له ده‌مارگیری مه‌زهه‌بیه‌وه بۆ ده‌مارگیری حیزبی
Monday, 29/03/2010, 12:00
ده‌مارگیری و خۆپه‌رستی خه‌سڵه‌تانێکن ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یان تێدایه بۆ خۆشیان ناتوانن پشتگیری لێ بکه‌ن ئه‌گه‌رچی له کرداری خۆشیاندا ڕه‌نگی دابێته‌وه، چونکه شتانێكن ژیری باوه‌ڕی پێیان نی یه‌و هه‌رده‌م به‌خراپ ناویان هێنراون، هه‌ربۆیه له دونیاشدا ده‌بینین سزا بۆ بکه‌رانی دانراوه له یاسادا، بۆ نمونه که‌سێك خۆپه‌رستی و ده‌مارگیری به‌رانبه‌ر یه‌کێکی تر بکات هه‌رکات به‌ده‌رکه‌وت و جێگیر بوو سزاکه‌ی وه‌رده‌گرێت، ئیتر له ووڵاتێکه‌وه بۆ ووڵاتێکی تر جیاوازی له جۆرێتی سزاکه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی لێوه بکه‌م به‌دووره له‌و ده‌مارگیری و خۆ په‌رستیانه‌ی که له‌سه‌ر خود یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌ت دروست ده‌بێت به‌رانبه‌ر که‌سانی تر، به‌ڵکو ئه‌و ده‌مارگیریه مه‌زهه‌بیه‌یه که له مێژووی ئیسلامی‌دا به‌رانبه‌ر مه‌زهه‌بێکی تری جیاواز هه‌بووه ئێسته هه‌مان ده‌مارگیری و خۆ په‌رستی زۆر به توندتر‌و به‌جۆرێکی تر دروست بۆته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر حیزب، کاتێك باس له مه‌زهه‌ب ده‌کرێت هه‌رچه‌ند مه‌زهه‌ب بۆ خۆی زۆر بووه له سه‌ره‌تاوه به‌ڵام کۆمه‌ڵێك دۆخی جۆراوجۆر وای کرد که ته‌نها چوار مه‌زهه‌ب وه‌ك مه‌زهه‌بی سه‌ره‌کی بمێنێته‌وه‌و په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌به‌کانیان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بکرێت، له مێژوودا ئیسلامیداو له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌بوونی ئه‌م چوار مه‌زهه‌به کێشه‌ی زۆری ناوه‌ته‌وه به‌جۆرێك هه‌ندێك جار ڕێگری له ژن و ژنخوازی له‌سه‌ر ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی کراوه، وه هه‌روه‌ها شه‌ڕو پێکدادانیش هه‌ر له‌سه‌ری دروست بووه، هه‌موو ئه‌م پیا هه‌ڵشاخانه‌و لێك تێنه‌گه‌شتنه له‌سه‌ر تێنه‌گه‌شتنیان بووه له‌سه‌ر خودی ئیسلام وه‌گه‌رنا مه‌زهه‌ب نه‌ك چوار به‌ڵکو چلیش بێت کێشه‌ی تێدا نی یه، دواتر ئه‌م کێشمه‌نکێشه بووه به مایه‌ی سه‌رنجی بانگخوازان و کاری زۆر بۆ کرا تا کاڵ بکرێته‌وه‌و مه‌زهه‌بیان لا ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بێت که ڕێگریان بکات له‌سه‌ر کاری خێر‌و چاکه، چونکه مه‌زهه‌ب مه‌زهه‌به، نه‌ك دین، دین له مه‌زهه‌ب گه‌وره‌تره‌و دینه‌که‌یه مه‌زهه‌به‌کانی له ژێردا جێ بۆته‌وه، من له بیرمه منداڵ بووم له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا کار بۆ ئه‌م کاڵ بوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بیه زۆر ده‌کرا له ناو مزگه‌وته‌کانی کوردستانداو مه‌لاکان بۆ خه‌ڵکیان ڕوون ده‌کرده‌وه که گرفت له‌وه‌دا نی یه له شتێکدا به گوێی مه‌زهه‌بێك بکه‌ین و له شتێکی تردا به گوێی مه‌زهه‌بێکی تر، زۆرجار نمونه‌ی ده‌ستنوێژ شکاندن ده‌هێنرایه‌وه، ده‌وترا ئێمه‌ی کورد له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعین و ده‌ستنوێژمان له خێزان و ئافره‌تان ده‌شکێ ئه‌گه‌ر ده‌ستمان به‌رده‌ستی یه‌کتر که‌وت، به‌ڵام که ڕۆشتین بۆ حه‌ج خۆمان ده‌به‌ینه سه‌ر مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و ده‌ستنوێژ ناگرینه‌وه، چونکه ناکرێت و زه‌حمه‌ته له حه‌جدا خه‌ڵکی زۆری لێیه‌و به‌ناچاری هه‌ر به‌ر یه‌کتر ده‌که‌ون، هه‌ندێك وردتر‌و جوانتر ده‌یان ووت ئێمه شوێن به‌ڵگه ده‌که‌وین ئیتر جیاوازی نی یه له حه‌ج بین یان ده‌ره‌وه‌ی حه‌ج مادام به‌ڵگه‌ی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه به‌هێزتره‌و ده‌ڵێ ناشکێ با له حه‌جیش نه‌بین هه‌ر ده‌ستنوێژ ناگیرنه‌وه، هه‌ندێکیش چونکه له‌سه‌ر ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی دامه‌زرابوو باوه‌ڕی ده‌کرد به به‌ڵگه‌ی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌و به ده‌ستنوێژ نه‌شکانی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا، به‌ڵام هه‌ر ده‌یگرته‌وه دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارد، لێره‌دا ئه‌وه‌ی زۆرگرنگ و له جێیه بوترێت ئه‌و ده‌مارگیریه‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌کان هه‌بوو خۆ مه‌زهه‌به‌کان چوارن له کاتێکدا جیاوازیه‌کان هه‌موو فیقهی بوون، به‌ڵام ئێسته ده‌مارگیری و خۆ په‌رستی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن له‌سه‌ر حیزب دروست ده‌بێت و هه‌ر حیزبه‌و مه‌زهه‌بێکی جیاوازی بۆ خۆی دروست کردووه‌و که‌سیش ئه‌وی تری قبوڵ نی یه، وه زۆرجار ڕاجیاوازیه‌کان له فیقهیش زیاتر بووه، له چوار مه‌زهه‌به‌وه بۆ 1000 مه‌زهه‌ب ئێسته. وه هیچ ووڵاتێکیش نی یه پشکی له‌م ده‌مارگیریه‌دا به‌رنه‌که‌وتبێت، گه‌ر بێت و باسی کوردستان بکه‌ین چه‌ند حیزبی ئیسلامی تێدایه ئه‌وه‌نده مه‌زهه‌بی جیاوازه‌و وه هه‌تا له‌ناو حیزبه‌کانیشدا باڵی جیاوازی تێدایه‌و ئه‌وانیش مه‌زهه‌بێکی جیاوازیان بۆ خۆیان دروست کردووه‌و هه‌ر به مه‌زهه‌بی حیزبه‌که‌ی خۆشیان ڕازی نین، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر جێگه‌و شوێن مه‌زهه‌بی جیای تریش هه‌ن، ئه‌م جیاوازیه‌ش گه‌رچی په‌یڕه‌و پرۆگرامی خۆشیان هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی حه‌زی تاکه‌وه گۆڕانکاری و ده‌مارگیری دروست ده‌کات و له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت، هیچ که‌سێك نی یه باوه‌ڕی به ڕاستێتی ده‌مارگیری حیزبی نه‌بێت مه‌گه‌ر ده‌مارگیری به‌شێوه‌یه‌کی لێ کردبێت نکۆڵی له‌مه‌ش بکات، نمونه زۆرن له‌سه‌ر گشت حیزبه‌کان که چاویان به‌یه‌کدا هه‌ڵنایه‌ت و هه‌رکه‌س ئه‌وه‌ی خۆی نه‌بێت ئه‌وی تر ئاماده‌ش نی یه له حه‌جیشدا خۆی بۆ بباته سه‌ری، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای حیزب و ده‌مارگیری کوێرانه بۆی مسوڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ براکه‌یدا قسه‌ناکات و بۆ هه‌لێکیش ده‌گه‌ڕێ پشتی بشکێنێت، منیش ده‌ڵێم تا مسوڵمانان له‌ناو یه‌کدا به‌م جۆره بن دروست بوونی حکوومه‌تی ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت خه‌ونێکی شاعیرانه.
*خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست