کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبێ كێ بەرپرس بێت لە داخستنی هۆتێلەكان و بەناو مۆتێلەكان و شوێنەكانی دیكەی حەوانەوەى گەشتیاران ئێمە یان ئەوان یان هەموومان

Thursday, 12/03/2015, 12:00


د. نه‌سره‌ت سابیر خوَشناو

دەڵێن هیچ شتێك بە تام و چێژتر نیە لە گەشت، لەبەر ئەوەی هەر ساتێك شوێنێكی نوێ ئەبینیت لە گەشتەكەتدا و لەگەڵ خەڵكێكی نوێ تێكەڵ ئەبیت كە پێشتر نەتناسیون.
پێشتر زۆر دڵمان خۆش بوو بە زیاد بوونی ژمارەی هۆتێلەكان و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران و ڕوو لە هەڵكشانیان، پارساڵ و لەگەڵ ئەوەی یەكەم جار بوو لە مێژوودا هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا بە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتە عەرەبیەكان بۆ ساڵی 2014 بەڵام چ خێرمان لە و نازناوە نەبینی و بگرە بە پلانی ناحەزانی هەرێمەكەمان گەشتیاری ووڵاتیان تووشی شپرزە كردو تا كار گەیشتە ئەمڕۆ وای لێهات ژمارەیەكی زۆر لە هۆتێلەكان لەكار وەستان و داخران ! دەبێ هۆكارەكان چیبن و با دەستنیشانیان بكەین وبزانین چیمان كردو چی بكەین باشە، لە داهاتووشدا كێرڤی بوژانەوەی گەشتیاری ڕوو لە هەڵكشان بكەینەوە و جارێكی دیكەش هەڵەكانمان دووبارە نەبنەوە لەم سێكتەرەدا.
نابێت سەیری گەشتیاری بكەین نمونەی كەسێك چۆن گەشت دەكات بۆ ووڵاتێك بە خۆی و جانتایەكی بچووكی تا چەند ڕۆژێك كات لە هۆتێلێك بەڕێ بكات و شوێنە گەشتیاریەكان بگەڕێت، نەخر! گەشتیاری گۆڕاوەو لەم سنوورە تەسكە دەرچووەو هەموو لایەنەكانی ژیانی گرتۆتەوەو باوەشی بۆ پێشكەوتنەكان گرتۆتەوەو كەوتۆتە پێشی پێشەوەی سێكتەرەكانی ئابووری، وە ئەم سێكتەرەی گەشتیاری توانی هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانە ببڕێت كە ڕێگری لێ دەكەن، دڵنیا بوون لەوەی ئەم سێكتەرە لەناو ناچێت بەڵكو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە گەشەسەندن و پێشكەوتن دەكات .
هەندێك لە گرنگی پێدەرانی گەشتیاری پێشبینی ئەوەیان دەكرد كەوا لەگەڵ سەرهەڵدانی تۆڕی ئینتەرنێت جولەی گەشتیاری لاواز دەبێت بە هۆی بە هەدەردانی داتاو زانیاری و وێنەی شوێنە گەشتیاریەكان، بەڵام سەردەم سەلماندی كە گەشتیاری زیاتر ڕوو لە گەشەو سەرهەڵدانی زیاتر دەكات،لە گەڵ هاتنە ناوەوەی زۆربەی ووڵاتان بۆ بازاڕی گەشتیاری، بەڵام باشترین بازاڕی گەشتیاری ڕاكێشانی ژمارەی زۆری گەشتیارانە، لە كوردستانیش شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری زۆرمان هەن بەڵام چی بكەین گەر زۆربەیان بە كار نەخرابن و لە ئامادەباشی نەبن بۆ گەشتیاران.
كێ بوون ئەوانەی بێ ستاندارتی جیهانی ئەستێرەیان بەخشیە شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران و لەسەر كام پێوەر بوو؟!
كۆڵەگەكانی گەشتیاری ماددەی خاوی چالاكیەكانی گەشتیارین لە گشت ووڵاتانی جیهان ئەویش یان سروشتین وەك شوێنی جوگرافی ئاوو هەوا دۆڵ و چیاو بەفرو ڕووەك و ...یاخود لە دەستكردی ئادەمیزادن وەك شوێنەوار و شارەكانی خاوەن شارستانیەت و ئایین و پیشەسازیە فۆلكلۆریەكان، وەك دەبینین كوردستانیش زۆر دەوڵەمەنە بەو كۆڵەگانەی گەشتیارى و تواناى ڕاكێشانی گەشتیارانی بەهێزە گەر كاری جدی لەسەر بكرێت و داهاتێك بۆ ووڵاتەكە دەستەبەر بكەین و بە هەموو شێوەیەك زاڵ بین بەسەر بێكاری و دەستمان لەسەر دڵمان نەبێت مووچە دەدرێت یان نا؟! گەشتیاری لەوانەیە داهاتی ساڵانەی باشی دەبوو لە ئەژمار نەدەهات گەر بە ڕێك و پێكی وەبەرهێن و كاری لەسەر بكرابوایە.
كام هۆتێل لە كوردستان خۆی لە 300 ژوور دەدات و پێنج ئەستێرەیان پێنەداوە لەسەر ئەم بنچینەیەش نرخی داناوەو زیانی بە خۆی و باری ئابووری هەرێمی كوردستان گەیاندووە، لەم كاتەدا چۆن كێبڕكێ ی نرخ بۆ دابەزین دەست بكات و سەرنجی گەشتیاران ڕابكێشێت.
لە ووڵاتان هۆتێل هەن خۆیان لە نزیكەی 5000 ژوور دەدەن،هۆتێلی دیكە هەن نزیكەی 1500 ژوورەو سێ ئەستێرەیان پێداوە تا بتوانن نرخی گونجاویان بە گوێرەی پۆلێن كردنەكەی بۆی دابنێن ، گەر گەشتیاریش بچێتە ژوورەوە بێزار نابێت لەوانەیە هەفتەیەك هەر لەناو سنووری هۆتێلەكە دەخولێتەوە لەبەر زۆری چالاكیەكان و بە نرخێكی گونجاویش دەستەبەری كردووە لە ڕێگای كۆمپانیا گەشتیاریەكان كەوا زۆر باش ڕاهاتوون لەسەر ئەوەی چۆن گەشتیار تێر بكەن و جارێكی دیكەش بگەڕێتەوە .
پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی گەشتیاریش گرنگی زۆریان دەبوو لەسەر داهاتی ووڵات و بێ كاری گەر لە كات و ساتی خۆیان بێ كێشەی ژێرخانی ئابووری جێبەجێ بكرابوان.
لە كۆتایی پێویستە بڵێین كوردستانەكەم چەندە دەوڵەمەندی بە ڕۆَشنبیری و شوێنەوارەكانت، شارە جوانەكانت،سەرچاوەی ئاوو هەواو چیاو ئەشكەوتەكانت، شارستانیەت و تاڤگەو داروبارە سەوزەكانت، ئەی كوا گرنگی پێدانت.
دكتۆرا لە بواری ژمێریاری دارایی دەزگاكانی گەشتوگوزار مامۆستای زانكۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە