کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد بێباڵ! جیاوازی نییه‌ له ‌نێوان ئاڵای بێ ووڵات و ئاڵای به‌نزینخانه‌دا

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


له‌سه‌روو به‌ندی سوتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهادا ئه‌ز خواستیاربووم بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم. کاتێکیش پۆست ئۆپسیۆنه‌که‌یم خوێنده‌وه‌ سه‌یرم کرد شێوه‌یه‌ک له‌داماوی ده‌وری ئه‌و پیاوه‌ ده‌نگ گه‌وره‌یه‌ی داوه‌ و وه‌ک چێشتی مجه‌ور هه‌موو بابه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ر یه‌کدا ترشاندوه‌ . کاتێکیش که‌میپنه‌که‌ی فه‌رهادم دی له‌پ ی ک مێدیاداو له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ناوی ئازاد جوندیانی و مسته‌فا ساڵحی چیرۆک دزم دی ، ووتم خودایه‌ بێئافات بێت له‌م پیاوانه‌ که‌مپین ده‌که‌ن ئه‌ی ئه‌مانه‌ له‌کوێ بوون کاتێک له‌زاخۆ گۆڤاری لڤینیان ئاوردا ؟ یاخود بۆ بێده‌نگ بوون کاتێک له‌جێ ی کتێب سۆرانیان شه‌هید کردو لیستی چه‌ند ناوێکیان دانابوو بۆ تیرۆر، ئه‌ی بۆ بێده‌نگ بوون کاتێک کتێبخانه‌که‌ی ڕێبوار سیوه‌یلیان ئاوردا؟ هه‌رووتم ده‌نگ ناکه‌م چونکم زۆ که‌یفم به‌ فه‌رهاد ده‌هات کاتێک فاتیمه‌ دووچاوی مه‌سته‌که‌ به‌سه‌رخۆشی ده‌ڵێت و به‌مێزه‌که‌ ته‌پڵ لێده‌دات، به‌ڵام کاتێک فه‌رهادم دی له‌به‌شێکی به‌رنامه‌که‌دا زۆر زۆرزانانه‌و بێمنه‌ت ده‌ڵێ من بۆیه‌ مه‌سعودم هه‌ڵبژاردوه‌، چونکه‌ مه‌سعود له‌ناوه‌ندی په‌رله‌مان ووتی با خه‌ڵک هه‌ڵم بژێرێت. لای فه‌رهاد ی بێ باڵ ئه‌مه‌ هه‌لوێسته‌و زۆریش ئازایانه‌یه‌ ، به‌لای منه‌وه‌ کاتێک ده‌بوه‌ هه‌ڵوێست که‌ سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ت بیتوانیایه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ریفه‌که‌یدا دێباتێکی بکردایه‌ و بمان زانیایه‌ ئه‌م جوامێره‌ی تۆ که‌زۆری ده‌نگه‌کانی تۆ شانازی پێوه‌ ده‌که‌یت قولابیه‌ چی له‌هه‌گبه‌ی مه‌عریفه‌تدایه‌. فه‌رهادی بێباڵ کاتێک مه‌سعود ئاڵای له‌سه‌ر سه‌ری تۆ چه‌قاند تارمایی به‌عس نه‌ما.
ئه‌و ئه‌گه‌ر هێنده‌ جه‌ربه‌زه‌بوو با له‌ یه‌که‌م ڕۆژی دروستبوونی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاڵای هه‌ڵکردایه، ئه‌وه ‌پارتی بوو نه‌ی ده‌هێشت وه‌ک په‌شێوی شاعیر ووتی په‌ڕۆکه‌یه‌ک له‌ناو په‌رله‌ماند دانێن، به‌ڵام که‌دنیا ته‌خت بوو ئاڵا دێت قسه‌ی زل دێت ئاخر چواری وه‌ک تۆیه‌ مێژوو به‌سه‌قه‌تی ده‌نوسێته‌وه‌. به‌سه‌رۆکه‌ قولابێکه‌ت بڵێ ئاڵا هه‌ڵنه‌کات لوقمی نانی ده‌م هه‌ژاره‌کانمان نه‌دزێت. له‌ئاستی بۆردومانه‌کاندا بێ ده‌نگ نه‌بێت. به‌سه‌رۆکه‌ گرنه‌که‌ت بڵێ ئه‌گه‌ر هێنده‌ ئازایه‌ باپیاسه‌یه‌ک به‌شێخوڵادا بکات بزانێ که‌سێک هه‌یه‌ وه‌ڵامی سڵاوێکی باته‌وه‌ . فه‌رهادی قۆشمه‌ ئه‌و کاره‌ جوامێرانه‌ی مه‌سعود چین وای له‌تۆ کردوه‌ ده‌نگی پێبده‌ی؟ ده‌ڵێی ئێمه‌ خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌نین ؟ ئه‌دی کونایبینین ماڵت خه‌راب نه‌بێت.
فه‌رهاد بێباڵ ئه‌و سه‌رۆکه‌ گرگنه‌ت پیرۆز بێت چونکم ئه‌وه‌ هه‌ربۆتۆ باشه‌ ئه‌و %70 یه‌ی که‌به‌ حسابی تۆ ده‌نگیان پێداوه‌ %35 ته‌زویره‌ خۆت باش ده‌یزانی بیریشت نه‌چێت ئێمه‌ چه‌ند فه‌وجی جاشمان هه‌بوو که‌دوای زۆریان برای سه‌رۆکه‌که‌ت ده‌رچون که‌جێگه‌ی شانازیه‌ بۆت .ئه‌وانه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ .
فه‌رهادی قه‌شمه‌ر به‌سه‌رۆکه‌که‌ت بڵێ با پاشه‌ڵی 31 ئابی پاک کاته‌وه‌ با بۆکڕوزی کورد کوژی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان وازلێبێنێت بادیله‌کانی شه‌ڕی ناخۆ باسبکات ،باداوای لێبورد له‌خه‌ڵکی شاره‌که‌ت بکات له‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازیه‌ی کردی به‌ناوی ته‌قه‌ی خۆشی با جارێک ئه‌و دیمکراتخوازه‌ ژنه‌که‌یمان پیشان بدات بزانین ڕه‌نگی چۆنه‌ . ئه‌وسا له‌ چوارساڵی داهاتودا ئێمه‌ش وه‌ک تۆ ده‌نگی پێده‌ده‌ین ،

ئه‌زمه‌ڕ
سلێمانی چوارباخ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە