کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قامچى و قانون

Sunday, 06/10/2013, 12:00

2023 بینراوە






نەقانون بە تەنها پارلەمانتارو وەزیرو سەركردەى حزبەكان دایدەنەن ، نە قامچیش بە تەنێ بۆ لێدانى خەڵكى كەمدەست و دەسەڵاتە.
ئەگەر قانون بۆ رێكخستنى كۆمەڵ و بۆ نەهێشتنى تاوان و بۆ باشكردنى ژیان و بەڕێوەبردن بێت ، ئەوە پێویستە لە تاوانبارە گەورەكانەوە دەست پێبكات ، مەبەست تاوانبارە گەورەكان پارلەماتارو وەزیرو سەركردەكانە، ئاخر نادادى و ستەمكارى و گرانى و بەدبەختى گەورە ئەوان دەیهێنن، كێ ئەو مافەى بەمانە داوە باشترین پارچە زەوى ، باشترین ئۆتۆمبیل ، باشترین موچە و دەیان جۆر ئیمتیازاتى تر بۆ خۆیان دابنێن و خەڵكیش چاوى دەرئەهات، ئەمانە دزى گەورەن یان كەسێك بۆ ئەوەى بڕێكى كەم پارەى دەستكەوێ پەنا ئەباتە بەر كارێكى نەشیاو، كامیان هى ئەوەن بخرێنە زیندانەوە، ئەوەى هەموو ساڵێك ئۆتۆمبیلێكى نوێ و كیلۆمەتر سفر وەردەگرێت لەسەر حسابى میلەت و ماڵ و مناڵیشى موچە خۆرى حكومەتن یان ئەو بابایەى بۆ دەسكەوتنى شڕە ئۆتۆمبیلێك پەنا بۆ رێگەى هەڵە دەبات ، كام وەزیرو پارلەمانتار شایانى قامچى نین .
ئەوە خێرە هەرگیز قامچى حكومەت بەر پشتى وەزیرێكى گەندەڵ و لادەرو دز ناكەوێت و زیندانەكانیش پڕن لە خەڵكانێك كە تیایاندایە لەسەر دزینى دووكۆتر ، تەنها دوو كۆتر ماوەیەكى دورو درێژە دادگاى نەكراوە .
لە عێراق و كوردستان تا ئێستا سیاسەتەكە بەو جۆرەیە قامچى بۆ سەر پشتى میلەت و قانون بۆ بەرژەوەندى دەسەڵاتداران میلەتى خاوەن غیرەت و ئازا ئەوەیە ئەم ستەمكاریە قەبوڵ نەكات و ئاوەكە بخاتەوە سەر راستە ڕێى خۆى .
دەسەڵاتى قامچى بەدەست ستەمكارى و هەترەش بردن و تۆقاندن و دزى بەرهەم دێنێ و قانون بەو شێوەیە دەنوسێت كە لە بەرژەوەندى سەرە زلەكان بێت ، میلەتى شەرمنۆك و هیچ لە بارا نەبوو تۆڵە كردنەوە دەداتە دەست خوداوەند، ئیدى پێویست بە بۆڵە بۆڵ و خوتە خوت ناكات قانون بۆ پاراستن و پارێزگارى كردن نیە لە ناقانونى ، ئەوە خێرە مرۆڤ ئەوەندە گێل بێت هێشتا بەوە بڵێت گەورەم كە بە قانون هەموو شتێكى لێسەندوە و هیچى نەداوەتێ .
نەفرەت لەو كەسەى دەزانێ ستەمى لێدەكرێت و دەنگیش ناكات ، لەوەش كە دەزانێ ستەمكارى دەكات و هەر بەردەوامە لەسەرى .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)