کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشەکانی نیوان پارتی و p k k، ئەمریکا و گۆڕان

Thursday, 26/02/2015, 12:00


لەو کاتەوە هیزەکانی گەریلای سەر بە پ ک ک لە شەری دژی داعشدا بەشداریان کردوە،ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری سەربازیان بکات،بەلام هەرچی سەرکردایەتی پارتیە،هەمو هەولێک دەدات بۆ ئەوەی چەک و تەقەمەنی نەدرێتە گەریلاکانی پ ک ک،نەوەک لە دوای پێوەندیە سەربازیەکانی نێوان ئەو دو هیزە پێوەندی سیاسیش لە نیوانیاندا پێشبەکەوێت.
پێش دو مانگ ئەمریکیەکان بە وەزیری پێشمەرگەیان راگەیاندوە کە لەو چەکە ئەمریکیانەی بۆ پێشمەرگە هاتوە،بەشی گەریلاکانی پ ک ک بدەن،وەزیری پێشمەرگەش ناردویەتی بە دوای بەرپرسی گەریلاکانی هەرێم کوردستاندا و پێوتوە بە زیادەوە پێویستیەکانتان لە چەک و تەقەمەنی بنوسن،بۆ ئەوەی بە زوترین کات بۆتان دابین بکەم.
دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێم بەم کەین و بەینە دەزانێت،نەک هەر دژی بریارەکەی وەزیری پێشمەرگە دەوستێتەوە،بەڵکو نەوشیروان مستەفای رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانیش لەو بریارەی وەزیر ئاگادار دەکاتەو وبە هەردوکیانەوە، سەرۆکی هەرێم و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، وەزیری پێشمەرگە لەو بریارە پەشیمان دەکەنەوە،دواتر وەزیری پێشمەرگە بە رەنگی زەرد و شپرزەییەوە داوای لێبوردن لە گەریلاکان دەکەت کە نەیتوانیوە پێویستیەکانیان بۆ دابین بکات.
لێدوانەکەی سەرەتای مانگی شوباتی ئەمسالی موردا قەرەیلان لە قەندیل، کە وتی گفوگۆ لەسەر ئەگەری پاشەکشەپێکردنی گەریلا دەکەین،هۆکارەکەی بۆ ئەو بێبەشکردنەی گەریلا دەگەرێتەوە لە چەک و تەقەمەنی کە لە لایەن بەرپرسانی بالای پارتی و گۆرانەوە پەیرەو دەکرێت.
لەم رۆژانەدا ژمارەیەک کەسایەتی و رێکخراوی مەدەنی خەریکی پێک‌هێنانی کەمپینێکن بۆ ئەوەی داوا لە پ ک ک بکەن گەریلاکان پاشەکشە پێنەکەن،سەردانی بارەگای پارتیان کردوە لە سلێمانی،پارتی پێیوتون ئەگەر کەمپینی کشانەوەی گەریلا رێکبخەن ئێمە لەگەلتانین ،بزوتنەوەی گۆران ئامادەنەبوە ئەندامانی کەمپینەکە ببینێت.


پەیامنێری کوردستانپۆست ٢٦-٢-٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە