کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە - بۆ راى گشتى كوردستان و دنیا

Thursday, 04/03/2010, 12:00




بە پێویستى دەزانین رای گشتى لە سەرتاكانى تەزویر لە دەڤەرى باڵەكایەتى ئاگادار بكەینەوە.
لە پرۆسەى هەڵبژاردنى دەنگدانى تایبەت، لە سنورى قەزاى چۆمان، پارتى باوڕى بە پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش نیە، بەناوى نەخوێندەوەاریەوە، بۆ هەر پێنج كەسێك كەسێكى جێگاى متمانەى خۆیانى لەگەڵ ئەنێرێت، سەرچاوەیەك لە شارۆچكەى گەڵالە ووتى كە بەرپرسى سوپاى باڵەك و بەرپرسانى دیكە، لە دەرەوە وەستاون، بۆ ئەوەى پێشمەرگەكان نەوێرن دەنگ نەدەن، وتیش ئەوان ناچار كراون لە ناو لیستى هاوپەیمانى دەنگ بدەنە ئازاد سرێشمەى ، ئەوەش بەناچاریە سەرچاوەكە وتى ئازادیان لێ زەوت كراوە، بۆیە هیچ دڵ خۆش نین بەودەگدانە، راشى گەیاند كە پارتى بریارى داوە هەموو فەرمانبەرێكى حكومى كەسێكى لەگەڵ بچێتە سەر سندوقى دەنگدان لە رۆژى 7/3 سەرچاوەكە ئاشكراشى كرد كە پارتى جگە لەوانە و لە رێگاى كارمەندانى مۆزەف پەناى بردۆتە بەر تەزویر و فرتوفێل و تۆقاندن، داواى كرد كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان لە رۆژى 7/3 نوێنەریان بنێرنە دەڤەرى باڵەكایەتى...
ئەمەیە دژە دیموكراتى بوون..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە