بەشێکی بچووک لە نامەی کاری پەنجا ساڵە!
Sunday, 20/07/2014, 12:00
1659 بینراوە
19/7/2014 جەلال تاڵەبانی گەڕایەوە ولە دەباشێن جێگیر کرا. کاتی هاتنەخوارەوەی لە ژووری فڕۆکە کەس نەیدیت چۆن سواری سەیارە کرا تەنیا ژن ومنداڵەی نەبێ!بێ گومان سیستمی پێشکەوتووی پزیشکی وڵاتێکی وەک ئاڵمان جیاوازی زۆرە لەگەڵ کوردوستان وزۆربەی وڵاتانی دیکە.ئەوەندی ئەزمونی چەند ساڵی ژیانم پێی داوم کەهەندەران ژیاوم دەزانم کە لە ئاڵمان سەرەڕای ئەوەی کە تاڵەبانی کەسێکی ئاسایی نەبووە وخاوەنی سەروەتو سامانێکی زۆرە ئەو١٩ مانگە بە میلیون دۆڵار خەرجی نەخۆشی بۆ کراوە تا گەیشتۆتە ئەرۆژەی کە بیگەڕێننەوە بۆ وڵات.سیستمی پزیشکی بە تەواوی توانای خۆی کاری لەسەر نەخۆشی تاڵەبانی کردوە.ئەوان تا نەگەنە دوایین ساتەکانی ژیانی مرۆڤ هاسان بڕیار نادەن.
بۆیە گەیشتوونە ئەو ئاستە ئیدی ژیان بۆ تاڵەبانی بەرەو کۆتایی دەڕوا وئێمە کاری خۆمان کردووە لەوە زیاتر دەستمان ناڕوا.دەنا پزیشکی لە ئاڵمانیا لە کوێو لە وڵاتی خۆمان لەکوێ؟ مردنی تاڵەبانیش وەک هەموو کەس رووداوێکی ئاسایی وهەر کەس کە لە دایک دەبێ رۆژیکیش دەمرێ بەڵام هونەر چۆنیەتی ژیانە نە ساڵانی کورت یا درێژی تەمەن. ئەو نوسراوەیە کاری لێکۆڵینەوە نییە شیکردنەوەی ژیاننامەی تاڵەبانی نییە قسەی دەردی ڕەچەکێشە کە یەخەمان بەر نادا!
١...بەڕاستی کۆمەڵگای باشوری وڵات کام رێڕەو هەنگاوی ناوە؟ چارەنوسی سیاسیو کەسیەتی کورد رووی لە کوێیە؟ بە چووکترین رووداوی لێڵ و نادیار دەڕژێنە سەر شەقام و هەڵپەڕکێ وسەرەی سەیارە دەست پێدەکا هەر دەڵێی خەڵکی ئێمە تازە لەخەو هەستاوەو مژدەی سەربەخۆیی پێدراوە! ئەو شیوە ژیانە بەرهەمی باغی کام باخەوەنە؟
٢... پێهەڵاگوتن بە تاڵەبانی لە لایان مێدیا ورۆژنامەو کەسانی هاوتەمەنی خۆی هێڵی هەموو گوتارێکی بەزاندووەکە دەڵێن: لە تەمەنی چاردەساڵیدا تێکەڵاوی سیاسەت بووە! خەڵک گەوجاندنیش ئاستێکی هەیە!
ئەو ڕستانەی خواروو بەشی هەری بچووکە لە تەمەنی سیاسی تاڵەبانی چون پێداچونەوە بەوکارە کەسی دیرۆکناسی گەرەکە کە هیوادارم لە داهاتوودا ئەو کارە بۆ هەموو سەرکردەکان ببنە کتێب وخەڵک راستیەکان بزانێ چون کاری حیزبی و سەرکردەی سیاسی کورد وەکی چووتیارێک دەبینم کە چاوەڕوانم بەرهەمی رەنج و ئارەقەی ناوچاوانی چەندە؟ تاکوێ خۆی بە رەنج بەخەسار نازانێ؟
١... جودا بونەوە لە مەلا مستەفاو حیزبەکەی، دانانی حیزبی تازە ودەست پێکردن بە شەڕو ناکۆکی ناوخۆیی لەگەڵ یەک کە بۆتە مایەی ماڵوێرانی و بەکوشتدانی هەزاران بێگوناحی کورد کە هەتا ئەوڕۆش ئەو رێگرزەرە قڕێژە هەر بەردەوامە!؟
٢... دۆستایەتی ونزیکبونەوە لە داگیرکاری کورد بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دوژمن وپاراستنی ئەو حیزبەی کە دروستیان کردبوو.!
٣... دانانی دەستەگوڵی مەزن بۆ سەرگۆڕی خومەینی وئاتاتورک بۆ ئیسپاتی دۆستایەتی بەهەر بەهایەک و بریندار کردنی هەستی بنەماڵەی شەهیدو خەڵکی داگیرکراوی رۆژهەڵاتی وڵات .!
٤... ساڵی ١٩٩٦ و هێرشی سۆپای پاسداران بە یارمەتی ئاگادار بونی تاڵەبانی بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کەمپەکاندا! دیتمان پاشان چیان بەسەر هێنان ولە رۆژگارێدا دەژین .(ئەو بەشیک لە ژیانی سیاسی ئەو بلیمەتەیە!؟ کە لەبەر چاوانە!) بردنی دەستە گوڵ بۆ سەر گڵکۆی گەورەپیاوان باشە بەڵام بۆ خ،ئا، جێگای پرسیارە؟ .
٥... قەتڵو بڕی پشتئاشان بەرابەر بە حیزبە چەپەکان قەت لە بیر ناچێتەوە ئەوەش دەستە گوڵی تاڵەبانییە بۆ دەسەڵاتی بەعسی سەر بە سەدام!
٦...نزیک ٢٥ ساڵە دوو ئیدارەو دوو سیستمی / کاوە کوژ/ بونی هەیە قەتیش تەواو نابێ!
٧... کێ دەڵێ لە ترۆری دوکتور قاسملودا تاڵەبانی دەستی نەبووە؟ پێم سابیت کا؟ ئەو راست نییە ؟. مەڕحومی دوکتور قاسملو تاڵەبانی بردە لای سەدام و بەسڵامەت گەڕێندییەوە. بەڵام تاڵەبانی بردیە لای کۆماری ئیسلامی وئاوای بەسەر هێنا!
٨...دەوڵەتی کوردی مەسعود بارزانی چۆنە؟ چی بەسەر دێ؟ راستە یان درۆ قسەی لەسەر ناکەم .بەڵام سەربەخۆیی وڵاتی رۆژ ئاواتی منە. ئەو بلیمەتە گوتی : دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە! دەوڵەتمان هەبێ لە برسان دەمرین! (داگیر کاری فێر دەکرد هەڕشەو گەمارۆی ئابوریمان بە چاو دادەنەوە بڵی : لە برسان دەتاکوژین!)
٩... هەتا پۆستی سەرۆککۆماری لە لایان ئامریکاوە پێ درا کلکی وشتری گەیشتە عەرزی! ئەوەش دوارۆژ وئەوەش عێڕاق وئەوەش سەرککۆماری!؟
١٠... بەرهەمی ٥٠ساڵ خەباتی تاڵەبانی ئەو حیزبەیە کە بە جێ ماوە. بۆخۆتان لەسەری بدوێن کە داهاتوو چمان بەسەر دێ؟ لە کۆتایدا ئەودەش با بڵێم ، دەزانم زۆر کەس پێی زوێر دەبێ بەڵام : ئەگەر تاڵەبانی ببێتەوە ١٤ساڵ ورۆژانە ١٠٠ جاری لە قالب دەی هەر خوارە!!
جەعفەر کەریمی
٢٠/٧/٢٠١٤