بەسە وازبێنە بەناو سەرۆك
Thursday, 10/06/2010, 12:00
بەسە وازبێنە دەستمان لێ بەردە باڕەوتی ئەم ئازادییەی بەناو ئازادییە بۆ جارێکی تر سەرەو نگوم نەبێ وەك ساڵەکانی سەردەمی کەمال ئەتاتورك چۆن کە بەپاڵپشتی کۆمەڵێ کۆنەپەرست وخۆپەرستی عەشیرەتگەری دەسەڵاتداری کورد هەستان بەلەباربردنی پەیمانی سایکس بیکۆ کە پێك هاتبوو لە دروست کردنی دەوڵەتێکی بچوك بۆ کورد لە ساڵی هەزار و نۆسەد و بیست دا. لەبەر ئەوە ئەبی کورد تازووە خێرابکات ئەم بنەماڵە کاسەلێسە خۆپەرستە لەخۆی دووربخاتەوە، چونکە هەموو کات هەوڵی تێكدانی دروستبوون و لهناوبردنی رێکخستنی داوە کەکورد هەوڵی بۆ داوە لەپێناویا بگاتە مافە سەرەتاییە کانی خۆی لەهەر چوار پارچەی کوردستانی گەورە دا کەچۆن دەستی گڵاویان تێکردووە لەپێناو مەرامە گڵاوەکانی بنەماڵەکەیان بۆمانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵاتدا.
با نمونەیەکی هاوەڵی خەباتی خۆتت بێنمەوە یاد کە چۆن بەزۆر خۆی سەپاند بوو بەسەر خەڵکی عێراقدا لەکاتێکدا کە دەسەڵاتی تەواوی هەبوو لەناوچەکەدا و ماڵ وموڵکی هەموو عێراقی داگیرکردبوو بۆخۆی و بنەماڵەکەی وبە بڕوای خۆی کە لە سەدا نەوەدوو نۆی دەنگی عێراقی بەدەست هێنابوو بەڵام هەموتان بینیتان کەچۆن وەك مشك لەکوون دەریان هێنایە دەرەوە بوو بە ڕسوایی هەموو جیهان لەبەر ئەوەی ماڵ وموڵکی ئە ومیلەتە لوش دابوو .مە بەست لە هاوەڵەکەت ئەوەیە کە سەدام هەموو کات برای گەورەی هەردوکتان بووە ،بۆیە بەهاوەڵی جەنابتان هەژمیاردەکرێت. کەواتە بۆکوێ دەچن ، ئێوەش هەربەشتان ئەوەدەبێ لە پاشەڕۆژدا لەگەڵ هاوەڵە گەندەڵەکەتدا مەبەستم تاڵەبانی هاوەڵتە، کەواتە لەسەرەنجامدا ئەبێ بڵێن ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆر
کەواتە ئەوەی کردوتانە و کۆتان کردۆتەوە بەتاڵان و دزی ، ماڵی میللەتە بەهەرچی شێوەو ڕێگەیەك بێت دەگەڕێتەوە باوەشی میللەت،باوکتان و مامەکانتان و براکانتان چەندیان برد لەگەڵ خۆیاندا بۆ گۆڕ ئێوەش هەر ئەوەندە دەبەن لەگەڵ خۆتاندا.
لێرەوە نامەوێت زۆر لەسەری بڕۆم تەنها ئەم بابەتەم لەپێنــاو پارچەیەك شیعردا هۆنییەوە کەبەئـــاگاتـــان بێنمەوە وەك تاکێکی میللەتی کورد چۆن بەبەر چاومانەوە ماڵ وموڵکی ئەو میللەتە تاڵان دەکەن و باوەشیش بۆ داگیرکهران دهکهنهوه لەپێناو مانەوەی خۆتـــان و حکومەت و پەڕلـــەمانە گەندەڵـــەکەتاندا، لەلایەکیشەوە هەر ئەو حکومەتانەن کەڕۆژانە تــۆپ بارانی ناوچەسنورەکانی بەناو هەرێمەکەتان بەبەرچــاوی هە موو جیهانەوە دهکهن، کە ناتوانن نوزەتـــان لێوە بێت ئەگینا نوزەتان ئەبڕن . بەسە وازبێنە بەجێی بهێڵـــن بــائەوەندەی تر میـلـلەتەکەمان ڕسوایی بەخۆیەوە نەبینێ لە پـــێناو دەسەڵاتە جوانەکەی تۆو بنەماڵەی جــــەلالدا.
فەرمــوو بفەرموون ئەم پارچەشیعرە کە هیوادارم پڕ بەپێستی بەڕێزتان بێت ، هاوەڵەکەشت بــــــاچاوەڕان بێت بۆ پارچەیەکی وا جوان...
بهســه مــە ســعـود
شـــــهپـــۆلــی خـهمه وهك شهپۆلی ئــاو
دێــت بـهسهرمانـا ههتا تــــۆ بـــیت پــیاو
کــهلـــتوری کــورد و بــــاو و بــــاپـــیران
ڕسوایی خۆیی چهشت بههۆی جهنابــتان
لــه قــین و بـوغـــزی بــاڵایی قـــهزهمـت
واو جــــهڕانــدووه جــامــانــهی ســـهرت
پــتڕۆڵ و پــارهی کــــوردت والـــووشــی
تـــێرت لــێ نــهخوارد ئـــهوروپـــات کڕی
بــــهســـهو وازبــــێنه بـــهرۆکــمان بـهرده
بـــــۆخـاتریی خـــودا ده ســتـمان لێ بهرده
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست