کی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردیی،پێشگوتنێکی پێویست بۆ ئه‌م چوار باسه:
1ـ به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی په‌نجا ساڵه‌ی به‌شی کوردییی زانستگه‌ی به‌خداوه له پاییزی 2009دا،
به‌شی کوردییی زانستگه‌ی به‌خدا له پاییزی 1959 دا چۆن دامه‌زرا؟
2ـ پرۆگرامی کوردییی رادیۆی قاهیره له هاوینی 1957دا چۆن دامه‌زرا؟
3ـ په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،چه‌ند ده‌مژمێرێک له‌گه‌ڵ ئیمامی کۆچکردووی شیئهکانی جیهان ئایهتوللایئوزما سه‌ید موحسین حه‌کیم له پاییزی 1959دا له نه‌جه‌ف.
4ـ هه‌ولێره کۆن په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پاییزی 1960 تا پاییزی 1961 ، بیره‌وه‌ریی ساڵێک له خزمه‌ت قوتابییانی مه‌ڵبه‌ندی شانازییی مێژووی کوردستاندا
له لاپه‌ڕه 268ـ 348به‌ڵگه‌نامه و وێنه‌کان به‌رچاو ده‌که‌ون .
گه‌نجێکی تازه هه‌ڵکه‌وتوو، کاتێ به منداڵیی جه‌زره‌به‌ی ئه‌وه ده‌خوات، به زمانی عاره‌بیی وانه‌کانی بخوێنێ،له شاری سلێمانیدا، که ئه‌وده‌مه به ده‌گمه‌ن عاره‌بێک رێی تێده‌که‌وێ، که‌چی مامۆستا کورده‌کانیش به عاره‌بیی له‌گه‌ڵ ئه‌و و، هاوپۆله‌کانیدا ده‌ئاخفن، ئه‌و په‌رچه‌کردارێکی یاخییانه له هه‌ست و ده‌روونیدا چه‌که‌ره ده‌کات و بڕیار ده‌دات ببێته مامۆستا و خۆی بۆ خزمه‌تی زمان و بنه‌چه و ریشه‌ی وشه‌ی کوردیی ته‌رخان بکات... ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له هزری مامۆستا نه‌به‌زدا، هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه ده‌چێته مه‌یدانی پراکتیک و ده‌رئه‌نجام ئه‌جێندایه‌کی چڕ و پڕ به نووسین و چالاکیی ههمهجۆر به‌دوای خۆیدا ده‌خوڵقێنێ. هه‌ڵبه‌ت نه‌به‌ز هه‌ر له منداڵییه‌وه، له‌ڕێی دانیشتنی له کۆڕ و مه‌جلیسه‌کانی باوکی‌دا، هه‌م گه‌لێ که‌سی ناسیوه و هه‌میش ئاشنایه‌تیی باش له زمانی عاره‌بیی و فارسیی و ترکیدا په‌یدا ده‌کات و فێریان ده‌بێت.
دواتر خۆی فێری زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی و زمانی فه‌ره‌نسیی ده‌کات.
مامۆستا نه‌به‌ز، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له بازنه‌یه‌کی فراوانی تژیی له جموجوڵی رۆشنبیریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و هزرییدا ده‌ست به‌کار ده‌بێت . به سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێزه‌وه دێته گۆڕه‌پانی چالاکییه‌کان له‌وانه:
کۆمه‌ڵێ وتار و به‌رهه‌می جۆراوجۆر بڵاو ده‌کاته‌وه، له قوتابخانهکانداههرچهنده مامۆستای فیزیک و ماتماتیک ده‌بێ،به‌ڵام لیژنه و ده‌سته‌ی پاراستنی زمان و وێژه‌ی کوردیی پێکدێنێ ، ده‌ستده‌کات به کۆڕگرتن و وانه‌وتنه‌وه به کوردیی و به خۆڕایی به قوتابییان، چاکی لێ به‌لادا ده‌کات و، چه‌ند کتێبێک ده‌نووسێ و هه‌ندێکیش له ئه‌ده‌بی جیهانییه‌وه وه‌رده‌گێڕێ، ئێدی ئه‌م کارانه و کۆمه‌ڵێ جموجوڵی دیکه ده‌بنه به‌رهه‌می یاخیبوونه‌که‌ی و ده‌بێته ژماره‌یه‌کی دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نێو کۆڕی ده‌سته‌بژێری کوردی. ده‌رئه‌نجامی به‌رده‌وامیی و سووربوون له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی و، پاشان به‌زاندنی گه‌لێ له سنوور و ئاسته‌نگه‌کان، مامۆستا ده‌یه‌وێ به هه‌ر نرخێ بێت بیسه‌لمێنێ، که زمانی کوردیی هه‌یه و که‌ڵکی خوێندنیشی هه‌یه و شیاوی ئه‌وه‌شه کاری زانستیی پێ ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه که له‌و ماوه پێوانه‌ییه‌دا تا کۆتایی په‌نجاکان پێشکێش به کتێبخانه و فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردووه:
سه‌ره‌تای جه‌بر به رۆنیۆ 1956 که‌رکووک
سه‌ره‌تای میکانیک و خۆماڵه‌کانی مادده که‌رکووک 1956 چاپ، به‌خدا 1960
چیرۆکی لالۆ که‌ریم که‌رکووک 1956 چاپ، هه‌ولێر 1956
نووسینی کوردیی به لاتینی که‌رکووک 1957 چاپ، به‌خدا 1957
خوێنده‌واریی به زمانی کوردیی که‌رکووک 1957 چاپ، به‌خدا 1957
کفاح الاکراد دیمه‌شق 1956 پێشکێش به سه‌رکۆماری میسر جه‌مال عه‌بدولناسر کراوه
وه‌رگێڕان هونه‌ره سلێمانی 1958
وه‌رگێڕانی چیرۆکی پاڵتۆی نووسه‌ری رووس گۆگۆڵ، به‌سره 1958 چاپ به‌خدا 1958
وه‌رگێڕانی چیرۆکی گه‌رداوه‌که‌ی شکسپیر به‌خدا 1955
فه‌رهه‌نگێکی زانستیی به ڕۆنیۆ به‌ناوی : فه‌رهه‌نگۆکی زانستیی،هه‌ولێر1960/1961
وه‌رگێڕانی بنچینه‌کانی لینینزم دیمه‌شق1956 به تیپیی لاتینیی
کوردایه‌تیی بزووتنه‌وه و بڕوا و رژێم به نێوی خواسته‌مه‌نی "زه‌رده‌شت" به‌خدا 1960
ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێ وتاری گرنگ له‌م بواره‌دا بڵاوده‌کاته‌وه که بریتین له :
ـ نووسینی پێشه‌کی بۆ دیوانی" کوردایه‌تی" کامیل ژیر،
ـ "بۆچی خراینه پشت گوێ"،دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق له باره‌ی سهرژمێرییی دانیشتوانه‌وه.
ـ "یاریکردن به ئاگر" دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رانبه‌ر به کورد.
ـ رفع الاوهام و دفع التچلیل عما في عن اللغه الکردیه من الدخیل به‌سره 1957
دژ به‌وانه‌ی که زمانی کوردیی به زمانێکی بێ بنه‌ما و تێکه‌ڵ ده‌زانن.
ـ الکرد المفتری علیهم. دژی ریاچ گه ی ئه‌ندامی باڵای حیزبی به‌عس که داوای توانه‌وه‌ی کوردی کرد بوو . م. مه‌لا که‌ریم کردویه‌تی به کوردیی و له گۆڤاری "هیوا" دا بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌خدا 1960
ـ الابجدیه الکردیه اللاتینییه بین دعاتها و معارچیها به‌خدا 1960 دژ به نووسینێکی به‌هادین نوری، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی کۆمۆنیستی عێراق. که به‌کارهێنانی پیتی لاتینی بۆ زمانی کوردیی به دژایه‌تیکردنی "برایه‌تیی کورد و عاره‌ب و یه‌کێتیی عێراق" داده‌نێ و له رۆژنامه‌ی "اتحاد الشعب"دا بڵاو ده‌کاته‌وه.
ـ سیاسه تتریک الاکراد فی ترکیا، دژ به بیردهربڕینێکی سه‌رکۆماری ترک جه‌لال به‌یار، که له ئه‌مریکا گوتبوی له ترکیا هه‌ر ترک هه‌ن.کورد نییه." رۆژنامه‌ی الاهالی"1953.
ـ حول مفاهیم خاگئه في القومیه الکردیه، دژ به وتارێکی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه.
ـ الحقوق الپقافیه للمواگنین الاکراد دژ به سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق له‌باره‌ی به‌کارهێنانی زمانی کوردییه‌وه به‌خدا 1952
وه‌ک مامۆستا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و بیلۆگرافیای کتێبی کوردییش ده‌یسه‌لمێنێ، له‌و رۆژگارانه‌دا به ساڵێ کتێبێ، یان دوو دانه و به زه‌حمه‌ت ده‌رچووه.، لێ مامۆستا نه‌به‌ز له‌ته‌مه‌نێکی کورت‌دا ئه‌و هه‌موو کتێبه نازداره ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد. به‌رهه‌مه‌کانیشی ره‌هه‌ند و ناونیشانی جیاوازی سیاسیی ، فه‌رهه‌نگیی ، زانستیی ، مێژوویی و هزریی له‌خۆ گرتووه .
خوێنه‌ر نابێ وا تێبگات، که کارکردن له‌م بواره‌دا و له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێنده ئاسان بووبێت . مامۆستا نه‌به‌ز به‌ش به حاڵی خۆی، باجی گرانی خۆی داوه . دوای ئه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵێ تۆمه‌تی سیاسیی (جیاخواز، دژی یه‌کێتیی عێراق، وتنه‌وه‌ی وانه به کوردیی، کوردایه‌تیکردن به خه‌ستی و...هتد) تاوانبار ده‌کرێ، سزای ده‌ده‌ن و سزای هه‌ره قورسی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش دوور خستنه‌وه بووه. ده‌رئه‌نجام مامۆستا له که‌رکووکه‌وه بۆ چه‌ند شوێنێکی وه‌ک زوبێر و به‌خدا و هه‌ولێر و دوورخراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت له هه‌ولێر له سه‌رده‌می قاسم دا، چه‌ند مانگێ مووچه‌ی مامۆستایی، به بیانووی جۆراوجۆر نادرێتێ، ده‌زگایه‌کی وه‌ک سه‌ندیکای مامۆستایان چۆنکه به‌ده‌ست کۆمۆنیست و پارتییه‌کانه‌وه بووه،گوێ له گازه و گله‌یی مامۆستا ناگرێ و پشتیوانی له داواکه‌ی ناکه‌ن.
نووسه‌ر... له‌و ماوه‌یه‌ی ژیانیدا، به مه‌به‌ستی سیاسیی و فراوانکردنی ئاسۆی دید و روانگه‌ی کوردناسیی و رۆشنبیریی خۆی و شاره‌زابوونی باشتری به پارچه داگیرکراوه‌کانی نیشتیمانه کهرتکهرتکراوهکهی هاوینی 1956 گه‌شتێ بۆ رۆژاوای کوردستان و سوریا و 1957 بۆ رۆژهه‌ڵات و ئێران ده‌کات. به دیداری هه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک گه‌شتبێ و ده‌رفه‌تێکی لێ قوتبووبێتهوه، باسی زمانی کوردیی و ژانره ئه‌ده‌بییه‌کان و باسه گشتییه‌کانی پرسی کوردی کردووه.
ئه‌وه‌ی ناکرێ لێره‌دا له‌بیری بکه‌ین، حه‌زره‌تی(به‌شیر موشیر) ئوستاد و دوکانه‌که‌یه‌تی،که ببووه مه‌کۆی زۆربه‌ی رۆشنبیران و سیاسییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه. کاریگه‌ریی و ئه‌و ژینگه و حه‌زره‌تی ره‌وانشاد به‌شیر موشیر هه‌میشه له ئاسمانی بیر و خه‌یاڵ و هه‌ست و نه‌ستی مامۆستا نه‌به‌زدا باڵه فره‌یه‌تی و له‌م به‌رهه‌مه و باسه‌کانیدا گه‌لێ جاران، وه‌ک میوانێکی رێزدار، ناو و به‌سه‌رهاتی دێته‌وه مه‌یدان.
سیما و خه‌سڵه‌تێکی بالکێش به کاره‌کانی مامۆستاوه له‌وه‌دایه:
له ته‌ک کاری ئاسایی خۆیدا له قوتابخانه‌کان، چه‌ندین جار به خۆڕایی وانه‌ی به قوتابییان وتۆته‌وه، به‌رهه‌می بۆ ئاماده کردوون و کتێبی کوردیی و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بێ پاره و به‌رانبه‌ر بۆ فه‌راهه‌م کردوون. ئێدی وزه و توانا و دڵسۆزیی مامۆستا هه‌موو سنووره مۆڕاڵییه‌کان ده‌به‌زێنێ و به کردار و له مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی خزمه‌تدا په‌رۆش و هه‌ڵوێستی خۆی به سه‌لماندن ده‌گه‌یه‌نێ.
له ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتن و چالاکیی بێ بڕانه‌وه و یه‌ک له‌دوای یه‌ک و فره‌چه‌شنیی، له‌و که‌ش و بارودۆخه تژیی له هه‌واڵ و رووداوی گه‌رماوگه‌رم، مامۆستا نه‌به‌ز هه‌ر زوو ناسیاویی و ئاشنایی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پهنجهژمێری کوردی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و به‌شێکی دیاری که‌سایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که دروست ده‌کات، له‌وانه: برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال و عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆ و زه‌بیحی و هه‌ژار و غه‌نی بلووریان و حه‌سه‌ن قزلجی و ره‌فیق حلمی و رۆژبه‌یانی و حه‌مه تۆفیق وردی و ره‌فیق چالاک و حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم و کامیل ژیر و حه‌زره‌تی ئوستاد/به‌شیر موشیر و قه‌دری جان و مه‌مدوح سه‌لیم {زنار سلوپی} و ئه‌حمه‌د نامی و عوسمان سه‌بری و نه‌جمه‌دین عه‌ونی و بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان و ئایه‌توڵڵا مه‌ردۆخی و کامیل چادرچی و عه‌زیز شه‌ریف و ئایه‌توڵڵا سه‌ید موحسینی حه‌کیم و یوسف مه‌له‌کی ئاشووریی...سه‌تان مامۆستا و نووسه‌ری دیکه له که‌رکوک و هه‌ولێر.. ئه‌م فاکته‌ش ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ هه‌نگاوه‌کانی پێشه‌رۆژی .
نه‌به‌ز تازه له بیسته‌کانی به‌هاری ته‌مه‌نیدا ده‌بێ،بیرۆکه‌ی سه‌ردانی شێخ مه‌حموودی مه‌زنی له گوندی داریکه‌لی لا دروست ده‌بێ و له هاوینی 1956 دا ده‌چێته خزمه‌تی و گوێ بۆ قسه و ئه‌زموونه‌کانی شێخی نه‌مر راده‌دێرێ و سووتیان لێ وه‌رده‌گرێ. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا سیاسه‌تی باو و زاڵی سه‌ر گۆره‌پانی کوردستان و عێراق زۆر پێچه‌ڵپێچ و دژوار بووه، به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می قاسم دا که پارتی به "کاکه که‌ریم" و کۆمه‌نیسته‌کان به " سه‌رۆکی تاقانه" ستایشیان ده‌کرد.
له پاڵ ئه‌مانه‌وه ده‌رفه‌تی" بۆ هه‌ڵده‌که‌وێ دووجارله به‌خدا مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌بینێ، جارێ له هوتێل سهمیرائهمیس کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سۆڤییه‌ت و جارێکی دیی مام جه‌لال ده‌یبات بۆ لای بارزانی. سه‌روه‌ختێ نه‌به‌ز دژی سیاسه‌تی قاسم ده‌وه‌ستێته‌وه، برایم ئه‌حمه‌د پێی ده‌ڵێ: ئه‌وی له دژی قاسم بێ، پیاوی ئه‌مریکایه.چه‌ند سالێک دوای ئه‌وه قاسم، برایم ئه‌حمه‌د و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی پارتی به نۆکه‌ری ئه‌مریکا ده‌داته قه‌ڵه‌م.
هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌ی کفاح الاکراد، که پێشکێش به جه‌مال عه‌بدولناسری کردووه، دوو جار سه‌فیری میسر له به‌غدا ده‌بینێ و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه به‌شی کوردیی رادیۆی قاهیره داده‌مه‌زرێ له ناوه‌ڕاستی په‌نجاکاندا رادیۆی کوردیی قاهیره ترس و له‌رزێکی زۆر ده‌خاته دڵی رژێمه‌کانی ئێران و عێراق و ترکیاوه.رژێمی ئێران ناچار ده‌بێ رادیۆیه‌ک به کوردیی دابمه‌زرێنێ و رژێمی عێراقیش مۆڵه‌تی چه‌ند رۆژنامه و گۆڤارێکی کوردیی دا. کاتێ جه‌مال نه‌به‌ز له ئه‌ڵمانیا ده‌بێ، ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵ ده‌که‌وێ بچێ بۆ میسر و وه‌ک میوان عه‌بدولناسر ببینێ، به‌ڵام هیچ سووتێک بۆ کورد له‌وه‌دا نابینێ، چۆنکه بارودۆخی رامیاریی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو، له‌به‌رئه‌وه واز له‌و سه‌ردانه دێنێ.
له بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستادا باسی زمان به هه‌موو دوورییهکانییهوه، قورساییه‌کی سه‌نگینی هه‌یه و زنجیره‌ی نووسین و بابه‌ته‌کانی له‌م بواره‌دا تا ئه‌م چرکه ساته‌ش کۆتایی نه‌هاتووه و وه‌ک له‌م به‌رهه‌مه‌دا مژده‌ی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانیی ـ کوردییه‌که‌ی چاوه‌ڕێی چاپکردنه. پێشم وایه خوێنه‌ر ئاشنایی له ته‌ک به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی مامۆستادا له‌م بواره‌دا هه‌یه.
نه‌به‌ز... دوای به‌سه‌ربردنی ژیانێکی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ دوسییه‌ی زمانی کوردییدا، به‌و تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموونه‌ی خۆی په‌یدای کردووه و لێکی داوه‌ته‌وه، وانه‌یه‌کی لێ پێکهێناوه و به‌م شێوه‌یه ده‌یکاته په‌یام بۆ هه‌رکه‌سێ به تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ، که ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر زمانی کوردیی کار بکه‌ن له ل 45ـ46 دا ده‌ڵێ: ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی کوردۆلۆژیی بکه‌ن،ده‌بێ، نه‌ک هه‌ر خه‌ریکی زمانی کوردیی، به هه‌موو شێوه‌زار و بنزارهکانییهوه بن وبه‌س، به‌ڵکو ئاوڕێک بده‌نه‌وه له زمانهپێوهندیدارهکان به کوردییه‌وه، وه‌ک سانسکریت و ئاڤێستایی و پازه‌ند و پارتیی و سۆگدیی و ههتیتیی و په‌هله‌ویی و پهشتوونیی و بهلووجیی و ئۆسێتیی و فارسیی و لاتینیی ویۆنانی کۆن.
ساتێکیش قسه له‌سه‌ر زمانی یه‌کگرتوو، یان فه‌رمییی کوردیی ده‌کات، مه‌رجێک داده‌نێ یاخوت پێشنیازێک وه‌ک میکانیزمی کاره‌که ده‌خاته به‌رچاو و له ل 47 ده‌ڵێ ئه‌مه: به‌هاتنه کایه‌ی کۆلێجێک ده‌بێ که به‌تایبه‌تیی بۆ خوێندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی کوردۆلۆژیی دامه‌زرابێ، نه‌ک لێدانی ته‌پڵ و زوڕنای "سۆرانچێتیی" و " ههورامێتیی"و"زازاکیتیی".
وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، مه‌ودای چالاکییی مامۆستا له‌و رۆژگارانه‌دا تا ده‌هات فراوانتر ده‌بوو، ئه‌مه‌ش ناحه‌ز و دوژمنی زۆری بۆ ده‌خوڵقێنێ. چۆنکه رۆژگاری خه‌باتی کوردایه‌تیی چه‌شنی ئیمڕۆ گه‌لێک دژوار و قورس بووه و ده‌ره‌تانی ناوهێنانی کورد و کوردستان و مافه ره‌واکانی ته‌واو ته‌سک بووه . هه‌ر بۆیه له لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌پیی ئه‌و ده‌مه‌وه، کاتێ نه‌به‌ز و چه‌ند مامۆستایه‌کی هاوبیری به بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ک داوای مافه رۆشنبیرییه‌کان و دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رێتی مه‌عاریفی کوردستان له رژێمی قاسم ده‌که‌ن، ناحه‌زانی سیاسیی به توندیی به‌ربه‌ره‌کانی ده‌که‌ن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. هه‌ر وه‌ک خۆشی له ل 78 ده‌نووسێ له سلێمانی له خۆپێشانداندا هاوار ده‌که‌ن:" نامانه‌وێ مه‌عاریفی قلیاسان" که ئه‌مه زه‌قترین و پووچهڵترین درۆشمی ئه‌و به‌ره و هێزانه‌ی دژ به کوردایه‌تی بووه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵندیان کردۆته‌وه.
مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا له باره‌ی ئه‌و بیرخهرهیهوه ده‌ڵێ:" له هه‌فته‌ی یه‌که‌می شۆرش مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز یادداشتێکی ده‌رباره‌ی مافی رۆشنبیری و خوێندنی کوردی ئاماده کردبووهێنای بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌ک له که‌رکووک پشتگیری لێ بکه‌ین. له‌م سێ پارێزگایه ته‌نها ئه‌م مامۆستایانه ئیمزایان کرد(جه‌مال نه‌به‌ز،فایه‌ق عارف، ئیحسان عه‌بدولکه‌ریم فوئاد، نجم ا‌لدین مفتی، عبدالله محمد الحاج الیاس،احسان عبدالحمید،عبدالرحمن رچا،مسگفی نه‌ریمان).هه‌ر که رۆژی 26.7.1958 له رۆژنامه‌ی "البلاد"دا بڵاوکرایه‌وه،رۆژنامه‌که‌ی له‌سه‌ر داخرا.ئێمه من و کاک جه‌مال له‌ناو ئه‌و وه‌فده بووین که هاتبوونه به‌غدا،ئه‌بێ سبه‌ینێ وه‌فده‌که بچێته لای (که‌ریم قاسم)وه‌ک بیستمان مامۆستا برایم وتبوی ئه‌مه(واته بیرخه‌ره‌وه‌ی مامۆستاکان:هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی) له بیرۆکه‌ی شیوعی کانهوهیه و په‌له‌یان کردوه. (مسگفی نه‌ریمان: بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانم،ل 152 بغداد 1994.
سه‌روه‌ختێک گه‌له‌ک که‌س نامه‌یه‌کیشیان به کوردیی نه‌ده‌نووسی و، پێیان وا بوو دره‌ختی زمانی کوردیی هێنده قرچۆکه، تاقه باڵنده‌یه‌کیش زات ناکات به‌سه‌ریه‌وه بنیشیته‌وه. به واتایه‌کی دیکه که‌ڵکی نووسینی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی نییه، ئا له‌و چرکه‌ساته‌دا مامۆستا نه‌به‌ز وه‌ک رووبه‌ڕووبوونه و سه‌رکێشییه‌ک به‌رانبه‌ر به‌و پووچگه‌راییه، به کوردیی جه‌بر و فیزیک و بابه‌ته زانستییه‌کانی دیکه بڵاوده‌کاته‌وه و دوای وه‌رگێڕانی چه‌ند شاکارێکی جیهانیی باسێک بڵاوده‌کاته‌وه له‌ژێر سه‌رنێوی "وه‌رگێڕان هونه‌ره" سلێمانی 1958.
ئاره‌زوو و خولیای سه‌ره‌کیی مامۆستا نه‌به‌ز فیزیک و ماتماتیک و ئه‌ستێره‌ناسییه به گشتیی،لێ بارودۆخه سیاسییه‌که و هه‌لومه‌رجی ژیانیی بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌ی، کۆمه‌ڵێ ئه‌رک و فه‌رمانی دیکه ده‌خاته به‌رده‌می و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ. ئه‌میش وه‌ک ئه‌مه‌کدار و دڵسۆزێک ده‌یه‌وێ به‌شداری ئازار و ژانه‌کان بێت و له راستکردنه‌وه‌ی باری له‌نگی میلله‌ته‌که‌یدا پشکێکی به‌رکه‌وێ.
دیدی نه‌به‌ز بۆ سیاسه‌ت، دیدێکی ماتماتیکانهیه و له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی دیاری زانستیی پێویسته مامه‌ڵه‌ی سیاسیی بکرێ وه‌ک له ل 113 دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: له ماتماتیکه‌وه،فێری ئه‌وه بووم که مرۆڤ ده‌توانێ به هۆی چه‌ند زانراوێکهوه، نه‌زانراوێک،به‌خۆیی و بڕه‌که‌ی و نرخه‌که‌یه‌وه ده‌ستنیشان بکا، ئه‌گه‌ر به باشی زانراوه‌کان به یه‌که‌وه ببه‌ستێ. رامیارییش هه‌روه‌ک ماتماتیک وایه، بریتییه له زووناسینی ده‌رفه‌تێک که له یه‌کگرتن، یان، لێکدانی چه‌ند رووداوێکه‌وه دێته‌گۆڕێ، ئه‌وجا به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رفه‌ته له شوێن و کاتی خۆیدا.
دوای هێرشه سێ قۆڵییه‌که‌ی ئینگلستان و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل له 1956 دا بۆ سه‌ر وڵاتی میسر، هه‌ڵکه‌وتنی جه‌مال عه‌بدولناسر وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دیار و مه‌زنی عه‌ره‌ب له‌و رۆژگاره‌دا، ململانێ سه‌خته‌کانی ناو عێراق، بیرۆکه‌ی نووسینی بابه‌تێک بۆ ناساندن و لێک نێزیکبوونهی کورد و عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا، لای مامۆستا نه‌به‌ز سه‌رهه‌ڵده‌دات. دوای خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ی بارودۆخه‌که بڕیاری نووسینی نامیلکه‌ی" کفاح الاکراد" لای نه‌به‌ز ده‌خه‌مڵێ و له پێناوی هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه‌دا، و له ترسی حکوومه‌ته‌که‌ی نوری سه‌عید، به بیانووی گه‌شتوگوزار روو له وڵاتی سوریا ده‌کات به شایه‌تی د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول کتێبه‌که به ناوی خواسته‌مه‌نی " سامدالکردستاني" یه‌وه به ماوه‌ی 10 رۆژ له هوتێلێکی دیمه‌شقدا ده‌نووسێ و به‌هاوکاریی ئاپۆ عوسمان سه‌بری و بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌کان له چاپخانه‌ی "که‌ره‌م" له دیمه‌شق به چاپیدهگهیهنێ به نهێنیی ده‌یگه‌یه‌نێته لوبنان و له‌وێوه به پۆست بۆ ناسر و گه‌لێ وڵات و ناوه‌ند و که‌سایه‌تیی ده‌نێرێ و ته‌نها 2 نوسخه‌ی بۆ ده‌گاته‌وه کوردستان و پێشکێش به مامۆستا ره‌فیق حیلمی و هاوڕێیه‌کی خۆی ده‌کات. که‌س نازانێ ئه‌مانه‌ش چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه و تا ئێستا کتێبخانه و خوێنه‌ری کورد له‌م نامیلکه‌یه بێبه‌شه. تا به ڕێکه‌وت د. جه‌مشیدی حه‌یده‌ری له سه‌روبه‌ندی پێرۆسترۆیکا و گلاسنۆست دا، کاتێ له مۆسکۆ کتێبخانه‌کان به‌رشاڵاوی تاڵانیی و هه‌رزانفرۆشیی ده‌بنه‌وه، نوسخه‌یه‌کی چنگ ده‌که‌وێ و، به دیاریی بۆ مامۆستا نه‌به‌زی ده‌نێرێته‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رله‌نوێ چیرۆکی چاره‌نووسی تاڵ و نادیاری به‌ڵگه‌نامه‌ی کوردمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه له رۆژگاری نێزیکی دوێنێشدا هه‌موو شتێکی کورد و کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌وتان و له‌ناوچووندا بووه. ده‌ی گه‌ر د. جه‌مشید نهبوایهئه و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به‌ده‌ردی هه‌زاران هه‌زاری دیکه‌ی هاوچاره‌نووسیدا ده‌چوو.
مامۆستا له رووی پاڵهێزی نووسینی ئه‌م نامیلکه‌یه‌وه له ل 115 ده‌ڵێ: له‌به‌رئه‌وه، بڕیامدا رێیه‌ک بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد، له پاڵ ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌دا بخه‌مه به‌رچاوی "جه‌مال عه‌بدولناسر" به جۆرێک که تێ‌بگا پشتگیریکردنی ئه‌م کێشه‌یه، هه‌رچه‌نده سنوورداریش بێ، سووتێکی بۆخۆی و ئامانجه‌کانی تێدایه، چونکه له رامیاریدا که‌س خێر به که‌س ناکا، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌م رووه‌وه زۆر نه‌زان و ساویلکه‌ن.
بایه‌خی ئه‌م کاره هه‌ر له‌وه‌دا نییه که مامۆستا ئه‌و هه‌موو سه‌رچڵییه‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه کردووه، به‌ڵکو گرنگیی له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته کردووه، که له‌و به‌هاره‌ی ته‌مه‌ندا بیرۆکه‌یه‌کی وای لا دروست بووه و کارامانه به ئه‌نجامی گه‌یاندووه. له‌مه‌ش وهبانتر هه‌ڵبژاردنی ده‌م و که‌سایه‌تیی عه‌بدولناسره بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی. وڵاتی عه‌بدولناسر به‌ر شاڵاوی ئینگلیز و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل که‌وتووه و ئینگلیز و فه‌ره‌نساش تاوانباری دابه‌شکردنی کوردستانن. ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه و، گه‌لێ ره‌هه‌ندی دیکه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه سیاسییه ده‌بنه پاڵپشتی دروستی له‌دایک بوونی "کفاح الاکراد"، که بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بایه‌خی له راده‌به‌ده‌ری بۆ پرسی کورد هه‌بووه. هه‌ر به‌دوای ئه‌م کاره و ناسینی باشتری کورد له لایه‌ن ناسره‌وه، زه‌مینه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی کوردی له قاهیره هاته گۆڕێ و مێژوویه‌کی پڕ له شکۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی پێ خه‌مڵیوه. ئێمه ده‌زانین ئاماده‌گیی ناوی کورد له دوای پێگه و رۆڵی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی و ده‌رکردنی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردستان له میسر، پێشتر هه‌بووه،لێ له ڕێی ئه‌و نامیلکه‌یه‌وه، سه‌ره‌تای قۆناغێکی سیاسیی نوێ داده‌مه‌زرێ و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ر له روانگه‌ی گرنگی ئه‌م کاره‌وه‌یه، وا چه‌ندان که‌سی دیکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بکه‌نه خاوه‌نی ئه‌م ده‌ستکه‌وته . نه‌به‌ز به به‌ڵگه‌وه به‌رپه‌رچی ئه‌وانه ده‌داته‌وه و رازی نابێت، که‌س ئه‌م راستینه‌یه له میلله‌ته‌که‌ی بگۆڕێ و مێژوو به چه‌واشه‌یی بنووسێته‌وه. له‌م میانه‌دا وه‌رامی هه‌ر یه‌ک له د. عیزه‌دین .م.ره‌سول، هه‌ژاری موکریانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه، که هه‌ر یه‌که‌یان به نۆره‌ی خۆی، له به‌رهه‌مه‌کانیاندا چیرۆکی هه‌ڵبه‌ستراو سه‌باره‌ت به رادیۆی کوردیی قاهیره ده‌گێڕنه‌وه. ته‌نانه‌ت د. عێزه‌دین نازانێ ئه‌و رادیۆیه که‌ینێ دامه‌زراوه.هه‌روه‌ها نازانێ که‌ینێ خۆی چووه بۆ سووریا،چۆنکه له "یاداشته‌کانی "دا (به‌رگی 1 ساڵی 2006) ده‌ڵێ له تشرینی یه‌که‌م(ئۆکتۆبه‌ر)ی 1956دا چووه بۆ شام ل 63/له کاتێکدا که مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز له ته‌مووزی 1956 دا له شام بووه و د. عێزه‌دینی له‌وێ دیوه،که ماوه‌یه‌کی باش پێش ته‌مووزی 1956 له‌وێ بووه،نه‌ک تشرینی یه‌که‌می ئه‌و ساڵه.
دیسان به هه‌مان مه‌به‌ست و هه‌ناسه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیر له‌سه‌ردانی گه‌وره ئیمامی شیعه‌کانی جیهان ئایه‌توڵڵا ئوزما سه‌ید موحسنی حه‌کیم ده‌کات . هه‌ر زوو ئه‌م خه‌ونه‌شی دێته دی و له چه‌ند ده‌مژمێرێکدا باسی زۆرلێکراویی کوردی بۆ ده‌کات و دواجار حه‌کیم داوای لێده‌کات بابه‌تێکی له‌سه‌ر کورد به‌گشتیی و له عێراق دا به تایبه‌ت بۆ بنووسێ. ئه‌وێش نێزیکه‌ی 70 لاپه‌ڕه‌ی به تێروته‌سه‌لیی له‌سه‌ر خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانی کێشه‌ی کورد بۆ ده‌نووسێ و بۆی ره‌وانه ده‌کات. ئه‌م کاره‌ش وه‌ک پێوه‌ندییه‌کی نوێ و دامه‌زراندنی بناخه‌یه‌کی دروستی ناساندن و لێکتێگه‌یشتنی نێوان کورد و به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی وه‌ک شیعه‌دا سه‌نگ و گرنگیی خۆی هه‌یه و پێش وه‌خت که‌م که‌س، وه‌ک تاک، ئه‌رکی له‌و چه‌شنه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندووه. بۆیه له ڕووی مێژوویی و سیاسییه‌وه، ده‌بێ ئاماژه به گرنگیی و هه‌ستیاریی ئه‌م کاره بدرێت .
