کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژی خواستەکانی نەتەوەی کورد، پارتی په‌یمانی به‌غدا نوێده‌کاته‌وه‌

Friday, 07/10/2011, 12:00


په‌یمانی به‌غدا په‌یمانێکی به‌دناوی کۆنه‌په‌رسته‌ له‌ نێوان عیراق و تورکیا له‌ ساڵی ۱۹۵۵) به‌سترا و دوایی ده‌وڵه‌تانی ئێران وبریتانیا و پاکستانیش بوون به‌ئه‌ندام له‌م په‌یمانه‌ که‌ به‌ناوی په‌یمانی (سه‌نتۆ) ناسراوه‌.
ئه‌م په‌یمانه‌ ئه‌گه‌ر چی ئه‌مریکا دژی ڕوسیا و شیووعییه‌ت وخه‌ته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی دایمه‌زراند و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد وبه‌ڕێوه‌ی ده‌برد به‌ڵام ده‌ورێکی
زۆر پیس وخراپی هه‌بوودژی هه‌موو بزوتنه‌وه‌ ئازادیخوازه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌ و
زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ میله‌تی کورد بوو که‌ وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له‌ نێوان ئه‌م
وڵاتانه‌ دابه‌ش بووه‌ و داگیر کراوه‌.
عیراق له‌دوای شۆرشی ۱٤ ی ته‌مووز خۆی له‌م په‌یمانه‌ کێشاوه‌ته‌وه‌، ئێران
ئه‌گه‌رچی له‌دوای شۆرشی ئیسلامی له‌ساڵ ۱۹۷۹ له‌م په‌یمانه‌ کێشاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام
ترس له‌کورد، بزوتنه‌وه‌ی کورد پاڵیپێوه‌ناوه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تورکیادا جووت و
دۆست وهاوڕێبێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌یمانه‌ به‌ڕه‌سمی نه‌ماوه‌ به‌تایبه‌تی به‌ده‌رچوونی ئێران وعیراق،
هه‌روه‌ها به‌ڕووخانی یه‌کێتی سۆفیه‌ت وفه‌شه‌لهێنانی کۆمه‌نیستی ودۆڕانی و
ئاشبه‌تاڵ وبه‌رزکردنی ئاڵای سپی، هۆکانی دروستبوونی ئه‌م په‌یمانه‌ش نه‌ما.
ئه‌مه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ پارتی ده‌ورێکی پیس و قێزه‌وه‌ن ده‌گێڕێت، پارتی ده‌وری عیراقی زه‌مانی نوری سه‌عید ده‌گێڕێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی دژ به‌
کورد وکوردایه‌تی تورکیا وئێران بۆ لێدان و کپکردن وله‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاری خوازی کورد له‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌. پارتی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌م
دوو ده‌وڵه‌ته‌ به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و
کاتی وبچووک، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌، ده‌ستی ناوه‌ته‌ ناو ده‌ستی ئه‌م دوو
ده‌وڵه‌ته‌ وله‌ ئه‌خلاقی سیاسی وڕه‌وشتی کوردایه‌تی دوورکه‌وتۆته‌وه‌. بۆیه‌ به‌ده‌یان
شۆڕشگیری ئێرانی ته‌سلیم به‌ ئێران کردۆته‌وه‌، به‌ده‌یان گه‌ریلای پکک ه‌ی ته‌سلیم
به‌ تورکیا کردۆته‌وه‌. به‌پلاندانان له‌گه‌ڵیانا به‌دزی و به‌ئاشکرا، هه‌موو هێزێک به‌
کارده‌هێنن له‌ بۆمببارانکردنی کوردستان به‌تۆپ وته‌یاره‌، هه‌وڵی له‌ناوبردنی
چه‌کدارانی پژاک وپکک ه‌ به‌ڵگه‌ی به‌هێز و ئاشکران له‌ زیندووکردنه‌وه‌ی پارتی
بۆ په‌یمانی سه‌نتۆ نه‌ک ته‌نها دژی کوردی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ به‌ڵکو دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری، ئازادی خوازانی هه‌رێمی کوردستانیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە