کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەكى كورت بۆ كاك كۆسرەت سەبارەت بە (حەمید ئەبوبەكر) ى بەدرخانى ریسوا

Saturday, 04/04/2009, 12:00

1385 بینراوە


بەرێز جەنابى كاك (كۆسرەت) زۆر بەداخەوە بۆتۆ دواى ئەو هەموو خەبات و قوربانى دانە كۆمەڵێ كەسى زۆر لە چوار دەورى خۆت كۆكردۆتەوە ، ئەوەتا دیارترین نموونەشمان (حەمید ئەبوبەكر) ە ناوەكەى پاشگرى پیرۆزى (بەدرخان) ى ریسواكردووە ئەم پیاوە ئەوەندە ماستاوچیە ئەسڵەن لەبەر خاترى تۆ نەبووایە  ناوىم نه‌ده‌هینا ، نازانم جەنابى جێگرى سەرۆكى هەرێم ئەم پیاوە چیە تۆ ئەوەندە هاوكارى و پاڵپشتى دەكەیت ئاخر جەنابى كاك (كۆسرەت) ئەم حەمیدە لاى خەڵكى دەڵێ كۆسرەت خۆشبێ بۆخۆم هەر مانگەى لە وڵاتێك بەناوى فیستیڤاڵەوە لەگەڵ جوانترین كچ و ژنى ئەوروپى رادەبوێرم ، یارەبى ئەو هەولێرە لەوە كاولتربێ كە حەمید بۆتە رۆشنبیر و نا رووناكبیر ، جەنابى (كۆسرەت) لاى خەڵكى وێنەت ئەوەندە ناشیرین بووە سەبارەت بەم حەمیدە نازانم لە ڕووم نایە بۆت بنووسم ، ئەم هەولێرە سەدان هەزار گەنجى خاوەن پرۆژەى تێدایە بەڵام چاك دەزانن لەبەر نمونەى وەك (حەمید) تۆ هاوكارییان ناكایەت بۆیە پەنادەبەنە بەر كاك (پشتیوان سادق) و كاك (نەوزاد هادى) چونكە ئەوان بەڕاستى زۆر هاوكارى گەنجانى رۆشنبیرى هەولێر دەكەن ، كاك كۆسرەت ئەو شارەى هەزار خێزانى شەهید و كەمئەندام و هەژارى تێدادەژێت خێرە پارە دەدەیت بە (دەزگاى بەدرخان) و (حەمید) ى ساحێبى بۆ ئەوەى فیستیڤاڵ لە وڵاتى (یۆنان) ئەنجامبدەن و لەوێش شەوى سوورى تێدا بەسەر بەرن ، كە جەنابیشتان دێن بۆ هەولێر ئەو پێش هەموو كەسێك لەوێیە تا نەهێڵێت كەس بێتە لات و باسى ئەوت بۆ بكات كە بە پارە جوان و چەورەكانى تۆ چى دەكات ، ئاخر كاك كۆسرەت گەنجى یەكێتى بۆتە قەشمەر لە هەولێر ئەو دەچێت (گروپى گەنج بۆ شانۆ) ى (كارۆخ ئیبراهیم حەكیم) دەباتە ئەوروپا كە هەموو كوردێك دەزانێ (ئیبراهیم حەكیم) ى باوكى ئەو (كارۆخ) ە لە تەلەفزیۆنەكانى پارتى چى بەتۆ دەووت ئاخر بۆ جەنابى (كۆسرەت) بۆ بۆ گروپێكى پاراستنى پارتى سوود لە هاوكارى تۆ وەربگرن ئەوەش بزانە (حەمید) زۆر لە پارتییەكان نزیك بۆتەوە كێ ناڵێ پاراستنە ؟؟؟؟؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)