خاڵێکی دیکه‌ی گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مه، گه‌رچی به کورتییشه، لێ دیسان شایانی ئه‌وه‌یه به چاوێکی پڕ له بایه‌خه‌وه لێی بنواڕین، کاتێ باسی مانیفێستی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کاژ‌یک و چه‌ندان بڵاوکراوه و نووسینی رێبهندکراوی دیکه ده‌کا و چۆن له سه‌فه‌ری کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا له فه‌وتان رزگاریان ده‌کات. وه‌ک مامۆستا دژواریی و ترسی چاپکردنی کاژیکنامهمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، توانیویه‌تی له کوردستان ته‌نها دانه‌یه‌کی به تایپرایتهر لێ چاپ بکات و به مامۆستا هه‌ردی و هاوبیرانی بدات و، دانه‌یه‌کیشی له‌سه‌ر کاغه‌زی ته‌نک له‌به‌ر بنووسێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ربازی ئه‌وروپای ده‌کات. ئه‌و دانه‌یه‌ی لای هاوبیرانی کوردستان سه‌ری تێدا ده‌چێ و پاشان نه‌به‌ز له ئه‌وروپا چاپی ده‌کاته‌وه.
نه‌به‌ز له ل 161 دا ده‌ڵێ : چۆنکه ئه‌و دانه‌یه‌ی "کاژیکنامه"که به تلینڤیس(تایپرایتهر)ی خۆم له سلێمانی تایپمکردبوو و،کردبووم به په‌رتۆک و دابووم به هاوبیران،سه‌ری تێداچوو بوو. هاوبیر کامیل ژیر ئاگای له‌مه هه‌یه.
ئایا ئه‌و چاپه‌ی ئه‌وروپا هه‌مان چاپه‌که‌ی یه‌که‌می کاژیکنامهیه، یاخود گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه؟ ،مامۆستا ئاماژه‌ی به‌م خاڵه نه‌داوه. به هه‌رحاڵ سه‌رجه‌م چیرۆکه‌که وریایی و زیره‌کیی و وردبینی نه‌به‌ز نیشان ده‌دات، ده‌نا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش وه‌ک سه‌دان و هه‌زارانی دیکه بێ سه‌روشوێن ده‌بوون.
باسێکی دیکه‌ی نێو دووتوێی ئه‌م به‌رهه‌مه چرکه‌ساته، سه‌ره‌تاکانی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوولی 1961 و ورده‌کاری پانۆڕامای رووداوه‌کانه، به تایبه‌ت وه‌ک که‌سێکی هۆشیار و له‌نێزیکه‌وه و گۆڤان به‌سه‌ر رووداوه‌کانه‌وه، خوێنه‌ر بۆ نێو به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و رۆژگاره به فلاشباک ده‌گێڕێته‌وه . له‌م رووه‌وه سه‌باره‌ت به شۆڕشی ئهیلوول له ل 247 دا ده‌ڵێ: لێره‌دا به دڵنییاییه‌وه ده‌بێژم، ئه‌و راپه‌ڕینه، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌لێگرتنی، راپه‌ڕینێکی خۆکردی شه‌قامی کوردیی بوو،ده‌ربڕینی ناهومێدیی و توڕه‌یی خه‌ڵکه‌که بوو به‌رانبه‌ر به‌و بارودۆخه‌ی که قاسم و هاوده‌سته‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندبوویان. دواتر له ل 257 ده‌ڵێ:ئه‌وه‌ی که گوایه عیسا پژمان شۆرشی کوردی هه‌ڵگیرساندووه،درۆیه‌کی بێشه‌رمانه‌یه و له ل 249 دا رک و کینه‌ی پژمان به‌رانبه‌ر به مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌گێڕێته‌وه بۆ: هی ئه‌وه‌یه عیسا پژمان وه‌ک کارمه‌ندێکی ساواک، پێوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵی هه‌بوو به سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتی ئه‌و کاته‌وه، به تایبه‌تیی عومه‌ر ده‌بابه. له نێو ئه‌م باسانه‌شدا ئاوڕێک له هه‌ڵوێستی کاژ‌یک به‌رانبه‌ر به رووداوه‌کان ده‌داته‌وه. ره‌نگه ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجار بێت باسێکی له‌م جۆره به‌رچاوی خوێنه‌ر بکه‌وێ و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی زۆر قسه له‌سه‌رکراو له‌سه‌ر شۆرشی ئهیلوول و ئه‌و مشتومڕه‌ی تا ئێستا له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه‌وه که نه‌بڕاوه‌ته‌وه به‌دیار بخات. مامۆستا نه‌به‌ز له‌م رووه‌وه له ل 246 دا ده‌نووسێ:" کۆمه‌ڵه‌ی "کاژ‌یک" که شێوه و کاتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌ڕاست نه‌ده‌زانی له 31\8 و8\9\1961 دا، دوو بڵاڤۆکی ده‌رکرد، به‌وه ره‌خنه‌ی هۆشیارکهرهوانهی خۆی دهرخستو داوای له خه‌ڵکه‌که کرد که به‌و شێوه به‌ره‌ڵایه نه‌که‌ونه سه‌رهه‌ڵدان، چۆنکه له‌شکری ئێراق لێیانده‌دا، به‌ڵکو ده‌بێ به‌رانبه‌ر په‌لاماری له‌شکر، به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی پارتیزانانه بکه‌ن و به تایبه‌تیی له شاره گه‌وره‌کاندا".
