کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با له‌م مرۆڤانه‌وه‌ فێری هه‌ڵوێست و له‌ خۆبووردن ببین

Saturday, 02/04/2011, 12:00


لەناو هەموو کارو چالاکییەکی سیاسی و جەماوەری دا، چەندین نمونەی جوان یان قێزەوەنی رەفتاری سیاسی هەندێ مڕۆڤ دەبینی . کە جاری واهەیە بەیەک هەلوێستی جوان مرۆڤ دەبێت بەقارەمان و سەروەری بۆ گەلەکەی لەنمونەی رەفتاری لەیلا زانا یان بەهەلوێستێکی قێزەوەنی دەیان قەلەم بەدەستی وەک پیربال و مهاباد و حەمەسەعید عومەر فارس ... سەرجەم چرکە جوانە کۆنەکانیشیان قێزەوەن دەبێت.
دوای خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات بەدواوە ، زۆر وێنەی جوان و بوێرانەی هەزاران گەنج و چەند نوسەرو پەرلەمانتارێکمان بینی . هاوکات بێهەلوێستی سەرۆکی حکومەت و وەزیری خوێندنی باڵا و دەیان وسەدان بەرپرسی حکومی و حزبیشمان بینی سەرباری ئەو هەموو سوکایەتی و تاوان و بێ ڕێزیە بەتاکی کورد و زانکۆ و یاسا و خوێنی شەهیدان پێیان کرا . کەچی تائێستاش بەئۆپزسیۆن و دەسەڵات ، لە پەرلەمان و حکومەتەوە ، یەکێکیان بوێری تیا هەلنەکەوتوە شەق لەکورسیەکەی دەسەڵات بدات . لەکاتێکدا ڕۆژانە دەبینین لە یەمەن و بەحرێن و میسرو تونس و لیبیا بەهەزاران هەلوێستی سەنگەرچۆلکردنی کورسی و چونە سەرشەقام هەیە .لەتەک ئەمانەش لەنیو سەدان هونەرمەند ، پەنجەکانی دەست و پێن ئەوانەی گۆرانی یان پشتگیریان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.
هاوکات گەلێک ڕۆژنامەنوس و نووسەر و شاعیر و ... بەهۆکاری ئەوەی ئەمە لەقازانجی لایەنێکە و ئۆپزسیۆن ودەسەڵات "خاوەنی یەک سەرچاوەی رەفتارن" ... خۆیان لەخۆپیشاندان و هەلوێست نواندن دەدزنەوە . ئای چ شەرمەزاریەکە خۆت پێ "شاعیری مەزن" بێت و شیعرت بۆ شیرزاد و سوركیوی قارەمان نەبێ !؟، خۆت پێ " نوسەری ناودار " بی ، دژ بە لولەی تفەنگ لە بەرامبەرسینگی بیلال و گەرمیان هەلوێستت نەبێ !؟ ، هونەرمەند و ئەدیب و سیاسەتمەدار خۆت بناسێنی ، دژ بە ئەشکەنجە و باری نائاسایی پیرە هەولێر نەبی!؟ . خۆت پێ نەتەوەیی و چەپ بێت کەچی دژ بە کوران و کچانی نەوەی فەیسبوک بەردەرکیس سەرا وهەلەبجە ... بێت!؟ . تێناگەم گەر مڕۆڤ چاوەریی ئەو سوپایە لە رەفتار و هەڵسەنگاندن بەقین و هەلپەرست ولەرزۆکە بکات ، دەبێت نیشتمانەکەمان بەرەو چ ئاقارێکی مەترسیدار بروات ؟
ئا خر ئەمە کارەسات نیە خۆت پێ کەسێکی نەتەوەی بێت ، کەچی سەدان کارو چالاکی دژ بەداگیرکەران بکرێت تۆش خەریکی بازراگانی بی !؟ ئەمە کارەسات نیە لەسەر تەلەفزیۆن و بەنووسین چالاکڤانی بواری جینۆساید خۆت بناسێنێ ، کەچی بۆیادەکانی ئەنفال و هەلەبجە 2 کاتژمێر لەگۆرەپانێک یان لەهۆلێکی ستۆکهۆلم نەوەستی ؟ خۆت پێ رابەر و شیکەرەوەی دیموکراسی ومافی مرۆڤ بێت ، کەچی قەتل و عامی پارتی و یەکێتی بەرامبەر سەدان کچ و کوری کورد لەسلێمانی ئەنجام بدرێت ، بێ ئەوەی یەک کاتژمێر وە ک دەیان کەسی تر لەرێزێکی خۆپیشاندان بوەستێ !؟
هاوڕیکانم دەزانن بەهۆی ئامادەنەبونی خەلک لەخۆپیشاندان و کارو چالاکیەکان ، دوای تەواوبونی خۆپیشاندانەکان رەشبینی دەمگرێت و دەلێم ئەمە دوایین جارە بەو حەماسەوە کار ی بۆ بکەم ، بەلام کەروداوێک دێتە پێشەوە بەدەستە خۆم نیە هێزێک پالم پێوە دەنێت و لەژورەوەی مۆلەتی پۆلیس وەرگرتن ئامادەدەبم . هاوکات لەتەک ئەمەش کەجاوم بەنمونەی کەسێکی وەک کاکە خدر کوردستانی دەکەوێت لەتەمەنێکی 65 سالێ و لەشاری ئیسکلیستونە بۆزۆرینەی خۆپێساندان و چالاکیەکان ستۆکهۆلم ئامادەدەبێت ، لەکاتێکدا نەسوێدی دەزانێ و نەگوێشی باش کاردەکات ،کەچی لەسیمنارە سوێدیە قسەکردنەکانیش تا کۆتایەکەی دادەنیشێت. گەرمتر دەبم .

یەکێک لەو نمونە جوانانەی ماوەیەکە لەناو سەرجەم کارو چالاکیەکانی ستۆکهۆلم دەیبینم ئامادەبونی ئه‌م به‌ڕێزه‌یه‌ که‌ وێنه‌که‌ی ده‌بینرێت  وا بزانم ناوی کاک لەتیفە ، تەمەنی نزیک بە 70 سال زیاترە و خۆی گۆپالەکەی بەردەوام بەرەو کوێ بچین لەگەلمانە . لەدوایین کارو چالاکی گروپی 17 شوبات لەبەردەم پەرلەمانی سوێد دژ بەگەماروی سەربازی پارتی بەرامبەر شاری هەولێر کردمان ، زۆر کەسی تێكۆشەر . مۆلەتی لەکار یان خۆی نەخۆش خستبوو تائامادەی ئەو مانگرتنە بێت. ئەمەش جوانی و راستگۆیەکی ئەو مرۆڤانە بووکەهەریەکەی مووچەی ئەوڕۆژیان لەکار لێ دەبڕیت . هاوکات پێم سەیربوو مامەی گۆپال بەدەست دیار نەبوو ، وتم رەنگ بێت بەفر دەبارێت ، دواتر لەپڕێکا بەخۆی وگۆپالەکەوە بەدیارکەوت ووتم ئەوە چۆنە دواکەوتی ، وتی بمبورن نەشتەرگەریەکی بچوکی جاوم هەبوو هەر تەواو بوو یەکسەر هاتم گەرچی دکتۆر وتی دەبێت پشو بدەی بەلام من لەگەل ئیوە ئاسودە دەبم . گەرچی ژمارەی مانگرتوان 25 کەسێک دەبوین بەلام بەو هەلوێستە وام دەزانی هەموو خەلک لەگەلمان وەستاون . بۆیە دەلێم سلاو لەقارەمانێتی و مەیدانی بونی تۆ و نەفرەتیش لەو خۆ بەنوسەر وسیاستەمەدارە هەلپەرستانەی کەکوری قسە و ماڵن نەوەک سەرشەقام و هەلوێست ومەیدان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە