مۆڕەکەی مەلا بەختیار و دیموکراسیەتەکەی وەزیری ناوخۆی یەمەن
Friday, 28/01/2011, 12:00
کۆبۆنەوە کەی دوێنێی پارتی ویەکێتی ناکرێت یەکێک لەهۆکارەکانی ، بۆ ئەو ترسە بەرفراوانەی زۆرینەی دەسەڵاتە دیکتاتۆر و گەندەڵەکان نەگەڕێنینەوە ، کە دوای ئەو بورکانە شۆڕشگێریەی خەڵکی قارەمانی تونس و میسڕ و یەمەن و ئەردەن و ...... گرتۆتەوە و هەریەکەی چاوەڕیی کاتژمێری سفرێتی کە لەوڵاتەکەی ئەویش دەست پێ دەکات .
لەو کۆبۆنەوەیە دەرکەوت ، کەیەکێتی هەموو هات و هاوار و بواردانەکانی بە هەناسەیەکی زیاتری دیموکراسی لەچاو پارتی بۆ فشار خستنە سەر پارتی بوو ، تاوەکو وەک هێزێکی پلەیەک نەوەک پلە دوو مامەڵەی لەگەل بکات . وەکۆمەڵیک پۆستی لەبەغدا زیاتر بەرکەوێت . وەئەوەی زیاتر سەرنجی ڕاکێشام ئەو وتە هەرەشە ئامێزە گاڵتەجاریەی مەلا بەختیارە کەوەک زەنگێک دەیەوێت بەگوێمان داپچڕێنیت کەئاگاداربین نەوەک ناڕەزایەتی دژ بەو دەسەڵاتە دەرببڕین ، وەوریای بزوتنەوەی گۆڕان دەکات ، کە دەست بەراپەڕین ونارەزایەتی نەکەن !؟ ئاخر ئەگەر گٶران ، گٶرانێکی ڕەسەن و ڕیشەیی بێت باشترین هەڵی مێژویی بۆ گۆرینی ئەو سیستەمە گەندەڵەی باشور بۆ هەڵکەوتوە . ئەگەرنا هەردەبێت لەڕێگای پەرلەمانەکانی ٢٥ بە رامبەر ٦٠ لەدەنگدانا بدۆڕیت . یەکگرتوو کۆمەلیش هەمومان دەیان ناسین ، بەپێی ڕۆژگار ئۆپزسیۆن بونی خۆیان وەک ترمۆمەتر دێن ودەبەن و لەڕێگای دیداری دوقوڵی ویاداشت و بەتەمای خوای دەسەڵات دەگٶرن .
کاتێک مرۆڤ سەیری رەشەبای هەلتەکاندنی سیستەمە دیکتاتۆرەکانی هاوشیوەی پارتی ویەکێتی دەکات لەتەک هەندیکاپبونی سیاسی یەکێتی وتوانای کەسێتی مەلا بەختیار لەناو خودی حزبەکەی ئەگەر لەبەر خاتری ئەو زاواو خەزوریەی لەگەڵ تاڵەبانی نەبیت ، هەست دەکات ئەو کەسە چۆن گاڵتە و فشەیەک بەخۆی دەکات . ئاخر ئەوا حسنی موبارەکیک کەوڵاتەکەی و خۆی هەیبەت بوو لەهەموو ڕۆژهەلات ، چۆن بەرامبەر گەنجانی ولاتەکەی لەحالەتی ئان و ساتی روخان دایە . کەچی مەلا دێت و مۆرەمان لێ دەکات !؟
لەوەش گالتەجاڕی تر ٣ مانگ لەمەوبەر ئەمەریکا و ئیسرائیل ، بارزانیان ، وەک گەورەترین ئەکتەری سیاسی نمایش کرد ، کەگوایە ئەو عێراقی لەو قەیرانە گەورە سیاسیە ڕزگار کرد!؟ بۆچ دوای ئەو ماوەیە ئەمڕۆ وەزیری د ەرەوەی ئەمەریکا بروسکەی پالپشتی بۆ بارزانی دەنێرێت و بەو گرنگیەوە میدیاکانی هەردولا بڵاو دەکەنەوە ؟ کەئەگەر بڵیین ئەوا ئەو سیگنالەیە ئەمریکا لەپشتمانە ، مەگەر نابینن ، هەردوێنی زین عابدین پیاوی فەرەنسا وە موبارەکی دۆستە ستراتیژەکەی ئەمەریکا ، کاتێک گەل لێی راپەڕی ، چۆن ئەو سەرۆکەی دوێنی لەکۆشکی لیزاو سپی ، لەئاستی گەورەترین سەرۆک پێشوازی لێ دەکرا ، کەچی ئەمڕۆ وەک پەناهەندەیەکی سیاسیش وەریان ناگرن !؟ ئاخر کەی ئەورپا وئەمەریکا ، لەمامەلەی سیاسیان لەنیوان ئەخلاق وبەڕژەوەندی ، ئەوەی یەکەمیان هەڵبژاردیە . خۆ ئەگەر ئەم بورکانە شٶرشگێریەی وڵاتانی باکوری ئەفەریقیا بە پالپشتی ئەمەریکا و ئەوڕپا دادەنێین . ئەوە خۆ لەیادمانە کاتێک شای ئێران دۆستە ستراتیژیەکەی ئیسرائیل و ئەمەریکا خەڵک لێی راپەری شوێنی یەک ڤیلاشیان لەولاتەکەیان بۆ نەکردەوە .
ماوەتەوە ئەوە بڵیم سەیرکەن چۆن ئەمڕۆ ولاتیکی دواکەوتوی وەک یەمەن دەیان هەزار هاولاتی کەبەشیێکیان ، خەنجەر لەپشت بون ، کەچی لەناو عەدەن ، داوای گۆڕینی سەرۆک و ڕژیمەکەیان کرد و وەزیری ناو خۆی ئەو ولاتەش هیچی لەدەست نمابوو دەیوت ، ئێمە بەهیچ شیوەیەک توندوتیژی بەرامبەریان بەکارناهێنێن ئەوان ئازادن هەرچی بڵێن . هەرواشیان کرد . ئایا ئەمە لەدیموکراسیەتبونی ڕژیمە گەندەڵ و دواکەوتوەکەی عەلی عەبدوڵا ساڵحەوەیە یان فشار ونارەزایەتی جەماوەری وای لێ کردون وەک بەرپرسێکی سوێدی بئاخڤن ؟ . کەچی مەلای خۆی پێ تیۆرداریژەری دیموکراسی لەکوردستان! هێشتا خەلک خۆپێشاندانی بۆ نەبونی کارەبا ، نەوەک ڕوخانی دەسەڵات بەرزنەکردۆتەوە ، مۆڕە لەخەڵک دەکات! .
ماوەتەوە ئەوە بڵیم بەوردی سەیری روداوەکانی باکوری ئەفریقیا دەکەم ، قسەکانی پەرتوک لەئیرادەی گەلم سەرلەنوێ تیا بینیەوە ، کە چۆن سیستەمە دیکتاتۆرەکان ، کاتێک گەل بەرامبەری رادەپەڕێت وەک گەڵای پایز یەک لەدوای یەک هەڵدەوەرن و دەیان وێنەی قارەمانێتی ئەو کچ و کورانە دەبینم کەچۆن ئەوپەیکەرە دیکتاتۆرانە ی ٣٠ ساڵە بە زەبروزەنگ دروستکراوە ، یەک لەدوای دەروخێنن .
ئاخر ئێمە چیمان لەو کچە میسریە کەمترە کاتێک لەدیدارێکی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە ، وتی هەموو ئەو زەبروزەنگانە ی لەبەرامبەرمان بەکاردێت هیچ نین ، هەر پاش ماوەیەکی تر خۆپێشاندان دەکەین ، بڕیارمان داوە دەبێت ئەو سیستەمە بگۆرین . یان ئەو گەنجە میسریەی ئای چەندە دروشمەکەی جوان و لەگەل ئازارەکەی ئێمەش یەکانگیر دەبێتەوە (ارحل یا جمال مع بابا)..هەر ئەوکات لەخەیاڵی خۆما خۆم لەناو خۆپێشاندانی نارەزایەتی خەلکی هەولێر و سلێمانی بینی ، کەئەو دروشمە لەناو گەنجانی ولاتەکەشم نوسرابوو ، بڕۆنە دەرەوە قوباد ومەسرور لەگەل باوکەکانتان ...... بۆ هەموو ئەمانە تەنیا یەک هاتو هاواری گەنجان پێویستە ، کەگڕ بگرێت و یەک سەرکردەی سیمبولی هاوشێوەی بەرداعیشمان پێویستە کەلەپێشەوەی خۆپێشاندەران بێت و بڵێت هیچ ڕێگایەک لەبەردەم سەرۆک نماوە ، جگە لەدەستکێشانەوە . هەرگیزیش هاوشێوەی سرودەکەی نەجمەی غولامی ناڵێم ئاخۆ ئەوڕۆژە کەی دێت .... بەلکو هەستی پێ دەکەم و رەورەوەی مێژوو لەپشتمانە و تەنیا مەسەلەش کاتە .
هەرەشەکەی مەلا و پارتی
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=20946&Jor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست