ئاشكرابوونی به‌رپرسێكی كۆره‌ك تيليكۆم له سه‌رپه‌رشتی باندی ماده هۆشبەرەکان دەکات، برازایەکی مەسعود بارزانیش سەرۆکی ئەو باندەیە
Friday, 28/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ههولێرزياتر له 20 رۆژه ئه‌و هه‌والَه‌مان ئاشكراكرد، كه بانديكی 95 كه‌سی ئاشكرابوون به قاچاخچێتی مه‌ودای هۆشبه‌ره‌وه له سنوری پارێزگای هه‌ولێره تا ئێستا 12 كه‌سيان ده‌ستگيركراوه.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌واڵه‌دا جێگای باسكردنه دوو برا له نێو بانده‌كه‌دا بوون، كه يه‌كيان به‌ناوی(فه‌رمان گه‌زۆ)ه كه مفه‌وه‌زی ئاسايشی بازگه‌كانه له‌لای عه‌ميد كه‌يوان ره‌فيق و ئه‌وه‌ی ديكه‌يان به‌ناوی (شوان)ه‌وه، كه شۆفێری ئۆتۆمبيلێكی تايبه‌تی سه‌ربه كۆمپانيای كۆره‌ك تيليكۆمه.
به پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای دژه تيرۆره‌وه، هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن رائيد زۆزك له ئاسايشی گشتیيه‌وه، ئه‌وه ئاشكراكراوه كه فه‌رمان گه‌زۆ ته‌نها يه‌ك شه‌و زيندانی كراوه چونكه ئه‌و زانياريانه‌ی لابووه كه عه‌ميد كه‌يوان ره‌فيق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی بازگه‌كانی هه‌ولير ده‌ستی هه‌بووه له ئاسانكاری بۆيان تا به ئاسانی به ئۆتۆمبيلی ئاسايش له حاجی هۆمه‌رانه‌وه جارجار ئه‌و مادا هۆشبه‌رانه له ئيرانه‌وه داخل به هه‌ريمی كوردستان بكه‌ن، هه‌ر بۆيه دوای يه‌كشه‌و نه‌ك (فه‌رمان) ئازادكراوه به‌ڵكو گه‌يندراوه‌ته توركيا و ئيستا له ئه‌سته‌نبوله و هه‌وڵی ده‌ربازبوونە بۆ يونان!
دوای ئه‌وه‌ش (شوان)ی برای فه‌رمان كه ئه‌ويش به ئۆتۆمبيلی كۆره‌ك تيليكۆم چه‌ندين جار ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی له هه‌ولێره‌وه گه‌ياندۆته بادينان و سنوری پاريزگای سليمانی، ئه‌ويش ئيستا زيندانه، به پێی هه‌مان سه‌رچاوه شوان لە قسەکانییدا ئه‌وه‌ی دركاندووه كه شيروان بارزانی برای سيروان بارزانی خاوه‌نی دووه‌می كۆمپانيای كۆره‌ك تيليكۆم و پورزای عه‌ميد كه‌يوان ئه‌ويش بۆ 5 جار ماوه‌ی داوه به ئۆتۆمبيله‌كانی كۆره‌ك ئه‌و مادانه بۆ شوينه‌كانی ديكه بگه‌يه‌نێت وشوان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه زياتر له ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار له‌ماوه‌ی ٥ مانگدا دراوه‌ته شيروان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی كه به‌يه‌كيك له سه‌رپرشتياری بانده قاچاخچيه‌كانی مه‌وادی هۆشبه‌ر داده‌نريت.
هه‌ر بۆيه زياتر له 4 رۆژ هه‌موو جۆره لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك راگيراوه له‌وه ده‌ترسن ليستی به‌رپرسانی بنه‌ماله‌ی بارزانی زياتر ئاشكرابن له قاچاخچيتی مه‌وادی هۆشبه‌ردا.
تێبينی
مه‌سعودبارزانی خاوه‌نی يه‌كه‌می كۆمپانيای كۆره‌ك تيليكۆمه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست