کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاتی ئەوە هاتووە (پ.ک.ک) سیاسەتی خۆی بەرانبەر بە ئامریکا روون بکاتەوە

Monday, 13/10/2014, 12:00

2305 بینراوە


لە مێژوویی گەلاندا زۆر تڕاژیدیا وبێ بەختی روویانداوە.گەڵان بۆ بەدەستهێنای سەربەخۆی وژیانێکی ئازاد رێگایەکی سەختوو دژواریان پێواوە. بۆ هەستاندنەوەی خاکی بابو باپیران لە دەست داگیرکارو ئێمپریالیستەکان هەزاران مرۆڤی ئازادیخوازو بوێریان لەدەست داوە. مێژووی داگیر کاری و مێژووی زیندانەکانی ملهوڕەکان داییم پڕ بووە لە مرۆڤی ئازادیخواز. لە مێژ ساڵە نەتەوەی کوردیش بەدەستی هێزی سەرکوت تووشی مەزنترین کارەساتی سەردەم ومێژوویی وساتوسەودای بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی کە دەهۆڵی دێمۆکڕاسی دەکوتن.
لەورێگوزەرەدا، سەرۆک وحیزبو حەڕەکەتی ئازادی چەندە سەرکوتوو بون؟ چەندە توانیویانە خۆیان لە گەڵ سیاسەتی سەردەم بگونجێنن؟چەندە توانیویان پشت بە نەتەوەو ئابوری خاکی وزمان وکولتوری خۆیان ببستن؟ پرسیار گەلێکن کە رێڕەوی مێژوو دەبێ جوابی داتەوە.هەتا ئەو ڕۆ لە هیچ بەشەکانی کوردستاندا نەتەوەی کورد نە دوژمنی دەسەڵاتی ناوەندی بووە نە دوژمنی هیچ وڵاتێکی چوک وزلی دەرەکی. وێنەی گەلێکی ئاشتیخوازو هێمن دەرگای پێکەوەژیانی بۆ هەموو نەتەوەیەکی دی ئاواڵا بووە. ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد تێیدا سەرکەوتوو نەبووە،سیاسەتی هەڵەو لاوازی ئەو سیاسەتە بووە کە نەیتوانیوە خۆی لەگەڵدا بگونجێنێ، بێ گومان ئەو شێوە خەباتەش هاسان نییە.
لەمێژووی ئێمەدا زۆر جارسەرکردەو زانای کورد، یان فریو دراون، یان ترۆرکراون، یان کڵاوی سیاسیان لەسەر نراوە!ساتوسەودای نێو نەتەوەیی ، بەرژەوەندی ئابوری بۆگەیشتن بە بەرژەوەندی سیاسی زلهێزەکان پێک دێ وکوردیش لە بیابابی بێ ئەخلاقی دونیای بە رواڵەت دێمۆکڕاسی بە تەنیا ماوەتەوە.رێبەر ئاپۆیان فڕاند! دەزگا سیخوریەکانی ئیسراییل وپێنتاگۆن رادەستی تورکیایان کرد.! لەکاتەوە کورد تووشی گەمەیەکی مەزنی سیاسەتی نێونەتەوەیی وناوچەیی بۆتەوە.ئامرازی سەرەکی ئەو گەمە قڕێژەش بەدەستی سەرۆک عەشیرەتی بارزانی وتاڵەبانی وەڕێدەخرێ. دەوڵەتی رەگەز پەرستی ئیسڕاییل هەرچەند ساڵ جارێک لەسەر دەستی گە وجێکی وەک بارزانی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دروست، پاشان بە فوویەک بۆمان دەڕووخێنێتەوە.!
من نازانم هەڵویست وسیاسەتی ،پ،ک،ک، وسەرجەم بەدەنەی گەورەی ئەو رێکخراوەیە لە ئاست سیاسەتی فریوکارانەی ئامریکاو هیندێک لە وڵاتانی ئورووپی بۆ چی نە سەری دیارە نە بنی؟ بێ گومان هەڵویست وەرگرتن لە حاند ئامریکا بە مانای دوژمنایەتی کردن نییە لە ئامریکا. چون هەموو کاردانەوەیەکیش نایەتە ریزی دوژمنایەتی.ئەوەی کەمن هەستم پێکردووە بێدەنگی وجۆرێک نەرمی نواندنی لەرادە بەدەرە لە ئامریکا.قەت لەسەرئەو باوەڕنیم کە دونیا سەردەمی دونیای دوو جەمسەرەییە،،ئیمپریالیزم وکومونیزم،،. بەڵام لەخۆبوردوویی وشەرم لەسیاسەتدا ئەندازەی وپێوانەی خۆی هەیە. لەوەتی وەبیرم دێ ،یەک سەربازی ئەمریکی بە دەست گریلایەک نەکوژراوە. بەڵام لەوەها سەردەمێکی هەستیار دا کە ،،داعش،، بۆتە مەزنترین هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندی دونیای دەرەوە ولە هەمان کاتدا،،ئەردۆغانێکی رەگەز پەرست،، دەڵێ ،جیاوازی نێوان ،پ،ک،ک، و داعش نییە!! ئێمە وەکو کورد چۆن ئامریکاو ئورووپیەکان حاڵی کەین کە،ئەوەی سیستمێک کە لە ئامێزی ئيوەدا دەخەوێ و لە ئامێزی ئێوەدا مەزن بووە؟
بۆ بێدەنگ کردنی کورد لیستەیەکیان داناوە بەناوی ،،لیستەی ترۆر،، (فشەلیست)، هەرکات تورکیە یا ئێران لێیان تووڕە بوو ئەو لیستەمان بە چاو دادەدەنەوە!کام دامودەزگا، کام سەرکردە، کام بەرپرس، لە ناوخۆی وڵات لە دەرەوەی وڵات کە بە میلیونان کورد کۆ دەکەنەوە، بۆ یەکجار دروشمی،، مردن بۆ ئامریکایان،، دووپات کردۆتەوە.؟ ک،ج،ک،بە هەموو توانای خۆی ،سیاسی، نیزامی،قەت بۆ جارێک نەیگوتووە، ئامریکا دوژمنی گەلی کوردە.بەڵام لەتاران ولە ئانکارای ئەردۆغان چەپو راست بێ حورمەتی بە کەسایەتیو سیاسەتە ئامریکا دەکرێ. سەرەڕای ئەوەش جێگری یەکەمی،ئۆباما، پەیتا پەیتا داوای لێبوردن لە فاشیستێکی وەک ئەردۆغان دەکا.!
هەتائێڕە بە باشی دەرکەوتووە کە نە بارزانی نە تاڵەبانی نە ئەوشیرەوان مستەفا و.......نە حیزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو توانایەیان نییە هە نگاوێک بەرەو چارەسەری باوێن (ماوەیەکی دوورو درێژە لەسەر شاری سلێمانی ودانانی پارێزگارێک بۆ ئەو شارە رێک ناکەون ! ئەدئ چۆن دەبنە خواوەن دامودەزگای نەتەوەیی). ئەو کەسانەی کە کۆبانی دەپارێزن لەبەر چاوانن. ئەو کەسانەی کە شەنگاڵیان تووشی بێ بەختی لەبەر چاوانن.باشە ئەدی ئەو هەمووە چاوەڕوانی کردن لە ئاست سیاسەتی ئامریکا بە قازانجی کێ تەواو دەبێ.؟ بەڕێز ماندێلا ونەتەوەکەی ئەگەر بە قەت ئێمە رەنجیان کێشابێ ،بەرهەمی ئەو رەنجەیان وەرگرتووە. جا ئەو بەرهەمە باش بێ یا کەموکورتی تێدابێ. بە هەموو دونیایان راگەیاند کە ئیدی نابینە بەردەستو کۆیلەی ئێوە. ئیدی شەڕ بۆ خۆمان دەکەین جیاوازی ماندێلاو ئاپۆ لە چی دایە لە ئامریکا بپرسن؟
فڕۆکە جەنگییەکانی ئامریکاو ئەوانی دیکە نەبوایە بنە ماڵە بارزانی تووشی، قڕڕان، دەبون. داعش لە نزیک هەولێر بوو شار چۆڵ کرا! چەکدارەکانی لە پێش هەموو کەسدا شەنگالیان چۆڵ کرد. ماوەی مانگێکە بە چەکی دەستی گریلا شەڕێکی قارەمانانە بەڕێوە دەچێ، کەچی بارزانی لە ترسی تورکیە وفرۆشی نەفت وستەی لەبەر نایە ! بۆ ئەوەی زیاتر زەلیل نەبێ دەفەرموێ: فڕۆکەم بوایە چەکم بۆ رەوانەدەکردن! (بۆ خۆشی بە سواڵ وسەدەقە چەکی پێدراوە) لەوەش بتڕازێ ئامریکاو ئورووپیەکانیش چاک دەزانن دەسەڵاتی باشور وەک دەهۆڵی نێو بەتاڵ وایە کە دەنگی لە دوورەو خۆشە.
ئەو رۆژانە لە هەموو دەوەرێکی وڵات ولە دەرەوەی وڵاتێش خۆنیشێندان کرا بە دژی داعش. حەق وابوو نەتەوەکەمان بە خڕووپتوونی بچنە بەر دەرگای سەفاڕەتەکانی ئامریکا لە هەندەران وئەو پەیامەی پێ بدەن کە هەتا کەنگێ نەتەوەیەکی ئاوا مەزن دەبێ ببێتە قوربانی بەر دەستی سیاسەتەکانی ئێوەو سازمانی ،،، ناتۆ،،،؟ هەڵبەت دەڕبڕینی ناڕەزایەتیەکی شارستانیانە کە لەمەودوا پێویستە کوردیش لە حاند ئەو سیاسەتە قڕێژەی ئامریکا بێ دەنگ نابێ.ئامریکا ئەگەر هەزار ئەوەنەدە زلهێز بێ لە بەرانبەر بە ئیرادەی گەلی کورد ناچار دەبێ کە بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە وبە دەسەڵاتدارانی سەردەستی کورد بڵێ کە،نەتەوەی کورد ئاشتیخوازەو دژی هیچ نەتەوەیەک نییە. نوێنەرایەتی کورد دەبێ ئامریکا تێبگەیەنێ، تۆ بەرژەوەندیت لەکوێ دایە منی کوردیش بەرژەوەندیم لە کوێ دابێ دەیپارێزم. ئەوە بناغەی سەرەکی بەرنامەی رزگاری خوازی نەتەوەیەکە کە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی هە موودەرگاکان دەکاتەوەو شەرم لە هیچ هێزێک ناکا ودوژمنایەتی هیچ دەسەڵاتێك ونەتەوەیەکیش ناکا.
پێداچوونەوە بەسەر سیاسەتی گشتی لە ئاست گەورەبڕیاردەرانی دونیادا پێویستی بە چەند بەڵگەی سەرەکی هەیە، خاک،زمان، ئابوری،هێز،هێزی پاراستن،پشتبەستن بە نەتەوە،......کە زۆرینەی ئەو هێزە لە تێکۆشێنی کورد لە باکوری وڵات بە دی دەکرێ. دووپاتی دەکەمەوە هەڵویست وەرگرتن لە حاند سیاسەتەکانی ئامریکا بە مانای دەست پێکی دوژمنایەتی لەگەڵ ئامریکاو هیچ دەوڵەتێکی دی. بێ دەنگی لە ئاست سیاسەتی تورکیە بەرانبەر بەکورد لە لایان ئامریکا نیشانەی لاوازی کوردە لە ئاست داخوازیەکانی ئەگەر ئومریکاو ئورووپیەکان بیر لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەنەوە لە نزکی ٧٠تا ٧٥ وڵاتی دونیادا بنکە بارەگای نیزامیان هەیە با کوردیش لەوە زیتر بیر لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بکاتە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)