له پارێزگاری سلێمانیی و له‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح چی ده‌گوزه‌رێت؟
Friday, 10/12/2010, 12:00
پارێزگارى سلێمانى گەورەترین دەسەڵات ده‌دات به حمایەیەككاتێك (بهرۆز محمد) بەواستەى بەرهەم ساڵح كرا به پارێزگارى سلێمانى، که‌سێکی به (كارزان جیهان بەخش محمد) هێنایه نێو پارێزگا و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی پێی دا. لێره‌دا پێویسته بپرسیین ئه‌م کارزان جیهان به‌خشه کێیه وا ئیستا ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌یان پێی به‌خشیوه؟
(كارزان جیهان بەخش محمد) پێشتر به روتبەى (مفەوەز) حمایه‌ی د. به‌رهه‌م بووه، لاى بەهرۆزیش واخۆى ناساندووه، كە ئەم لە بەرهەم ساڵحەوە زۆر نزیكە و بەرهەم بێ پرسى ئەو هیچ کارێکی نه‌کردووه، بە تایبەتى بۆ بە ئاگابوون لە كاروبارى ناو پارێزگارى سلێمانى، لای هه‌موو که‌س ئاشکرا، داموده‌زگای هه‌ر حکومه‌تێک ئه‌گه‌ر ته‌ندروست بێت، به کار و لێهاتوویی و بڕوانامه، پله‌ی به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام لای حکومه‌تی هه‌ره‌مه‌کیی کوردستان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر‌وه‌کو رۆژانه ده‌یبین و ده‌یبیستین، دانانی کارزان جیهان به‌خشیش یه‌کێکه له‌و نمونانه، ئیستا کارزان ده سه‌ڵاحیه‌تی گه‌وره‌ی پێدراوه که تنها جێگری پارێزگا، یان بەرێوەبەرى گشتى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه.
خوێنەرانى خوشەویست خۆتان به به‌ڵگه‌وه ئەو فه‌رمانی وه‌زارییه ببینن، كە لەرۆژى 5 -12 -2010 دا بە ژمارەى16934 بە فەرمانێكى كارگێریی ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به (كارزان جیهان بەخش محمد).
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه بۆ بینینی فه‌رمانه وه‌زارییه‌که:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/behroz_parezga.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست