کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژه‌ی (مازی پلاس مۆل) نێچيره‌ڤان بارزانی و ماجد گوڵی برای سه‌رۆكی توركيا و حاجی مه‌شهور دهۆكی

Wednesday, 04/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
له‌ چوار چێوه‌ی گه‌نده‌ليه‌كان و ده‌ستتێكه‌ڵاو كردنی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌گه‌ل توركه‌كاندا، دوێنێ له‌ دهۆك پرۆژه‌ی(مازی لاند) كه‌ ١٨٠ ملێۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ تايبه‌ته‌ كه‌ نوێترين هۆتيلی هاوچه‌رخ به‌ناوی (مازی پالاس) به‌ شه‌ريكی له‌لايه‌ن نێچيره‌ڤان بارزانی و ماجد گولی برای عه‌بدوڵڵا گولی سه‌‌رۆك كۆماری توركيا و حاجی مه‌شهور گه‌و‌ره‌ ته‌زوير چی بادينان دروست ده‌كرێت.
به‌ پێی وته‌كانی فارسی ئامۆزای ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك، كه‌ له‌ دوو پرۆژه‌دا شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی و حاجی مه‌شهوره‌، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياندووه‌ كه‌ له‌ مه‌راسيمه‌كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران نه‌يتوانیيه‌وه‌ له‌ مه‌راسمی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ ئاماده‌بێت ، به‌ڵام هه‌ريه‌كه‌ له‌ ماجد گوڵ و حاجی مه‌شهور و ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ماجد گول برای سه‌رۆكی توركيا يه‌ك دۆلاری نه‌خستۆته‌ ناو پرۆژه‌كه‌ به‌ڵام له‌لايه‌ن نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه‌ له‌سه‌دا ٢٥ی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ به‌خشاراوه‌ته‌ براكه‌ی سه‌رۆكی توركيا و له‌سه‌دا ٢٦ بۆ خۆيه‌تی و له‌سه‌دا ٤٩ بۆ حاجی مه‌شهوره‌.


فارس ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ نێچيره‌ڤان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترين گه‌نده‌ڵی ماجد گوڵی كردۆته‌ شه‌ريك تا رێگه‌ بگرێت له‌ هێنانی چيمه‌نتۆی توركی بۆ ناو هه‌رێم ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چيمه‌نتۆی كارگه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆيی و حاجی مه‌شهور كه‌ به‌ناوی كارگه‌ی چيمه‌نتۆی شنگاره‌ له‌ ناو شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق ساغ بكاته‌وه‌.
به‌ پێی وته‌كانی فارسی ئامۆزای ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك ئه‌و كارگه‌يه‌ی چيمه‌نتۆی شنگاره‌ گه‌وره‌ترين كارگه‌ی چيمه‌نتۆيه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌ريه‌كه‌ له‌ خالد خۆشناو هه‌ولێرو حاجی مه‌شهور و نيچيره‌ڤان بارزانی له‌ رێگه‌ی گرۆپی كۆمپانياكانی سه‌رلاحه‌دينه‌وه‌ به‌شه‌كه‌ی ديكه‌يه‌تی كه‌ سه‌باح مليح گه‌وره‌ دزی گرۆپی سه‌لاحه‌دين نوينه‌رايه‌تی له‌ بادينان ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە