" پێنوسی تووڕە "
Friday, 03/01/2014, 12:00
وڵاتێک کە شاعیری تووڕە نەبێ
نوکی پێنوسی وێنەی خەنجەری دەبان
تیژو بڕڕەک و دووسەر نەبێ
خاکێک کە دەسەڵاتەکەی
کوێلەی داگیرکارو
گوێ لە مستی
کورد کوژی هارو بێ ویژدان بێ
دەسەڵاتێک کە پیشەی رۆژانەی
کوشتنی کاوەکان و
سەر بڕینی ئازادی لە وێ
هەرزان بە ڕێوەچێ
کوا خەڵکی ئەو سەرزەوییە
ژیان وەک خۆی دەبینێ
بەختەوەری لەوەها نیشتمانێکدا
پێش ئەوەی داری ئەوین
بەر بێنێ
لقو پۆی لەچوار وەرزی ساڵدا
تۆزی ڕنوو دایدەپۆشێ و
هەزار هەزار هەڵدەوەرێ .
١/١/٢٠١٤ /ئۆپساڵا / سۆئێد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست