درێژه‌ی هه‌واڵ له سه‌ر کارکێشانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسییی
Friday, 13/02/2009, 12:00
1848 بینراوە
به دواداچوونی هه‌واڵ:کوردستانپۆست به‌رده‌وام هه‌واڵی نوێی و زانیاری تازه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ستکێشانه‌وه و وازهێنانی هه‌رچوار ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پێده‌گات، له دوایین هه‌واڵدا که ئیستا پێمان گه‌یشتووه، ئه‌وه‌یه، که ئیستا هه‌موو ئه‌ندامانی دیکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی، له ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ کۆبوونه‌ته‌وه، داوای لێده‌که‌ن که له وازهێنانه‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یه‌کسه‌ر به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه:
کاتی خۆی که بوومه‌ته پێشمه‌رگه، به بڕیاری خۆم بووه، بوومه‌ته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی، بوومه‌ته سه‌رۆکی حکومه‌ت و دوایی ئه‌وه‌ش بووم به جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو ئه‌مانه به بڕیاری خۆم بووه، وازهێنانه‌که‌شم ده‌مه‌وێت هه‌ر به بڕیاری خۆم بێ.
شایانی باسه دوێنی مه‌کته‌بی سیاسیی کۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه بچنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانییدا کۆببنه‌وه، یه‌کێک له پێشنیاره‌کان ئه‌وه‌بووه، که بڕیار بده‌ن نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌کوو ئه‌ندامی یه‌کێتیی ده‌ربکه‌ن، له سه‌ر ئه‌مه کوسره‌ت ڕه‌سوڵ یه‌کسه‌ر وازهێنانه‌که‌ی له یه‌کێتیی راگه‌یاندووه و هاتۆته ده‌رێ، به دوایدا - عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی. مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی سه‌رۆکی دیوانی چاودێری، هه‌روه‌ها مسته‌فای سه‌ید قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هیزی پێشمه‌رگه، چوونه‌ته ده‌رێ و وازیان هێناوه.
هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌که به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند، که ئیستا جه‌لال تاڵه‌بانی ئاگادارکراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش به په‌له ئه‌رسه‌لان بایزی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سلێمانی و خۆشی به ته‌مایه به‌یانی به په‌له بگه‌ڕێته‌وه، هه‌وڵ بدات کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی په‌شیمان بکاته‌وه.
له گه‌یشتنی هه‌واڵی تازه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه
تێبینی: ئه‌م هه‌واڵه تایبه‌ته به کوردستانپۆست، هه‌ر لایه‌ن و شوێنێک که ئه‌م هه‌واڵه بلاوده‌که‌نه‌وه ده‌بێت ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می هه‌واڵه‌که بده‌ن، که کوردستانپۆسته.