کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ره‌فیق حیزبیه‌کانی شه‌قلاوه‌ ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنی 23شه‌هیدانی شه‌قلاوه‌

Sunday, 17/11/2013, 12:00

1285 بینراوە


هه‌موو که‌س ده‌زانێ رژێمی به‌عس به‌بێ هاوکاری جاش وره‌فیق حیزبیه‌کان هیچیان بۆ نه‌ده‌کرا به‌لام ئه‌وه‌ی له‌شه‌قلاوه‌ رویدا به‌ده‌ستی خۆفرۆشان و ره‌فیق حیزبیه‌کان له‌ هیچ شوێنێکی تری کوردستان روی نه‌داوه‌ زۆر به‌ئاشکراو به‌بێ باك ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو تاواناکان.
له‌دوای خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌که‌ی شه‌قلاوه‌ له‌ به‌هاری سالی 1987 دژی رژێمی به‌عس،رژێم ده‌ستی به‌ره‌شبگیریه‌کی گه‌وره‌ کرد له‌وشاره‌ سه‌دان گه‌نج وپیرو ژن ومناڵی ده‌ست گیرکرد هه‌ندێکیان دوای ماوه‌ک ئازاد کران ،به‌لام رژێمی به‌عس ئه‌و چالاکیه‌ی حزبی شیوعی کرده‌ به‌هانه‌یه‌ک بۆ شه‌هید کردنی 23 که‌سه‌
که‌ له‌ نێویاندا هاولاتی کوردو مه‌سیحی هه‌بوو ،وه‌ منال وپیری تێدابوو..ته‌نانه‌ت له‌ مالێکدا چوار برا شه‌هید کران ،دووبنه‌ماله‌ش کورو باوکیان شه‌هید کران ..نه‌خشه‌ دارێژه‌ری گوله‌باران کردنی ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ش هه‌ر ره‌فیق حزبیه‌کان بوون..
کێ بوون ئه‌وانه‌ی ئه‌م ره‌ش بگیریه‌یان ئه‌نجام دا هه‌رهه‌مووی به‌ده‌ستی کورده‌ خۆفرشه‌کان بووه‌ هه‌ر له‌سه‌رپه‌ریشتی پرۆسه‌سه‌ربازیه‌که‌ که‌ عه‌قیدێکی کورد بوو تا ده‌گاته‌ ره‌فیق حزبیه‌کان که‌ زۆربه‌یان کورد بوون..ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ئاشکرا کاریان ده‌کرد
یه‌که‌میان مامۆستا حه‌سه‌ن بوو ناسراوه‌ به‌ حه‌سه‌نه‌ فه‌ندی راپۆرتی له‌سه‌ر گه‌وره‌و بچوکی ئه‌م شاره‌ نووسیوه‌ ده‌ستی له‌ که‌س نه‌پاراستوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ خزمه‌نزیکه‌کانی خۆشی زۆر جار راپۆرتی به‌ خۆرایی نووسیوه‌ به‌س بۆ ئافه‌رینێک خۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ به‌عس ،نهێنی هه‌موو حزبه‌کانی بۆ رژێم ناردووه‌.ئێستاش هه‌ر له‌ شه‌قلاوه‌یه‌و که‌سیش ناتوانی گله‌ییشی لێ بکات و خۆی به‌هه‌زار پێشمه‌رگه‌ نادات وه‌کو کادیرێک هه‌لسوکه‌وت ده‌کات.ماوه‌یه‌ک له‌ رادیۆی ده‌نگی شه‌قلاوه‌ کاری کرووه‌.ڵه‌کاتی شه‌ری ناوه‌خۆش هه‌ولی خۆش کردنی ئاگره‌که‌ی ده‌دا.
دووه‌میان شاکر مه‌لا برایم ناسراو به‌ ره‌فیق شاکر
ئه‌ویش یه‌کێک بووه‌ له‌ هه‌ره‌ خۆفرۆش ودرنده‌که‌ی شه‌قلاوه‌ که‌ به‌ ئاشکرا هه‌ره‌شه‌ی له‌ هه‌موو که‌س ده‌کرد ببێت به‌ به‌عسی،ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو کاره‌ به‌دره‌ویشتیه‌کان، له‌سه‌ره‌تای سالانی هه‌شتاکان مه‌فره‌زه‌یه‌کی یه‌کێتی ده‌ی گرن ده‌یبه‌ن بۆ لێ پێچینه‌وه‌ به‌لام له‌رێگادا که‌ باوکی به‌دوای ده‌که‌وێت به‌ر گوله‌ ده‌که‌وێت وده‌کوژرێت...ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ری ده‌ده‌ن که‌ بچێته‌وه‌ ماله‌وه‌،،،که‌ چی دوای ئازاد کردنی ده‌بێت به‌ گورگێکی هار له‌ناو شاردا...پله‌کانی له‌ ناو به‌عس دا بۆ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌..دوای راپه‌رینیش به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌که‌وێت ده‌بێت به‌ بێژه‌ری ده‌نگ کوردستان له‌ شه‌قلاوه‌.به‌لام که‌ رۆژانه‌ به‌ر تف و نه‌عله‌تی خه‌لک ده‌که‌وێت...ناچار ده‌بێت به‌ره‌و موسل ده‌روات درێژه‌ به‌ خزمه‌تی به‌عس ده‌دات تا ئه‌وکاته‌ی رژێمی به‌عس ده‌روخێت له‌ سالی2003...پێش روخاندنی رژێم چه‌ند جار ژنه‌که‌ی خۆی ناردۆته‌وه‌ بۆ ده‌ست نیشان کردنی خانووه‌ نوێکانی دۆلاراوه‌ی هه‌ولێر چوونکه‌ هه‌ر به‌و ئومێده‌ بووه‌ که‌ رۆژێک دێت که‌ رژێمی به‌عس ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ کوردستان داگیریان بکات...له‌هه‌مووی سه‌یر تر له‌ دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ سالی 2003 په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت‌ به‌یه‌کێتی ماوه‌یه‌ک وه‌ک بێژه‌ر له‌ رادیۆی مه‌لبه‌ندی موسل کارده‌کات ئێستاش بووه‌ته‌ په‌یامێری سه‌ته‌لایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کورستان خۆشی نادات به‌ هه‌زارن بنه‌ماله‌ی شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی....ئه‌مه‌یه‌ وه‌فای یه‌کێتی بۆ که‌س وکاری شه‌هیدان ده‌ست به‌خوێن سورێك میوانی که‌س وکاری شه‌هیدان ده‌ده‌ن له‌شاشه‌کانیان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)