هێنده‌ی به‌نده ئاگاداریی باری سه‌رنجی مامۆستا بێت له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه: راستییه‌که‌ی، کاژ‌یک پێیوا بوو که کۆمه‌ڵگه‌ی کورد ده‌بێ به‌سه‌رده‌مێکی رۆشنکارانهدا تێپه‌ڕببێ تاکو شۆرشێک،ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرسا، بتوانێ ته‌می نه‌ڕه‌وێته‌وه و، به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بچێ. کاژ‌یک پێیوابوو هه‌تا کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به‌و سه‌رده‌مه رۆشنکارییهدا تێنه‌په‌ڕێ،هیچ شۆرشێک سه‌رکه‌وتوو نابێ. رۆشنکاریی،به‌لای کاژیکه‌وه رۆشنکارییهکی نه‌ته‌وه‌یی بوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئازادیی و یه‌کسانیی،دوور له نێوچهگهڕێتیی و هۆزخوازیی و کهساتیپهرستیی و بنه‌ماڵه و تیرهپهرستیی.
ره‌نگه بڵێم نووسینی بیرخه‌ره‌وه‌که‌ی به ئیمزای هه‌شت مامۆستاوه، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێ به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی شۆرشی 14ی ته‌مووزی 1958ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم دا،گرنگیی و پێزێکی زۆر تایبه‌تیی هه‌یه. له لایه‌ک گرنگیی و هه‌ستیاریی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی بیرخهرهوهکهیه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بایه‌خه مێژوویی و سیاسییه‌که‌یه‌تی له‌و ده‌رفه‌ته ناسکه‌ی پڕ له گۆڕانکارییه‌دا و، ئه‌وجا لایه‌نی بوێریی و له‌خۆبوورده‌یی ئه‌و مامۆستایانه و له بان ئه‌مانه‌شه‌وه دره‌وشاوه‌یی ئاوه‌ز و بیرۆکه‌که‌یه‌تی. بیرخهرهوهکه رۆژنامه‌ی" رووداو " کردوویه‌تی به کوردیی له‌گه‌ڵ راپۆرته "نهێنی"یه‌که‌ی سه‌رله‌شکری فیرقه‌ی که‌رکووک زه‌عیم نازم ته‌به‌قچه‌لی دژ به‌و بیرخه‌ره‌وه‌یه و ئه‌مانه ل82 تا 93 ی کتێبه‌که‌یان گرتووه‌ته‌وه.
له باسی چواره‌میشدا، له ته‌ک خه‌بات و تێکۆشانی مامۆستایانه‌ی خۆی و هه‌ندێ هاوبیر و هاوکاریدا،باس له چه‌ند به‌سه‌رهاتێک ده‌کات و وێنه‌یه‌کی بارودۆخه سیاسییه‌که پێشکه‌ش به خوێنه‌ر ده‌کات.
شایانی باسکردنه که مامۆستا له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاماژه به کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه و تۆماری ده‌نگیی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌کات،که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له هاوبیر و خۆشه‌ویستانیدا به ئاماده‌بوونی حه‌زره‌تی ئوستاژ" به‌شیر موشیر " له سلێمانی و به‌خدا تۆماری کردوون ،خوشکه‌کانی ساڵانی ساڵه بۆیان پاراستووه و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستی گه‌شتوون.
مامۆستا نه‌به‌ز باس له گهلکوژییهکهی ساڵی 1937ی ده‌رسیمیش ده‌کات،که ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ترک چه‌کی کیمیاوی تێدا به‌کارهێنا و، داوا ده‌کات ئه‌و فایله پشتگوێ خراوه بهینریتهوه پێشێ و پێویسته ئه‌و وڵات و کارخانانه‌ی ئه‌و چه‌که‌یان به ترکیا داوه بدۆزرێنه‌وه و سزا بدرێن و ده‌وڵه‌تی ترکیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ببرێته به‌رده‌م دادگا.
لاپه‌ڕه 269 ـ346 به به‌ڵگه‌نامه و وێنه‌ی گرنگ و مێژوویی و جوان کتێبه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه.
وێڕای ده‌ستخۆشی له بیرمه‌ندی گه‌وره مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، هیوای ته‌مه‌ندرێژیی و له‌شساخی بۆ ده‌خوازم و به ئاواتی ئه‌وه‌ی به به‌رهه‌می دیکه‌ش کتێبخانه‌ی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات. به واتایه‌کی دیکه تا له نێو ژیاندایه، چی دیوه و بیستوه و چی کردووه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی سووتی گشتیی کوردایه‌تیی بۆمان بخاته سه‌رکاخه‌ز.(هێنده‌ی به‌نده ئاگادار بێت، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا مامۆستا به‌گه‌رمی سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی ژیننامهکهیهتی). مامۆستا نه‌به‌ز له‌مه‌ڕ ژییانی خۆیه‌وه به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی به‌ناونیشانی "رۆژانی ئاواره‌ییم له سوێسرا"، له بڵاوکراوه‌کانی بنکه‌ی ئه‌ده‌بیی و رووناکبیریی گه‌لاوێژ سلێمانی 1999 هه‌یه. جێی خۆیه‌تی به هیوا بین سه‌رجه‌م ژیننامه‌ی مامۆستا نه‌به‌زمان له دووتوێی یه‌ک به‌رگدا بکه‌وێته به‌رده‌ست.
ده‌با چیدی، که‌س، رازه‌کانی سه‌ر دڵی و بیر و هزره‌کانی مێشکی و په‌ند و ئه‌زموونه‌کانی خه‌رمانی ژیانی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌باته ژێر گڵه‌وه. تا ده‌رفه‌ت بۆ مقۆمقۆی ئه‌م و ئه‌و و، گومان بێ‌بڕوایی من و تۆ، نه‌مێنێته‌وه و، چی دیکه نووسه‌ر و رۆشنبیرانمان به ساڵان، سه‌رقاڵی ساخکردنه‌وه‌ی ناوی ناڵی و نالی نه‌بن. ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی نوێی، نووسینی مێژووی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ته‌ماشا بکرێت. به‌م هه‌نگاوه‌ش ویست و ئاواته‌که‌ی مامۆستا نه‌به‌ز و چه‌ندانی دیکه بهێنینه دی.
نه‌ورۆزی 2013 به‌رلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست