پارتی تاوانێکی نەتەوەیی بەرامبەر هەولێریەکان ئەنجام دەدات
Saturday, 05/04/2014, 12:00
بەهۆی نەبونی یاسا و ليپێچینەوە ، شارەکانی کوردستان بەگشتی و شوينە هەستیار و گرنگەکان بەتایبەتی لەلایەن مافیاکانی پارتی ویەکیتی دەستی بەسەردا گیراوە . بەشێکیان شوێنی میژویی و کەلتورین ، دەستکاری تێکدانیان وەک کوشتنی مرۆڤ سزای قورس دەیگریتەوە
پارتی لەهەولێر ئەو شارەی کەدەلێن ئاوەدانی کردۆتەوە ، من دەلێم وێرانی کردوە چونکە سیمای میژویی و کەلتوری ئەم شارە وگەرەکەکانی ، بەرزکردنی ئەهرام لەشوێنیدا و نۆژەن نەکردنەوەی بەرەو وێران بردنی بردوە
سالی ٢٠٠٠٧ لەژمارە ٣١٥ رۆژنامەی میدیا ، پارەزگارەکەی پارتی لەهەولێر نەوزاد هادی بەئاشکرا گوتی ٣ گەرەکی کەلتوری (تەعجیل ، خانەقا ، عارەبان) تێک دەدەین فەرمون سەیری لێدوانەکەی بکەن
دوای ئەوەی لەگەل چەند هاوڕییەک دەستمان بەکەمپین کرد بۆوەستانی ئەو ناپاکیەی پارتی و نەوزاد هادی و یۆنسکۆمان هێنا سەرخەت توانرا ئەم گەرەکانە لەفەوتان رزگار بکرێ . فەرمون لەم لینکەدا سەیری نامەکەی یونسکۆ بکەن
ئەمە ٤ سال بەسەریدا تێپەریوە ، بەلام پیلانەکەی پارتی و مافیاکانی هەلنەوەشاوەتەوە ، ئەواتا بەبەلگەوە ببینن کەچۆن گەرەکەکان بەشێنەیی وا تەخت دەکەن بۆئەوەی ببی بەکەلاوە دواتر بیکەنە ئەو پرۆژە بازرگانیانەی کەلەخەیالیان دابوو
وەئەوا دەبینن وابەشینەیی دەیکەنە بازار ....
ئەم گەرەکانە (تەعجیل ، خانەقا، عارەبان ...... واتا هەولیری ٢٠٠ سال لەمەوبەر . ئەمەش دەچیتە چوارچیوەی گەرەکی کەلتوری دەبێت بپاريزرێ بەهەموو نەخش و نیگارەکانی بەلام ئەوا ببینن پارتی ونەوزاد هادی کەبەئەندازیاری ئاوەدانی دەیەوێ خۆی بناسینێ چۆن ٣ گەرەکی کۆنی هەولێریەکان لەناو دەبات لەچەقی شاردا و ئیستا دەلێن بۆتە شوێنی نیربازی و مەشروب خواردنەوە و تاوانی سیکسی
پرسیار ئەوەیە بۆچ دەیان گەرەکی نوێ لەهەولیر دروست دەکرێ و یان لە١٠٠مەتر لەملای بازاری نیشتمان دروست کراوە ، کەچی لەچەقی شاردا ئەو شوێنە کەلتوری و ستراتیژیانە بەهیمنی تەخت دەکەن ، ئەگەر پیلانی دەست بەسەراگرتنیان بەشیوەیەکی تر نیە ؟
ئەرکی هەموو رۆشنبیرو هەولێر دۆست و شوێنەوارناس و مێژوناسانە بەپەلە فشار بخەنە سەر پارتی و ئەو پیلانە نەگریسەی لێ بوەستیننن . ئەم تاوانە هیچی کەمتر نیە لە ٣١ی ئاب چونکە تێکدان شوينەوار و کەلتوری وەک سزای ناپاکی نیشتمانیە
ئەوەی منیش سەرم سور دەمێنێ یەک سوپا بەناو شوينەوار ، میژو نوس ، ڕۆشنبیری هەولێری لەناوەو دەرەوە ...هەیە ئەرێ کەنەتوانن داکۆکی لەمال و شارەکەتان بکەن چۆن شەرم ناتان گرێ خۆتان پێ لەدایکبوی ئەو شارەیە ؟ بەتایبەتی هەریەکەی دەگری دەلێ من بیری قەلا و منارە دەکەم ، کوری ئەم شارەم بەشان وبالی هەلدەدا .... ئەرکی ئەخلاقی هەموو تاکێکە بوارنەدات لەگەرەک و شارەکەی شوێنی دیرۆکی و کەلتوری بفەوتێ ، چونکە بەفەوتانیان
میژوو بیرەوەریەکان لەهزرمان نامینێ وەک دەلال خانە دەبێت بلێن شوێنەک هەبوو بەو ناوە !؟ لەکاتێکدا دەکرێ وەک گەرەکو شارە میژویە جیهانیەکان نۆژەن بکرێتەوە و ببتە شوێنی گەشت وگوزار وەک ولاتە شوێنەوارەکان
داکۆکی لە جوانی و قوربانی و ئازاری شاریش هەرگیز بەمانای شارچیتی ناگەیەني بەئاستی ئەوەی وەفادریەکە بەرامبەر ئەو شوێنەی بیرەوریت لێی هەیە و قەرزێکە دەدەیتەوە بۆیە لەگەل چەند هاوریەک لەسەر ئەو تاوانە دەوەستین ، ئەوەی بیەوێ دەنگ خەلکیش کۆبکاتەوە دەبێت کاری مەیدانی بۆوەستانی ئەو تاوانانە بکات. نەوەک دروشم فرۆشتن
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ئەو وێنانەی کە وردە وردە خەریکن گەڕەکە کۆنەکان تێک دەدەن:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/qadir_Nadir/Hewler.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست