دادگای تورکیا دژ به سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له بره‌ودایه
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
یه‌کێک له کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران بریتییه له شێواندنی ڕاستییه‌کان، واته هه‌رچی دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون هه‌یه که به‌رهه‌می خودی خۆیانه ده‌یخه‌نه سه‌ر گه‌لی داگیرکراو و سته‌مدیده، باشترین نموونه‌ش بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان بریتییه له داگیرکه‌ره سه‌رسه‌خته‌که‌ی تورک که له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دڕندانه و هۆڤیانه نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر دیارده‌یه‌کی نابه‌جێشی بیستبێت یاخود به‌دی کردبێت له جیهاندا ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ توتی ئاسا کردوویه‌تی به ده‌هۆڵ و ڕووی دههۆڵهکهشی له کوردان کردووه.
کاتێک باسی تیرۆر که‌وته ڕۆژه‌ڤی ئه‌وروپاوه په‌نجه‌ی تاوانی تورک ئاڕاسته‌ی کوردان کرا، کاتێک بکه‌ره نادیاره‌کان بۆ کوشتنی که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌کاردا بوو ئه‌وا ڕشانه‌وه‌ی تورکه‌کانیش به‌ره‌و ڕووی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرایه‌وه، به هه‌زاران گوند له باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کران که‌چی تاوانی گوند سوتاندن به ته‌وێڵی شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا دهلکێندرا، کاتێک منداڵانی کورد بێ سه‌روشوێن ده‌کران ئه‌وا له چاوتروکاندنێکدا تۆمه‌ته‌که‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان، واته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که پێی ده‌گوترێت {بشی کوژه و تاوانباریشی بکه }.
تورکه‌کان بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م چهواشهکاریانهش خاوه‌نی ئه‌زمونێکی هێجگار زۆر بوون و زۆربه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کانیش له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا که به گوته کوردی عه‌یاره 24 و به کرده‌وه‌ش هه‌یهات و هه‌یهات ! ئه‌مه جگه له به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سه به‌کرێگیراوانه‌ی که به ڕووخسار له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و به کرده‌وه‌ش هه‌موو ڕێنماییه‌ک له (موساد و سیا)وه وه‌رده‌گرن.
کاتێک نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆر هوشیارانه ده‌ستی تاوانی تورکه‌کانی ئاشکرا کرد هه‌ر له بکه‌ری نادیاره‌وه تا ده‌گاته لێواولێوکردنی به‌ندیخانه‌کان له منداڵانی کورد، له وێرانکردنی گونده‌کان تا ده‌گاته شێواندنی سروشتی کوردستان، له له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵی جوتیاره‌کانه‌وه تا ده‌گاته هه‌له‌که‌سه‌مای به‌کرگیراوانی نوخۆ. ئه‌و کات دیدی تورکه‌کان که‌وته سه‌ر ئه‌و دژه‌کوردانه‌ی که به‌نێوی ئاینی ئیسلامه‌وه له زه‌لکاوی "موساد و سیئایئهی"دا مه‌له ده‌که‌ن که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م به‌کرێگیراوانه‌ش شێخ یوسف قه‌رزاوی کۆنه‌په‌رست بوو که له یه‌که‌م گوته‌یدا په‌نجه‌ی تاوانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و شۆڕشه ئازادیخوازیه‌که‌ی درێژ کرد و گوتی پ‌ک‌ک تیرۆریسته. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://islamtoday.net/albasheerقه‌رزاوی که سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی جیهانه، له‌ژێر په‌رچه‌می ئاین و به‌نێوی ئه‌هلی سوننه‌وه ئه‌م فتوایه‌ی ده‌دا، که‌چی هه‌ر له‌و کاتانه‌شدا به‌شێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی دژ به ئه‌هلی سوننه ده‌وه‌ستانه‌وه و له به‌هێزکردنی ته‌شه‌یوعدا جێگه‌یان ده‌گرت. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.valiasr-aj.comیوسف قه‌رزاوی بۆ دژایه‌تیکردنی کوردان سه‌رۆکی زانایانی ئیسلامی جیهانه، که‌چی وه‌کو ناوه‌ڕۆکی خودی خۆیشی هه‌موو فه‌رمانێک له موسادی ئیسرائیلیه‌وه وه‌رده‌گرێت، بڕوانه ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه :-
پاش ئه‌وه‌ی وڕێنه‌کانی شێخ یوسف قه‌رزاویش هیچ ده‌ردێکی تورکه‌کانی چاره‌سه‌ر نه‌کرد ئه‌و کات هانا برایه به‌ر قڕکردنی سیاسی، واته گرتن و دادگایی کردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کوردانه‌ی که هه‌ڵبژێردراوی گه‌لن و ده‌نگی ملیۆنان که‌سیان به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌و کوردانه‌ی که دادگایی ده‌کرێن بریتین له‌و که‌سانه‌ی که ده‌خوازن به شێوه‌یه‌کی دوور له خوێن ڕشتن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و ژیانێکی ئازاد و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کوردان ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ده‌نگی ملیۆنان که‌سیان به‌ده‌ست هێناوه یان ئه‌وانه‌ی که له ڕێگه‌ی بکه‌ری نادیاره‌وه هه‌زاران ئازادیخوازیان تیرۆر کردووه ؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ئاشتی و ئازادیان کردۆته به‌رنامه‌ی ژیان یان ئه‌وانه‌ی که ده‌ستتێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ن بۆ زه‌وتکردنی ئازادی مرۆڤه‌کان؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که باس له ئاوه‌دانکردنه‌وه و ژینگه‌پارێزی ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی که سروشتی کوردستان ده‌شێوێنن و گوند و ئاژه‌ڵ له‌نێو ده‌به‌ن؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ناخوازن ده‌نگی ته‌قه ببیستن و خوێن بڕژێت یان ئه‌وانه‌ی که سوکایه‌تی به ته‌رمی شه‌هیده سهربڵندهکانمان ده‌که‌ن؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که داوای خوێندن به زمانی دایک ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی که له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون ؟
http://www.firatnews.com http://www.helwist.comhttp://video.search.yahoo.comته‌نانه‌ت به‌ر له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مه‌لاکانی ئێرانیش به جۆرێکی وه‌ها زه‌لیلانه ده‌ستی شابانویان ماچ ده‌کرد و خۆیان نیشانی هه‌ژاران ده‌دا که گوایا هه‌ر جۆره زوڵمکردنێک ناڕه‌وایه، که‌چی کاتێک بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات یه‌که‌مین فتوایان بریتی بوو له فتوای جیهاد دژ به کوردان. بڕوانه ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:-
ئایا ئێستا که بۆ ده‌یه‌مین جار بڕیاری بێ چالاکی له‌لایه‌ن کوردانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌ستی ئاشتی درێژ ده‌کرێت ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک له‌لایه‌ن که‌سانی وه‌کو قه‌رزاوی و هاوپیشه‌کانیه‌وه وه‌ربگیرێت؟
ئایا هانابردنی کوردان بۆ ئاشتی کارێکی تیرۆریستییه یاخود کرده‌وه وه‌حشییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک که ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه دڵۆپێکه له ده‌ریای تاوانه‌کانیان؟
http://www.google.se
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست