ئه‌گه‌ر دوو جار خه‌ڵه‌تێندرای خوا خۆت بگرێ
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
به‌داخه‌وه، ئه‌فووسوس زۆرینه‌ی به‌رپرسان و سه‌رکرده‌کان، له‌پێشگرتنه ده‌سه‌ڵاتیان خۆیان ده‌که‌نه فریشته‌یه‌کی خه‌مخۆری گه‌له‌که‌یان، وه‌ک داهۆڵێکی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، که پاسه‌وانی خه‌له‌ی گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بنه سندانی خاک نه‌ته‌وه‌که‌یان و ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌نه دۆزه‌خی سه‌رزه‌وه‌ی و سه‌رجه‌م به‌ها جوانه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌نه قوربانی ئاره‌زوه بۆگه‌نه‌کانی خۆیان.
هه‌ر بۆ نوونه ته‌ماشای په‌ره‌له‌مانه‌که‌مان، بکه‌ن. تاک وته‌را نه‌بێت، ووشه‌ی نا فێر نه‌کراون، به هه‌ق ناهه‌ق ده‌ست به‌رز ده‌کانه‌وه، دیمان له ڕابردودا، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆر، ده‌نگی دا بۆ یاسایه‌ک که به پێی ئه‌و یاسایه‌ی که په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێی بۆدا، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت به پۆستی دیکتاتۆرێکی ڕه‌ها.
دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی که گرنگی نه‌دات به به‌هاداره‌کانی، ئه‌وه تاوانی سه‌رکرده‌یه، له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕوده‌دات، به ئاگاداری به‌رپرسه‌کان و سه‌رده‌کانه، که ده‌بینن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌یوه‌ندی تاک وکۆمه‌ڵ به خاک نه‌ته‌وه‌وه به‌ره‌و پوکانه‌وه‌و نه‌مان ده‌چێت.
ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی دابوو نه‌ریتێکی جوان و پڕ شانازانیان هه‌یه، که ئه‌ویش په‌یوه‌دندیه پته‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، ئه‌وه‌ش له‌ساییه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌نفالکردوه.
نیلسۆن مه‌ندێلاو گاندی گه‌له‌که‌ی خۆیان فێرکرد، که بڵێن نا، بۆیه به ئاوات گه‌یشتن.
ده‌بێت سه‌رکرده توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت که وه‌ک مامۆستای قوتابخانه‌یه‌ک گه‌له‌که‌ی فێر بکات.
ئه‌فسووس، سه‌رکرده‌کانمان خه‌ڵکیان فێری ئه‌رێکردوه، نایان له که‌له‌ی که‌سدا نه‌چاندوه، ئه‌وه‌شیان له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، کا‌تێک که‌له هه‌رچوار لای دنیاوه خه‌ڵکیان خسته هه‌له‌که سه‌ما، به‌بۆنه‌ی دابه‌شکردنی زه‌وی سامانی گه‌ل به‌سه‌ر مرۆڤه مشه‌خۆره‌کانداو کردنیان به کۆیله‌که‌یه‌کی هه‌میشه ئه‌ڵقه‌له گوێ.
ئه‌رستۆ نزیکه‌ی پێش 2500 باسمان بۆ ده‌کات(هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌ستی دایه زه‌وی دابه‌شکردن دوو بابه‌تم له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی ئه‌فلاتون نوسی)، ئه‌رستۆ ئه‌ڵێ: جه‌لاد و خوێنمژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل له نیشتیمان په‌روه‌ری به‌رخۆدانی داماڵن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست نه‌چێت، سه‌ره‌تابه شێوازی جیا جیا په‌لاماری چینه ڕۆشنبیره‌که ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا هه‌وڵێ ماڵیکردنیان ده‌ده‌ن، که نه‌کرا، تیرۆری جه‌سته‌ی، یا به خائین ناوهێنانیان، ئه‌مانه‌شمان هه‌ر هه‌موو به دیدی خۆما دیت، یا بیست تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ڕوی به‌عسیان سپی کرده‌وه، کا‌تێک به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له کوچه‌و کۆڵانکاندا گوێچکه‌ی نه‌یرانی خۆیان به که‌ته‌ر بڕی. هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی زه‌وی زار‌و سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵک به‌سه‌ر مشه‌خۆره‌کاندا، نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و گه‌ڕان به‌داوی شه‌ڕو پشێوی تاکوو خه‌ڵک بێزار بکه‌ن و ووزه‌و توانای به‌رگری نه‌مێنێت. به هێنانه‌وی نموونه‌ی ئه‌رستۆ مه‌به‌ستمه بڵێم که ئه‌مه کارێکی نوێ نیه، که ئه‌مانه ده‌یکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌تا ئه‌رستۆ 2500 پێش ئه‌مڕۆ باسی له جۆره کاره‌نه‌مان بۆ ده‌کات.
http://www.aljazeera.netکۆمه‌ڵی نمونه‌ی دیکه‌ی زیندوو، که سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی جیهان، نانی قوتی خه‌ڵکی ده‌دزن، له پێناو ژیان گوزه‌رانی خۆیاندا خه‌رجی ده‌که‌ن
بۆ نموونه رۆژنامه‌ی ئافتۆن بلادتی سویدی باس له 10 دزه گه‌وره جیهانیه‌که ده‌کات،
یه‌که‌م محه‌مه‌د سوهارتۆ نزیکه‌ی 15 تا 20 ملیارد قووتی خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووته‌ی خۆی دزی.
دوه‌م فرێدیناد مارکۆس له فلیپین 5 تا 10 ملیارد دۆلاری گیرفانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی دزیوه.
سێهه‌م مۆبۆتۆ سێ سێ له زایر 5 ملیاردی دزیوه.
چواره‌م سانی ئه‌باچه نه‌یجیریا 2 تا 5 ملیارد دۆلای گه‌له‌ی ئاودیوو کردوه.
پێنجه‌م سلۆبۆدان مۆلۆسۆڤیچ سربیا 1 ملیاردی دزیوه.
شه‌شه‌م ژیان کلاودێ له هایتی 300 تا 800 ملێۆن دۆلاری دزیوه.
حه‌وته‌م ئه‌لبێرت فۆجی مۆری له پیرۆ 600 ملیۆن دۆلاری ئاودیوی ژاپۆن کردوه.
هه‌شته‌م پاڤلۆ لازه‌ره‌ینکۆ له ئۆکرانیا 113 تا 200 ملیۆن دۆلاری دزیوه.
نۆهه‌م ئارنالدۆ ئه‌لێمان له نیکه‌راگوا100 ملێۆن دۆلاری دزیوه.
ده‌هه‌م جۆسێڤ ئیسترادا له فلیپین 70 تا 80 ملێۆن دۆلاری دزیوه.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article201442.abهه‌ر هه‌مان ڕۆژنامه‌ی سویدی کاتی خۆی نوسی کا‌تێک یاسر عه‌ره‌فات مرد، میراته‌که‌ی که به‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی که‌وت، که ڕۆژانه ده‌کاته نیوملێۆن کرۆنی سویدی، که‌چی 90% خه‌ڵکی فه‌له‌ستنی له‌سه‌ر زبڵدانه‌کان ده‌ژین.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article245797.ab هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژنامه‌ی سویدی کاتی خۆی نوسی که پاشای سعودیه له گه‌شتێکیدا له سعودیه‌وه بۆ ئیسپانیا ملیاردو نیوێکی کرۆنی خه‌رجکردوه. بیری لێبکه‌وه ته‌نها گه‌شتێک ملیاردو نیو کرۆنی سویدی.
له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین مافیا‌و گه‌وره‌ترین چه‌ته خێزانی ئال سعودن، که ته‌واوی سامان و سه‌روه‌تی ئه‌و ووڵاته له پێناو گه‌شت گوزارو ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا ده‌به‌ن به تاڵان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، هه‌رگیز مه‌دیایی ڕۆژئاوای باسی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و خێزانه بۆگه‌نه ناکه‌ن، چونکه کا‌تێک بۆ یه‌که‌مجار ساڵی1967 عه‌ره‌به‌کان یه‌کیان گرت شه‌ڕی 6 ڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا کرد، به‌ڵام ئیسرائیل لووتی شکاندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سعودیه ناردنی نه‌وتی وه‌ستاند، ئه‌و کاته‌ش هه‌موو ئه‌وروپاو ئه‌مریکاش توشی که‌م ئه‌ندامی و په‌شۆکان هاتن، جوڵه نه‌ما له بازاڕه‌کانی جیهاندا، ته‌واوی سه‌یاره‌و قه‌تارو فڕۆکه‌کان کارخانه‌کان له کار که‌وتن.
جگه له‌وه‌ش سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه بۆگه‌نه دژی ئازادیخواهانی جیهان به‌کار ده‌بردرێت و ئازادی خواهانی پێده‌مکوت ده‌کراو ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌رۆکایه‌تیانه‌ی که باسمان لێوه کردن، له‌سه‌رده‌می خۆیدا، ڕه‌نگه هه‌ر ئێستاش هێنده پیرۆزکراون، که پیرۆزیان گه‌یشتته ئاستی خوا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشبه‌ختانه گه‌لان به‌رو ووشیاری ڕێگه ته‌ی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر خۆ وکیسه‌ڵ ئاسایه و به پێی پێویست نیه.
ئه‌گه‌ر گه‌لی سعودیه له دڕنده‌یی و جانه‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود تێبگه‌شتنایه، نه‌ک بنه‌ماڵه‌ی ئال سعود پیرۆز نه‌ده‌بوو، به‌ڵكوو كه‌له‌ی مێشکی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودیان ده‌ته‌قانه‌ده‌وه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌کاندا.
بێگوومان، ئه‌وه هه‌ژاری ئه‌و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌یه که‌وا ساخته‌چیه‌کان ده‌توانن به‌شێوه له خشته‌یان به‌رن.
هیوادارم که ته‌ماشایه‌کی ئه‌م کلیپه بکه‌یت، که ده‌بینی که‌سێک هه‌ژار به هه‌ر چووارپه‌ل وه‌ک گیانله‌به‌ره چوار پێکان، ته‌کان ده‌دات که‌ده‌ستی شێخ ماچ بکات، که‌چی شێج ئه‌دات به‌ده‌میدا و ئه‌ڵێ: نه‌مگووت ته‌نها یه‌ک جار ده‌ستم ماچ بکه!
ئه‌گه‌ر هه‌ژاری بیر نه‌بێت، ئه‌و شێخه جانه‌وه‌ره ده‌بێت، له مۆزه‌خانیه‌کدا هه‌ڵبگیردرێت، به زیندووی. نه‌ک نه‌گبه‌تێک ده‌ستی ماچ بکات، کا‌تێک ئه‌و کلیپه‌م دی، لام سه‌یره نه‌بوو، به‌ڵام نه‌متوانی ڕێ له ئه‌شکم بگرم.
http://www.youtube.com/watch?v=NZ1kD6b4-3s&feature=relatedله‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌نه‌شدا نیلسۆن مه‌ندێلا که نزیکه‌ی 30 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی له پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یدا له زیندان گوزه‌راند، هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌یتوانی که نه‌ک هه‌ر خۆی بکاته ملێۆنێر، چونکه مه‌ندێلا له خۆشه‌ویستیدا، گه‌یشته ئاستی خوا، ئه‌و ده‌یتوانی نه‌ک بۆ جاری دوه‌م به‌ڵکوو هه‌تا هه‌تایه به سه‌رۆک بمێنێته‌وه.
خوێنه‌ری هێژا: 18 ساڵه له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م جیهانه‌وه پاره دڕژێته کوردستانه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ده‌ها گومرگ شه‌و ڕۆژ کاری کردوه.
له ساڵی2003 شه‌وه،ساڵانه 7،5 تا 8 ملیارد بودجه‌ی ته‌نها دووشاره، به‌پێی ئابووری ناسان ئه‌و بودجه‌یه‌ی که ده‌گاته گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌گاته ئاستی بودجه‌ی سوریا و ئوردنیش.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم وابزانم ساڵی2005 بوو، جورجیا دوای نیو ملیاردی کرد، بۆ پارسه‌نگی بودجه‌ی ووڵاته‌که‌ی.
18 ساڵه که‌س کاری نه‌فالکراوه‌کان فریوو ده‌درێن.
18 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید فریوو ده‌درێت، هێشتا چاره بۆ نزیکه‌ی 63 برینداری شیمیاوی، که پێویستیان به تیماری په‌له هه‌یه، تیمار نه‌کراون، 3 دیکه‌شیان شه‌هید بوو، پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام سه‌رۆک بۆ چاره‌سه‌ر ددانی ده‌گاته نه‌مسا.
18 ساڵه هیچ بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌نفالچه‌یه‌کان ئه‌نفالکراوه ده‌که‌نه نۆکه‌ری ماڵه‌که‌یان(بۆ نمونه هاوسه‌ری ئه‌نفالکراوێک خزمه‌تکاری ته‌ها محێدین مه‌عروف بوه له دوکان، جاوپێکه‌تنی مام ڕۆسته‌م له‌گه‌ڵ که‌ی ئه‌ی ئێن).
18 ساڵه هێشتا کاره‌با و کار ئاوه‌دانی له‌جێگه‌ی خۆیدا چه‌قی به‌ستوه.
18 ساڵه جوتیارو کرێکار ده‌کرێت به‌پۆلیس و جوتیارو کرێکار له بناغه‌وه هه‌ڵته‌کێننراوه.
پاش 18 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی کوردی و 35 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی فاشستی به‌عس هێشتا هه‌وڵنه‌داروه بۆ به‌جیهانی کردنی کۆمه‌ڵکوژی به‌عس و جینۆسایدی کورد.
پاش 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی،35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی، تازه به‌تازه به‌پێی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کرێت به دیکتاتۆرێکی ڕه‌ها.
پاش 6 ساڵ له روخاندنی سه‌دام، که‌چی هێشتا، نه‌ک که‌رکوک نه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان، به‌ڵکوو هێشتا مالکی دڵنیانیه که حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رده‌گرێت، که‌چێ وا خانه‌قین کفریشیان له ده‌ستدا.
جگه له‌وه‌ش له موسل کورد له‌سه‌دا 40 کورسیه‌کانی هه‌بوو که‌چی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه12 کورسیان ماوه.
پاش 6 ساڵ له ڕوخاندنی سه‌دام، به پێی یاسا ده‌ست له خاكی کوردستان هه‌ڵده‌گیردێت، نمونه‌ی وه‌ک بدره‌و جه‌سان.
ده‌نگ ده‌ری هێژا:تۆ ته‌واوی ژێر و بنی ئه‌م دو ده‌سه‌ڵاته‌ت دی، ئیتر تۆ پێویستت به به‌ڵگه نیه، چونکه......
پاش 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و گازه‌ندی دیموکراسی سۆرانی مامه حه‌مه تیرۆر و دوکتۆر عه‌بدولستار له سه‌ر نوسین تیرۆر ده‌که‌ن.
پاش 18 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی له گازه‌ندی یاسا سه‌روه‌ری دوکتۆر که‌مالی له‌سه‌ر پارجه نوسینێ به 30 زیندان سسزا ده‌ده‌ن، که‌چی به فوویه‌ک و دوو سه‌بری نێچیر ئازادیش ده‌کرێ، ئایا ئه‌مه‌یه
سه‌روه‌ری یاسا؟ده‌سه‌ڵات گازه‌نده ده‌کات که 300000 چه‌کداری هه‌یه، ئه‌ی بۆ ناپرسن ئه‌رێ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ت بۆ که‌ی هه‌ڵگرتووه، خۆ ئه‌وه‌تا مانگ نیه تۆپرانی گونده‌کانمان نه‌که‌ن؟
خوێنه‌ری هێژا:ده‌نگدان به مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و ده‌مانچه‌و ماشێن ،زه‌وی، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی بێکاران، دابه‌شکردنی ئاو به تانکه‌ر، هیچکامیان ڕه‌وتاری دیموکراسی نین و دیکتاتۆرین.
ئه‌مانه هه‌رهه‌موو کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێرو کۆمه‌ڵگایه‌کی ده‌سته‌مۆ ده‌به‌ن، ئێوه هه‌موو کاره دژ به‌خاک و نیشتیمانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌تان دی، ئیتر گوناهی خۆته، ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه ڕێگه بده‌یت، له خشته‌ت به‌رن، چونکه ئه‌وان 18 ساڵ نه‌یان توانی به‌ڵێنه‌کانان به‌رنه سه‌ر، ئیتر ئه‌وه‌یان تاوانی خۆته، که جارێکی دیکه ئه‌مانه بکه‌یته‌وه به‌که‌لگای گیانی خۆت.
20 جولای2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست