بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


هەنگاوێکی نوێ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی !!! ؟

Tuesday, 20/05/2014, 12:00






ئاژان دۆبڵەکانی بنەماڵەی بارزانی ئەوە جاری یەکەم نییە کە زیانی مەزن دەگەیەننە کێشەی کورد. جاری یەکەم نییە کە هاوتەریب وهاوهەڵویست لە گەڵ دوژمنی کورد دەبنە لەمپەر لە حاند چەرەسەری دۆزی نەتەوەکەمان. مێژووی ٦٨ ساڵەی دامەزراندنی پاڕتی دێمۆکڕات (زڕە دێمۆکڕات) سەربە ئەو عەشیرەیە لێواولێو لە خەیانەتو خزمەت بە تورکوفارس وعەڕەبە.هەتا ئەو سەردەمەش تاقمێک کاڵ فام لەسەرناوی نوسەرو دیرۆک ناسی نزیک بین وادەزانن لە کاتی خۆیدا مەلامستەفای باوکی مەسعود بارزانی کە هاتۆتە شاری مهاباد مەبەستی خزمەت بووە بە کۆماری کوردو دەستی دۆستایەتی درێژ کردووە بۆ بەر پەرس وبەڕیوەبەری کۆمارو شەخسی شەهید قازی موحەممەد . کەچی تەنگاوبونی ئەوسەردەمی لەحاند دەوڵەتی ئێڕاق ئەوانیدی ناچاری کرد روو بکاتە رۆژهەڵاتی وڵات.ئەگەر شەریشی کردبێ تەنیا بۆ پاراستنی خۆی وعەشیرەکەی بووە نە بۆ کێشەی کورد وپاراستنی دەسکەوتی کۆمار.
ئەگەر بەگشتی سیاسەتی چەند دەیەی رابوردووی حیزبەکانی کوردی کە بۆ رزگاری حەولیان داوە بخەینە سەر دووتای تەرازوی سیاسەت دەبێ ئەوەش لەبەر چاو بگرین کە هەر حیزبێک لە گەورە تا چووک قورسایی تای رزگاری وهەستی نەتەوەیی قورستر بووە یانژی لایەنی خەیانەت و سیخۆری؟
 من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دیوی نۆکەری وخۆبەدەستەوەدانی ئەو بنە ماڵەیە ئەوەندە قورسە کە هەزاران لاپەڕەی پێویستە تا تۆمار بکرێ!
(ئاکارە دزێوەکانی قیادەی مووەقەت لە کاتی خۆیدا لە رۆژهەڵات کە هەر نەبێ چییان بەسەر بنەماڵەی مندا هێنا و چۆن لە نێوە شەودا لێمان هاتنە ژوورێ بۆ لەبیر کردنەوە نابێ)

هێرشەکانی ئەو چەند رۆژەی دوایی لە هەولێر ودەهۆک وزاخۆ بۆ سەر بنکە بارەگای ئەو سازی وڕێکخستنانەی کە پێیان وایە سەر بە پێڕتی کرێکارانی کوردوستانن ، (سەر بەوانیش بن جێگای شانازییە بۆ کوردی نیشتمان پەروەر.) دوای رێز گرتن لە ساڵیادی ئەو شۆڕشگێڕانەی کە بە فیتی میتی تورک ودەستی نێگریسی عەشیرەی بارزانی پێکهات ،ئەنجام درا. (شەهیدەکانی ساڵی ٩٧) ، ،مەبەست لەو هێرشانە راگەیاندنی چەند پەیامی گزیر ئاسا بوو بۆ چەند لایەنێک. بۆ ناوخۆی باشور وبۆ داگیر کاری کورد.
پەیامی یەک : حیزبەکەی تاڵەبانی لە رێگای فڕو فێڵ وبە یارمەتی کۆماری ئیسلامی (چون گوتبویان بنە ماڵەی تاڵەبانی بۆ ئێمە هێلی سوورن!)لە هیندێکی شوێن دەنگی زیادی کۆ کردەوە وهەناسەیەکی دیکەی هەڵکێشا بو گوێلەمست بون. بارزانی بۆ ئەوەی لەو کاروانە جێ نەمێنێ گوتی منیش هەم ! دەتوانم ئێران وتورکیە رازی بکەم!
پەیامی دوو: پەیامی دا بە حیزبەکەی تاڵەبانی و مەحمودسەنگاوی کە نابێ لە بەڕەی خۆتان زیاتر لاق راکێشن دەنا هەر نەبێ لە هەولێرو دەهۆک ەزاخۆ داغو دەکەم.
پەیامی سێ: بۆ دۆشداماوەکانی سەر بە دێمۆکڕاتەکان (فشە دێمۆکڕات) وئەوانەی لە پەنای رەنجدەرو زەحمەت کێش خۆیان حەشار داوە (دژە زەحمەت کێش) کە دەبێ چاوو چاک بکەنەوە ئەوانەی کە هێرشم کردوونێ هێزیشیان هەیە کە لێێان ناترسم ،ئێوە کە من بەخێوتان دەکەن چووڵەتا ن بێ ئاسەوارو دەبڕم.
قسەی کۆتایی منیش بۆ، ئەو بۆینباغ لە ملانەی کە پێنوس کاڵ و نزیک بینن کە چیدی لە خەوەی خوماریدا نەمێننەوە خامەیان رووی لە نەتەوەکەیان بێ بە کچکێک ئاو وەمەلە نەکەون. نە مەسعود نە جەلال نەدێمۆکڕاتەکان نە کۆمەڵەکان ئاوا کێشەی کوردیان بۆ چارەسەر نابێ . هەر نەبێ بەڵگەم بۆ ئەو گوتنەیە ئەوەیە کە هەموو دەبینین لە کۆی سەنجەق و زڕەگوێزچۆن چوار وەرزی ساڵیان شەختە لێیداوە وگەڵای تەمەنی ئەو شێوە حیزبایەتیان دانە دانە دەوەرێ.تۆ بڵێی ئەوانە بەو سیاسەتو ئەقڵیەتە بگەڕینەوە رۆژهەڵاتی وڵات دەتوانن ١٢ میلیون کورد بەڕێوە بەرن .هەرکات پشت گوێچکەی خۆمانمان دیت ئەو کات لە وانەیە ئەو کارە گرانە بێتە جێبەجێکردن.
جەعفەر کەریمی
٢٠/١٢/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە