کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رونكردنەوەیەك بۆ راى گشتى راگەیاندراوى رابوونى خوێندكارو لاوانى كوردستان

Monday, 30/03/2009, 12:00

1807 بینراوە


دواى ئەو هەوڵانەى لە رۆژانى رابردوو دا درا بۆ چارەسەركردنى كێشەكان لە نێوخۆى حیزبى زەحمەتكێشانى كوردستان دا, رابوون بەش بە حاڵى خۆى بەشدار بوو لەو هەوڵانەدا بەڵام بە داخەوە هەموو هەوڵەكانیش بە بنبەست گەیشت و چەند ئەندامێكى سەركردایەتى و ژمارەیەك كادیر جیابونەوەى خۆیان لە حزب راگەیاند .
رابوونى خوێندكارو لاوانى كوردستانیش وێراى هەوڵ دانمان بۆ پاراستنى یەكپارچەى رێكخراوەكە كە رێكخراوێكى مەدەنیە بەڵام بە داخەوە, تاقمى جیابووەوە هەوڵیاندا بەشێك لە رابوونیش بۆ خۆیان ببەن بەڵام ئەم كارەیان بۆ نەچووە سەر . ئێمە لە رابوونى خوێندكارولاوانى كوردستان ئەو كارانە بە دوورلە هەر ئەخلاقێكى سیاسى و بە كارى تێكدەرانە لە قەڵەم دەدەین , رابوون وەك رێكخراوێكى پیشەیى و داكۆكى كەرى مافەكانى خوێندكارو لاوانى كوردستان درێژە بە كارەكانى خۆمان دەدەین هەروەها پشگیرى تەواومان بۆ حیزبى زەحمەتكێشانى كوردستان دووپات دەكەینەوە وە دڵنیاشین كە وەك چۆون لە رابردوودا ئەو هەوڵانەى بۆ پەرت كردنى زەحمەتكێشان دراون لە بارچوون تەنها ماوەیەكى كاتى بوەو دواى چەند مانگێك زەحمەتكێشان بەهێز تر بووە هەروەها ئەم هەوڵە وەك ئەوانى تر شكست خواردوو دەبێت .
رابوونیش بەڵێن دەدات كە خەباتى خۆى پەرە پێبدات و بەردەوام دەبێت لە پێناو داكۆكى كردن لە مافە پیشەیى و ئەكادیمیەكانى خوێندكار ولاوانى كوردستان و گرنگى تەوایش بە پەیوەندیەكانى لە گەڵ تەواوى رێكخراوەكاندا بەردەوامى پێدەدات و خۆى بە ئەندامێكى چالاكى نێو فیدراسیونى رێكخراوە خوێندكار و قوتابیەكانى نێو فیدراسیون دەزانێت , داواش لە سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و خوێندكارى دەكات كە هاوكاریمان بكەن و مامەڵەى تەندروست لەگەڵ بارودۆخەكان بكەن ,هەروەها ئەو چەواشەكاریەى تاقمى جیاوەبوو كە هەوڵ دەدەن لە ژێر یەك ناودا كاربكەن رەت بكەنەوەو داواش لە سەرجەم هاورێیانى كادیرو ئەندامانى خۆمان دەكەین كە بە هۆشیارى مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەن و یەكپارچەى رێكخراوەكە بپارێزن .

سەركەوتووبێت خەباتى رێكخراوەیى و مەدەنى لە كوردستان

ناوى هاورێیانى مەكتەبى سكرتاریەت و تەنفیزى
ئاسۆ مەجید سكرتێر
جەزا رەزا مەكتەبى سكرتاریەت
شوان شوكت مەكتەبى سكرتاریەت
محمد خدر رسول بەرپرسى لقى راپەرین
د.رەنج محمد على بەرپرسى لقى سلێمانى
رۆژ محمد على بەرپرسى لقى زانكۆ و پەیمانگاكانى سلێمانى
ڤەهێڵ هەمزە تاهیر بەرپرسى لقى هەولێر
كاروان عبدالرحمان بەرپرسى لقى بازیان
م.سەلاح حسین ئەحمەد بەرپرسى لقى شارەزوور
رزگار محەمد مەنێور بەرپرسى لقى گەرمیان
تەواوى بەرپرس و هاورێیانى بەشى راگەیاندن و برادەرانى لقى دهۆك


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)