کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست له‌سه‌نگه‌ری گۆڕانکاریدا

Wednesday, 06/01/2010, 12:00


ده‌کرێت پێگه‌ی میدیای ئازاد ڕۆڵی مێژویی خۆی له‌خستنه‌ڕووی ڕاستی وڕاستگۆیی له‌گه‌یاندنی په‌یامدا هه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌ک که ‌ته‌واوکه‌ری گۆرانکارییه‌کان له‌ده‌ست نیشانکردنی که‌سایه‌تی تاكێك که‌پڕبێت له‌گه‌نده‌ڵی وئینتیهازی ودرۆزن و گومان لێكروای سیاسی یان حیزب وبزووتنه‌وه‌بێت، که‌خۆی له‌ڕێڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی‌ پڕنسیبه‌ ئه‌خلاقییه‌کانی کاری سیاسی ،که‌ڕه‌نگه‌ئه‌مانه‌ی باسمان کردبێت وه‌کو به‌شێك له‌ئه‌رکی ڕابردووی کوردستانپۆست ببووبێت. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی شه‌ڕی سه‌ختی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوبێت، له‌ململانێی ده‌سه‌ڵات وبانده‌ مافیاکانی که‌سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م خه‌ڵکه‌یان به‌فیڕۆداوه‌و، له‌هه‌مان کاتیشدا وه‌کو به‌شێکی سه‌ره‌کی هۆشیار کردنه‌وه‌و زه‌مینه‌ خۆشکردن بووه ‌بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌‌ ‌له‌کوردستاندا. ده‌شکرێت له‌زه‌مه‌نێك یاخود کاتێکی دیاری کراو دا ستراجییه‌تی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ونووسه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌ك یاخود بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دا یه‌ک بگرێته‌وه، ‌به‌مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندییه ‌باڵاكانی جه‌ماوه‌ر وه‌کو فاکتێکی سه‌ره‌کی ڕه‌چاوبکرێت، که‌ئه‌مه‌شیان زۆر ته‌ندروسته‌ وه‌کو له‌ڕابردوودا زۆربه‌ی نه‌یارانی ئه‌م ده‌زگایه‌ تۆمه‌تیان خستۆته‌پاڵ.ده‌کرێت خوێنه‌ر خاوه‌نی یه‌كلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌بێت. ده‌کرێت خوێنه‌ر ڕاستگۆبێت له‌گه‌ڵ خۆیدا پرسیاری ئه‌وه‌ش بکات ئایا ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ‌بڵابۆته‌وه‌ چه‌ندیان بێ بنه‌مایه‌ ؟چونکه ‌ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌یزانین که‌خودی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یزانێت که‌ئه‌م ماڵپه‌ڕه ‌چه‌ند ڕاستگۆیانه ‌مامه‌ڵه ‌له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان ده‌کات و چۆن پێوه‌ره‌کان به‌کار ده‌هێنێت له‌دابه‌زاندنی بابه‌ت. دووریش نییه‌ که‌سانێك له‌کاتێك باوه‌ڕیان به‌ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ی کوردستانپۆست هه‌یه‌ پاش ماوه‌یه‌کی تر له‌سه‌نگه‌رێکی تردا خۆیان بدۆزنه‌وه، ‌ئه‌مه‌شیان ته‌واو ئازادن به‌مه‌رجێك تۆمه‌ت و درۆ به‌کارنه‌هێن بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تییه‌کانیان وه‌کو له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابڕدوودا بیندرا .ڕه‌نگه‌ که‌سانێك گرنگی بوونی ئه‌م مالپه‌ڕه‌نه‌زانن که‌تاکه‌سه‌رچاوه ‌بووه‌ بۆ ئاشکرابوونی هه‌موو نهێنی و گه‌نده‌ڵییه‌کان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە