کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرنجێك بۆ لیستى گوڕان و هەوادارانی

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


لیستى گوڕان لە كوردستانی ئەمڕو بوەتە سەمبولی هەژان و تاندان و بەگڕخستنی ئۆبزسیون، بێگومان لەبەر بەرخۆدانیان و ئامادەیان بۆ بەرپەرچ دانەوەى گەندەلى لە كوردستان و تێكهڵكێشیان لەگەڵ جەماوەرى كوردستان فاكتەرێكى ئیجابی ئەو بوژانەوەیە، تا ڕادەیەك ڕایەكى گشتى كوردستانى درسوت بووە، كە حیزبەكانى ترى ئۆپۆزسیون لەبەر لاوازى سەركردایەتیان و ترس و بیمیان لەبەرهەڵستكارى، یان بوعدى فاكتەرى تر ئەم پێشەنگیەیان لەدەست داوە. خۆ دوو حیزبە حاكمەكەش سەریان وا لێشێواوە دەرك بەهیچ شتێك ناكەن كەووتوونەتە گێڵەژاوەیەك بەس بەوەندە رادەگەن دەمیان لە سەرسوڕمان واڵا بكەن هەر سەكتە لێیان دات.

بەڵام ئاخۆ ئەو بزووتنەوە جەماوەریە بۆ كوێ ئەڕوات، ئاقارى لەكوێ ئەوستێت، ئەوەى من بینیم لە سەركردەكانیان تا حەدى ئێستا مەقبولە لە ئاستى هەلسوكەوتیان، بەڵام ئەوەى ئاگایان لێى نىیە بەناو ئەندامانیان و لایەنگرەكانیان بە ئەندازەیەكى بێ ژمار بێ سەر و بەرن، بەڵكو كۆپىیەكى دەقا و دەقى ئەندام و لایەنگیرانى پارتى و یەكێى ین كە لە ئاستێكى نزمى رۆشنبیرین لە بوارى دیموكراتخوازى و رێز گرتنى راى بەرامبەرو هەڵسوكەوتى شارستانى. تا ئێستا لایەنگرێكى گۆرانم نەبینیوە لە ئەوروبا تۆزێك بە مۆدرێنى هەڵسو كەوت بكات هەموو ئەو ووتانەى كە ئەیزانن بیڵێنەوە ئەى گۆرین!!! ئەى گۆڕین!! چی ئەگۆڕن ؟ كێ ئەیگۆڕى چۆنى ئەگۆڕى؟ ئەى ئەگەڕ ئەیگۆڕن بۆ خۆتان لە پێشتر ناگۆڕن؟ بۆچى ئەندام و لایەنگرانتان ناگۆڕن و ئاستى رۆشنبیرى و زانستى و رامیاریان زیاد ناكەن بۆ ئەوەى بتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەم هەموو دەنگە بكەن. بۆچى فێریان ناكەن و ركێفى بێ سەروبەریان راناگڕن. بۆچى ئاراستەیان ناكەن تا ببنە سومبل تاوەكو بتوانن پێشەنگى جەماوە بكەن. ئەگەر ئاوا بڕوات نەك ناگەن بە هیچ بەڵكو ماوەیەكى ترى زوو ئەوەى شتێك بڵى بەرامبەر گۆڕان هەر وەك پارتى و یەكێتى لە سێدارەى ئەدەن ئاتاڵو پاتاڵى ئەبەن.

لە بیرمنجهام بە نا شارستانیترین شێوە لاینگرانى گۆڕان خۆیان پیشاندا، تەنیا ئەو وەسفانە شایەنیان بوو: دمبكچى، گەڕەلاوژێ (بەهۆى ها)، رێزنەگرتنى لیستى تر هەتا ئەگەر لیستى پارتى و یەكێتیش بن، جوێندانى زۆر پیس بە سەركردەكانى ئێستاى كورد!! زیادە رۆیى لە وەسفكردنى نەوشێروان موستەفا.. تا بڵێن فریشتەیە..هتد ئەمانە هەموو لەژێر دروشمی گۆڕان ئەكرا.. بۆچى لەپێناو چى!!

ئەى گۆڕین!! ئەى گۆڕین!! زۆر باشە بیگۆڕن بەڵام ئارامبگرن و هێور بن، ئازارى بەرامبەر مەدەن، شارستانى بن، دیموركراتخواز بن رێزى بەرامبەر بگرن، ڕوى نەوشێروان موستەفاش ناشرین و رەش مەكەن.. وا نازانم ئاگاى لەو بێ سەرو بەرىیە بێت.

سەركردەكانى گۆڕان كە تا ئێستا نازانین كێن و لە كوێن!! چۆن دروست دەبن چۆن پێشدەخرێن لەسەر چا ئاستێك لە ناوەوەو لە دەرەوەى كوردستان؟! پێویستە هەتا زووە رەوتیان دیار بكەن لەسەر بنكە و بنەماى ئاراستكراو و دیمموكراتخواز، لێدانى سەرمێزى پەرلەمان 100 ساڵە لە ئەوروبا پراكتیس دەكرى بەو لێدانە گۆڕانێك ناكرێ، بە هات و هاوار رەوتى سەقەت و شكاوى خەلكَى كوردستان و حكومەتى گەندەڵ و و بەرلەمانى نوستوو مەشەخۆرى بودجەى خەڵكى كوردستان و دادوەرانى نابوت و بى مستەوا چەتە هیچ گۆڕانێك ناكرى نا شبێت. ئەگەڕ خەون بەو رۆژە ئەبینن ئەوا قەت نایبینن. تا تاكى كورد چاك نەكەنەوە لە عەقڵ و ناخیەوە، ئێوەش ناتوانن سەركرایەتى هیچ گۆڕانێكى بەرچاو بكەن. ئەگینا ئێوەش لیستى گۆران ماوەیەكى تر ریزە ئەوانەى ئیستا دەگڕنەوە كە لە حوكمرانیدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە