وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌لامی د. که‌مال میراوده‌لی ده‌رباره‌ی هێڕشه‌کانی تورکیا ده‌داته‌وه
Wednesday, 25/01/2012, 12:00
*به‌ریتانیا پشتگیری تورکیا ده‌کات له جه‌نگیدا دژی په‌که‌که
*رێکه‌وتنی ئه‌منی له نێوان تورکیا‌و عێراق دژی په‌که‌که‌ی ئیمزا کراوه
*په‌یمانی به‌رگری هاوبه‌ش له نێوان تورکیا و به‌ریتانیادا
* گه‌شبینین به ده‌ستووری تازه‌ی پێشنیازکراوی تورکیا بۆ دابینکردنی ماف و ئازادییه‌کان
له وه‌لامی ئه‌و نامه‌یه‌ی که د. که‌مال میراوده‌لی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیای نووسیبوو ده‌رباره‌ی هێڕشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌لکی مه‌ده‌نی و شالاوی گرتن و و سه‌رکوتکردنی حکومه‌تی ئوردوگان دژی خه‌لکی کوردستان و نوێنه‌ره دیمۆکراتییه هه‌لبژێردراوه‌کانیان، تیمی تورکی له وازاره‌تی ده‌روه‌ی به‌ریتانیا له جیاتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌لامی نامه‌که‌ی داوه‌ته‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو خه‌ته‌رناک هه‌لوێستی حکومه‌تی به‌ریتانیا ئاشکرا کراوه که په‌که‌که به تێرۆریست ده‌زانێ و پشتگیری تورکیا ده‌کا دژی تێرۆریزم. هه‌روه‌ها نامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کا که رێکه‌وتنێکی ئه‌منی له نێوان تورکیا‌و عێراقدا له مانگی ئه‌یلوولی 2007 دا واژۆ کراوه. له وه‌لامه‌که‌دا هاتووه: حکومه‌تی به‌ریتانیا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که تورکیا به‌رژه‌وندی شه‌رعی له پاراستنی خۆی دژی چالاکییه تێرۆڕیستیه‌کان هه‌یه و داوای له تورکیا کردوه که له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه له ناوچه سنوورییه‌کان کار بکه‌ن.
ئێشکرابوونی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا له کاتێکدایه که گۆڤاری نهێنیگه‌ریی سه‌ربازی (جه‌ینز ویکلی) به‌ستنی په‌یمانیكی سه‌ربازی به‌رگری هاوبه‌شی له نێوان تورکیا و به‌ریتانیا له 23 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011 ئاشکرا کرد. گۆڤاره‌که ده‌ڵی ئه‌م رێکه‌وتنه بۆ هاوکاری سه‌ربازی هاوبه‌ش دوای واژۆکردنی رێکه‌وتنی هاوبه‌شیی ستراتیجی نێوان تورکیا و به‌ریتانیا دێ که له ته‌موزی 2010 له نێوان ده‌یڤید کامیرۆن و ره‌جه‌ب ته‌ییپ ئۆردوگان ئیمزا کراوه. وه‌ک باوه له هه‌موو دنیادا هه‌ر پێوه‌ندی و رێکه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنێک به رێکه‌وتننامه‌و په‌یماننانی نووسراوو ئیمزاکراو له ئاستی هه‌ره بالا ده‌بێ، له کاتێكدا سه‌رانی کورد ته‌نیا وه‌ک ده‌لالی سیاسی و بازرگانی گه‌نده‌ڵ له لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه به‌کارهێنراون و نه‌ک هه‌ر هیج رێکه‌وتنێکی نووسراو له‌گه‌لێاندا نییه به‌لکو هیچ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌ین و به‌ینه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیانه نییه که گه‌لی کوردستان ده‌بێته قوربانیان. هه‌ر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا (ئۆباما) ش رازی بوو که فرۆکه‌ی جاسووسی بێ فرۆکه‌وانی [درۆن] و فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێ به تورکیا بفرۆشێ. هه‌ر وه‌ها له کاتێکدایه که باری ئه‌منی سوریا وئێران وعێراق به‌ره‌و ئاژاوه‌و مه‌ترسی ده‌رواو تاله‌بانی و بارزانی له‌م کاته ناسکه‌دا حکومه‌ته‌که‌ی د. به‌رهه‌میان فت کرد‌و ، نه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه نه ده‌شیانه‌وێ حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشیتمانی ته‌کنۆکراتی دروست بکه‌ن که ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و رێکخستنی ماڵی ناوخۆ له‌م کاته‌دا بگرێته ئه‌ستۆو بێباکانه له گه‌نده‌ڵیدا نقوم بوون.
رێکه‌وتنه سه‌ربازییه‌که‌ی به‌ریتانیا و تورکیا جگه له به‌رگری هاوبه‌ش هاوکارییه‌کی توندیش له مه‌یدانی سنعه‌تسازی جه‌نگیدا ده‌گرێته خۆی ئه‌مه جگه له پێوه‌ندی ئابووری و چه‌کفرۆشتن به تورکیا که به پێی راپۆرتی گۆڤاره‌که تورکیا %8 چه‌ک و تفاقی سه‌ربازی له به‌ریتانیا ده‌کڕێ.
http://www.worldbulletin.net/?aType=haber&ArticleID=82099 پشتگیری به‌ریتانیا له شه‌ڕ‌ی به ناو دژی تێرۆریزمی په‌که‌که‌ی هه‌ولێکه بۆ گه‌رمکردنی بازارێ چه‌کفرۆشتن له سه‌ر حیسابی خوێن و پاشه‌رۆژی کورد.
1) ئه‌مه‌ی خواره‌ه‌و ه‌ده‌قی نامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه بۆ د که‌مال میراوده‌لی:
تیمی تورکیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و کۆمۆنوێلپ
17 ی کانوونی دووه‌م 2012
:به‌رێز د.، که‌مال میراوده‌لی
سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی له 12ی نۆڤه‌مبه‌ردا بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانت نووسی ده‌رباره‌ی نیگه‌رانی خۆت به‌رامبه‌ر گوایه به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی خه‌لکی کورد له لایه‌ن تورکیاوه. من داوام لێکراوه له جیاتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌لامت بده‌مه‌وه.
له ساڵی 2011 دا زیادبوونێکی تیژی هیرشی تێرۆریستی له تورکیادا هه‌بوو. زاتر له 150 ئه‌ندامی هێزی چه‌کداری تورکی و پۆلیس و مه‌ده‌نی کوژراون. له به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژییه جیاوازینه‌که‌ره، ئێمه ئاگادارین که هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا کاری سه‌ربازییان دژی ژماره‌یه‌ک له بنکه‌ی په‌که‌که‌ی له خوارووی رۆژهه‌ڵتی تورکیا‌و له باکووری عێراو ئه‌نجام داوه. تورکیا‌و عێراق نه‌خشه‌یه‌کی ئه‌منییان له ئه‌یلوولی 2007 دا ئیمزا کرد که ئامانجی وه‌ستاندنی جالاکییه‌کانی تێرۆریسته‌کان بوو له ناوچه سنوورییه‌کان. حکومه‌تی به‌ریتانیا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که تورکیا به‌رژه‌وندی شه‌رعی له پاراستنی خۆی دژی چالاکییه تێرۆڕیستیه‌کان هه‌یه. ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نییه که تورکیا جه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه.
ئێمه هه‌ر هیرشێک به ناو سنووره نێونه‌توه‌ییه‌کاندا زۆر به جددی وه‌رده‌گرین و زۆر به وردی سه‌رنجی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌ده‌ین که تێیاندا روو ده‌ده‌ن. له کاتێکدا ئێمه پاڵپشتی تورکیا له جه‌نگیدا دژی تێرۆریزم ده‌که‌ین، ئێمه داوامان له تورکیا کردوه که له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه له ناوچه سنوورییه‌کان کار بکه‌ن و هه‌موو ئیحتیاتێک بکه‌ن که له زیانگه‌یاندن به مه‌ده‌نییه‌کان دووربکه‌ونه‌وه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه گشتییه‌ی کوردی تێدایه له خوارووی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا به زه‌حمه‌تی ماوه‌ته‌وه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی که تورکیا هانبده‌ین بۆ ستراتیجییه‌کی گشتگر که کێشه ماوه‌کان له ناوچه‌که‌دا چارسه‌ربکات. به‌هێزکردنی مافی که‌لتووری و مافه بنه‌ره‌تییه‌کان و ئازادییه‌کانی گروپه که‌مێنییه‌کان به‌شێکی گرنگی پرۆسه‌ی ریفۆرمی هاتنی تورکیایه بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپیی.
ئێمه گه‌شبینین به ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستی هێناوه بۆ نووسینی ده‌ستووریکی تورکی نوێ. نه‌خشه‌کان بۆ نووسینی ده‌ستوورێکی نوێ ده‌رفه‌تێکی گرنگ ده‌به‌خشن بۆ پته‌وکردنی به‌ها و دامه‌زراوه دیمۆکراتییه‌کان و بۆ زیادکردنی پاارستنی ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان و مافی مرۆڤ له تورکیا.
ئێمه گه‌شبینین به خواستی هه‌موو حیزبه‌کان بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی دیمۆکراتی تورکیا و بۆ زامنکردنی ئه‌وه‌ی که ده‌ستووری نوێی پێشنیازکراو فراوانترین هاورایی له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست بێنێ و له نێوان هه‌موو هاولاتییانی تورکیادا به کوردیشه‌وه.
دلسۆزتان
جۆناپان ئایرله‌ند
تیمی تورکی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و کۆمنوێلپی به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست